یەرەکە: لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ئاسۆس هیچ زیانێکی بەر هێزەکانمان نەکەوتووە

یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) ڕایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر چیای ئاسۆس هیچ زیانێکی بە هێزەکانیان نەگەیاندووە.

ناوەندی ڕاگەیاندن وچاپەمەنی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) سەبارەت بە هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر چیای ئاسۆس ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 یەرەکە ڕایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر چیای ئاسۆس هیچ زیانێکی نەگەیاندووە بە هێزەکانیان.

 لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ١٤ی ئەیلولدا، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک زنجیرە چیای ئاسۆسیان بۆردومانکردووە.

 بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بۆردومانەکە ڕۆژی ١٤ ئەیلول کاتژمێر ١٥:١٧خولەک ئەنجامدراوە و لە هێرشەکەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی یەرەکە نەکەوتووە.  هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە بەهۆی بۆردومانەکەوە زیانی ماددی بەر باخ و بێستانەکانی ناوچەکە کەوتووە.