ئێشکگری ئازادی لە مەخمور لەگەڵ گرووپی ١٠٩ هەمین بەردەوامە
ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ گرووپی ١٠٩ هەمین، ٥٥٣ ڕۆژە بەردەوامە.
ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ گرووپی ١٠٩ هەمین، ٥٥٣ ڕۆژە بەردەوامە.
ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) کە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠٢٣ بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کرد، لەگەڵ گرووپی ١٠٩ هەمین، ٥٥٣ ڕۆژە بەردەوامە.
مەراسیمی دەوروەرگرتنی ئێشکگرییەکە لە ناوەندی تەڤگەری گەنجانی مەخمور (تەجەمە) بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد، پاشان لەسەر ناوی گرووپی ١٠٨ هەمین، ئەحمەد ئەپایدن قسەی کرد و گۆشەگیری شەرمەزار کرد، گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ لە مافە ڕەواکانی و مافی هیوا بێبەش کراوە. داوای ئێمە و تەواوی جیهان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە.
هەموو ڕۆژێک دوژمن دڕندانە هێرش دەکاتە سەر کورد. بە چەکی کیمیاوی هێرش دەکەنە سەر چیاکانی کوردستان، هەروەها بە بەکارهێنانی فڕۆکەی سیخوڕی خەڵکی ئێشکگر لە بەنداوی تشرین بۆردوومان دەکەن. شارەوانییەکانمان دەست بەسەردا دەگرن. دەڵێن ئاشتی بەدی دەهێنین، بەڵام بە شەڕ و هێرش ئاشتی بەدی نایەت. ئاسیا و ڕۆژگەر پەیامی ڕوونیان بە داگیرکەران دا. پێویستە باش تێبگەن. کۆمەڵگای ئاپۆیی بە فرتوفێڵ فریو نادرێت. جارێکی تر سڵاو لە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و گەریلا و گەلانی بەرخۆدەر دەکەین. سەرکەوتن بۆ ئێمەیە".
مەراسیمەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.