یەرەکە یادی شەهید لەشکەر دڵبرینی کردەوە
یەرەکە بە بۆنەى ساڵیادی شەهیدبووونی لەشکەر دڵبرین لە ساڵی ٢٠١٩ لە مەریوان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە رۆحی گەنج بوونی شەهید لەشکەر دڵبرین ئاواتەکانی گەلی کورد و گەنجان بەدی دەهێنین.
یەرەکە بە بۆنەى ساڵیادی شەهیدبووونی لەشکەر دڵبرین لە ساڵی ٢٠١٩ لە مەریوان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە رۆحی گەنج بوونی شەهید لەشکەر دڵبرین ئاواتەکانی گەلی کورد و گەنجان بەدی دەهێنین.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) بە بۆنەى ساڵیادی شەهیدبوونی لەشکەر دڵبرین (پەیمان جەعفەری) راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رژێمی پیلانگێڕ و داگیرکەری ئێران لە ٥ی ئابی ٢٠١٩دا جارێکیتر رووی پیلانگێڕانەى خۆی نیشاندایەوە و هەڤاڵ لەشکەر دڵبرینی لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکە شۆڕشگێڕییەکانیدا لە مەریوان شەهید کرد.
راشیگەیاندووە، هەڤاڵ لەشکەر دڵبرین تاوەکو دوا گولـلەى لە دژی داگیرکەران بە قارەمانی شەڕی کرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەڤاڵ لەشکەر دڵبرین لەسەر هێڵی رێبەرایەتی دەیخواست لە رۆژهەڵاتی کوردستان تێکۆشان بۆ هۆشیارکردنەوە و بە رێکخستنکردنی گەنجان و گەلەکەمان ئەنجام بدات و لەو رێگەیەوە گەلەکەمان بە ئاواتەکانی بگەیەنێت و لەو پێناوەدا هەوڵ و تێکۆشانێکی زۆری دا.
لە راگەیاندراوەکەدا باسی ئەوەشکراوە، هەڤاڵ لەشکەر دڵبرین بە رۆڵی پێشەنگانەى خۆی سیاسەتە فێڵبازانە و قێزەونەکانی رژێمی ئێرانی لە ناو گەل دا بەرامبەر بە گەنجان و ژنان پووچ دەکردەوە و ئەوەشی بە پشتبەستن بە قوتابخانەى ئاپۆیی ئەنجام دەدا.
لە سێهەمین ساڵیادی شەهادەتی هەڤاڵ لەشکەر دڵبرین دا بە درێژەدان بە تێکۆشانمان کار بۆ بەدیهێنانی خەون و ئامانجەکانی دەکەن و بە رێزەوە یادی بەرز رادەگرین و درێژەپێدەری رێگاکەى دەبین.
ژ.ت