ئەو پەپولەیەی لەسەر پێڵاوەکانی گەریلا هێرش نیشتەوە
گەریلا هێرش چەند ڕۆژێک پێش شەهیدبوونی دیمەنی ئەو پەپولەیە تۆمارکرد، کە لەسەر پێڵاوەکانی (مەقابەکەی) نیشتبوویەوە. ژیانی ڕۆژێکی خۆی خستە مەترسییەوە و لە سەر پێڵاوی گەریلایەک نیشتەوە.
گەریلا هێرش چەند ڕۆژێک پێش شەهیدبوونی دیمەنی ئەو پەپولەیە تۆمارکرد، کە لەسەر پێڵاوەکانی (مەقابەکەی) نیشتبوویەوە. ژیانی ڕۆژێکی خۆی خستە مەترسییەوە و لە سەر پێڵاوی گەریلایەک نیشتەوە.
- هەڤاڵ ئایا تۆ ئەم بەسەرهاتەى ئێمەش دەنووسی؟
- ئەگەر نەینووسم، با قەڵەمەکەم بشکێت. باشە تۆ هیچ ئیلهامێکت بۆ باسکردن هەیە؟
- بە دڵنیاییەوە دەبێت، بەڵێن بێت!.
گەریلا هێرش ئەو قسانەى کرد و بەڕێکەوت.
لە چیاکاندا کاتێک گەریلایەک دەناسیت، قەڵەمەکەت دەست بە تۆمارکردنی چیرۆکی نوێ دەکات. ئەمە لە لایەکەوە دڵخۆشییەوە و پڕ لە پەرۆشی و خرۆشانت دەکات، لە لایەکی دیکەشەوە دڵتەنگت دەکات، کە تۆ لەم گەریلا جوانانە دووردەکەویتەوە. تۆ هەوڵ دەدەیت هەموو شتێک لەو ساتەدا بەجێبهێنێت، تۆ لە ڕێگادا گەریلایەک دەناسی، پاشان یەکدی. لە جیهانە جیاوازەکاندا گەردوونێکی مەزن دروست دەبێت.
گەریلا هێرش باوەڕی بە هەڵوێستی خۆی بۆ بۆنیاتنانی جیهانێکی باش و بە ڕەنجدان هێنابوو. ئەگەر کەسێک بپرسێت ڕەنجدان لە پێناو وڵاتێکدا چییە؟ من دەڵێم هێرش. ئەگەر بپرسن، کێ زەردەخەنەیەکی بەردەوامی لەسەر دەموچاوی هەیە؟ من دەڵێم دەموچاوی هێرش. ئەگەر بڵێن، خزمەتی بێ ڕاوەستان بۆ ئازادی چییە، من دەڵێم، هەڵوێست و ژیانی هێرشە. شەهیدبوونی گەریلا هێرشیش بەو جۆرە بوو. ئایا ژیانی شەڕڤانێک تەنها لە ساتێکی چالاکیدا، لە وێنەیەکدا دەمێنێتەوە؟ لەوانەیە بە تەواوی وا نەبێت، بەڵام ساتە کورتەکان ڕاستی تێیدا دەبینرێت.
لە ساڵی ٢٠١٢ەوە بەشداری ریزەکانی گەریلاوە و لەو کاتەوە گەریلا هێرش چەندین ناوچە گەڕاوە. بە هاواری خەڵکی ئێزدییەوە ڕۆیشت، کاتێک داگیرکەران هێرشیان کردە سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستبەجێ بەرەو ئەم ناوچەیە بەڕێکەوت. پاشان گەڕایەوە بۆ چیا و بە خۆشەویستییەکی زۆرەوە پێوەی پەیوەست بوو. ساڵەهای ساڵ نوێنەرایەتیی زەحمەتکێشی و ڕەنجدانی دەکرد و هەمیشە بە ڕێگای ئازادیدا دەڕۆیشت. ئەو لەم دواییانە، کە چووبووە گۆڕەپانەکانی جەنگی قورس لە دەفتەرە بچووکەکەیدا نووسیبووی: "گەورەترین فیدایی ڕێبەر ئاپۆیە. ڕێبەر ئاپۆ ئەو ڕێگا فیدایەی خۆی بە جیهان نیشان دا. فیدایەتی بنەمای هێڵی ڕێبەرایەتییە. فیدایەتی ژیانێکی ئاسایی بۆ خۆی قەبووڵ ناکات. فیدایەتی ڕێکردنە لەسەر ڕێگاکەی زیلان. هەڤاڵ زیلان خوداوەندێکی نەمر و هاوڕێیەکە، کە هەموو ڕۆژێک لەنێوماندا دەژی.
