ئێشکگری دادپەروەری لە وان بەردەوامە
لە ئێشکگری دادپەروەری لە وان کە کەسوکاری زیندانیانی سیاسی درێژەی پێدەدەن داواکرا کە زیندانیانی نەخۆش و ئەو زیندانیانەی ماوەی سزاکەیان تەواو بووە دەستبەجێ ئازاد بکرێن.
لە ئێشکگری دادپەروەری لە وان کە کەسوکاری زیندانیانی سیاسی درێژەی پێدەدەن داواکرا کە زیندانیانی نەخۆش و ئەو زیندانیانەی ماوەی سزاکەیان تەواو بووە دەستبەجێ ئازاد بکرێن.
ئێشکگری دادپەروەی لە نوسینگەی پارێزەرانی وان کە بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی نەخۆش و ئەوانەی ماوەی سزاکەیان تەواوبووە و ئازاد ناکرێن لە رۆژی 46هەمیندا بەردەوامە. خەباتکارانی کارگەی هونەری ئاریەن و ئەکتەرەکانی شانۆی مەنجەڵ سەردانی بنەماڵەکانیان کرد.
جەواد بیلەکچی باوکی زیندانیکراوێکە رایگەیاند، کە کوڕەکەی هاکان ماوەی هەشت ساڵە زیندانییە و لەبەر ئەوەی ئازادکردنەکەی هەڵپەسێردراوە، ئازاد ناکرێت و داوای کرد زیندانیانی نەخۆش دەستبەجێ ئازاد بکرێن.
فلیز ئویار دایکی زیندانیکراو مەتین ئویار باسی لەوەکرد کە لە پێناو ئازادکردنی زیندانیان ئەوان تێکۆشانی دادپەروەری بەڕێوەدەبەن و دایکان دادپەروەریان دەبێت و پێویستە زیندانیانی نەخۆش و ئەوانەی ماوەی سزاکەیان تەواوبووە ئازاد بکرێن.
هـ . ب