ئەرگون ئاسڵان کە ویستی رێگری لە هێرشێکی رەگەزی بگرێت کوژرا

لە ناوچەی سوری ئامەد ئاشکرابوو کە ئەرگون ئاسڵان کە ویستبووی منداڵێک لە هێرشی رەگەزی و گێچەڵ رزگار بکات کوژراوە.

لەناوچەی سوری ئامەد ئەرگون ئاسڵان کە بانگەشەی ئەوە دەکرا لەبەر ئەوەی وێنەی منداڵێکی گرتووە بە چەقۆ کوژراوە، ئاشکرابوو کە لەبەر ئەوەی ویستوویەتی منداڵەکە لە هێرشی رەگەزی و گێچەڵ بپارێزێت کوژراوە.

هەروەها راگەیەنرا، کە منداڵەکە لە وتەکانیدا بۆ مامۆستاکەی باسی لەوەکردووە ئەو کەسەی ویستوویەتی وێنەکی بگرێت ئەرگون ئاسڵان نییە و کەسێکی ترە. لەبارەی ئەو رووداوەوە سێ کەس دەستگیرکراون.

هـ . ب