شێوازی شۆڕشگێڕی و جەنگاوەریی فیدایی ڕێبەرایەتی بە بنەما گرتنی ئازادیی کۆمەڵگایە. ژیان لەسەر هێڵی شەهید زیلان واتادارە. فیدایەتی ئەوەیە، کە بزانێت بۆ چی دەژی. بەرخۆدان لە دژی دوژمنە، تا دوا دڵۆپی خوێنی خۆت شەڕکردنە لە دژی دوژمن. ئەگەر ئێستا ئاسوودە بین، یان بتوانین هەنگاوێک بنێین، ئەوە بە هۆی ڕەنجی ئەم فیدایانەوەیە. هەڵوێست و هەوڵەکانی کەمال پیر، بۆ نموونە کاتێک کەمال پیر هاتە ناو کۆمەڵگاوە هەمووان لە بەردەمیدا هەڵدەستانەوە، چونکە کەمال پیر هەڵگری ڕێبازی فیدایی ئاپۆیی بوو. دەبێت ئێمە هەمیشە ڕێگا، هەڵوێست، هەڵسوکەوت و دڵسۆزی کەمال پیر لە ناو حزبدا بۆ خۆمان بکەینە بناغە".
ئەوەی پێش شەهیدبوون ناردی
گەریلا هێرش ڕۆژی ٦ی ئاب لە ناوچەی شەهید مەزڵوم شەهید بوو. چەند ڕۆژێک پێش ٦ی ئاب بەڵێنەکەی جێبەجێ کرد و وێنەیەکی جوانی لە ناخی دڵی خۆیەوە بۆ ناردین. گەریلا هێرش ئەو دیمەنەی سەرەتا لە دڵی خۆیدا و پاشان بە کامێرایەکی بچووک تۆماری کردبوو. دیمەنی پەپولەیەکی بچووکی بۆ ناردینەوە، کە لەسەر پێڵاو (مەقابی) گەریلا نیشتبوویەوە. لەوانەیە بەشێکی بچووکی ئەو ساتەی تۆمار کردبێت، بەڵام لەو ساتەدا مێژووی سەرکەوتن شاراوە بوو. ژنانی کورد دەڵێن: 'ئەگەر پەپولە هاتبێت ئەوە مژدەی هێناوە، باشە مژدەی چیی بۆ ئێمە هێناوە'. پەپولەیەک لەسەر پێڵاوی گەریلا هێرش نیشتبوویەوە و مژدەی بۆ هێنابوو.
پەپولە قسە ناکات، بەڵام مژدەی پێ دەدات، کە ئەو پێڵاوەی لەسەر نیشتووەتەوە بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت. ژیانی ئەو ڕۆژێکە، تەنها ڕۆژێک. هەموو تەمەنی خۆی بۆ هێنانی مژدەی سەرکەوتنی گەریلا دانا. بێ هیچ هۆکارێک لەسەر پێڵاوەکانی گەریلا هێرش نیشتبوویەوە. ئەو لە ڕێگەی ئەو دیمەنە کورتەوە، بۆ هەڤاڵانی ناردبوو، سەرکەوتنی هەڤاڵەکانی خۆی لە شەڕی مێژووییدا بینیبوو.
ژ.ت