ئێشکگریی خاوەنداریکردن لە ئاسایشی ئێزدخان لە ١٩هەمین رۆژدایە
ئێشکگریی خەڵکی شەنگال لە بەردەم ئاسایشی ئێزدخان بە دروشمی "ئێمە هەمومان ئاسایشین" لە ١٩هەمین رۆژدایە.
ئێشکگریی خەڵکی شەنگال لە بەردەم ئاسایشی ئێزدخان بە دروشمی "ئێمە هەمومان ئاسایشین" لە ١٩هەمین رۆژدایە.
دوای ئەوەى سوپای عێراق لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان هەولێر- بەغدا دەستوەردانی لە شەنگال کرد و دەستی بە جموجوڵ کرد، خەڵکی شەنگال بۆ خاوەنداریکردن لە دام و دەزگاکانی خۆبەڕێوەبەری و خۆپاراستن دەستبەکار بوون.
لەو چوارچێوەیەدا لە رۆژی ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە لە بەردەم ناوەندی ئاسایشی ئێزدخان دەستیان بە چالاکیی ئێشکگری کرد. چالاکییەکە بە دروشمی "ئێمە هەمومان ئاسایشین" بەڕێوەدەچێت و بە بەرخودانی شکۆ و کەرامەت دەناسرێت. چالاکییەکە ماوەى ١٩ رۆژە بەردەوامە.
نوێنەرانی رێکخراوەکان و ئەنجوومەنی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال لەگەڵ هاووڵاتییانی ناوچەکە لە ژێر چادری بەرخوداندا ئێشکگری دەکەن.
خەڵکی شەنگال لە ناوچەکە، شار و شارۆچکە و گوندەکانەوە هەموو رۆژێک سەردانی چالاکیی ئێشکگری دەکەن و پشتیوانی لە چالاکییەکە دەکەن.
حەیدەر شەنگالی ئەندامی پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزدییەکان (پادێ - PADÊ) لەبارەى چالاکییەکەیانەوە بە رۆژنیوزی راگەیاندووە، "ئاسایشی ئێمە هەبوون و شکۆ ئێزدخانە. ئێمە داوا لە گەلەکەمان دەکەین لە دژی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا زۆر زیاتر بەرەنگاری بکەن".
ژ.ت