یەژەشە: لە سایەی ڕێبەر ئاپۆدا خۆمانناسی

لە ساڵیادی فەرمانی دژی کۆمەڵگای ئێزدیدا، فەرماندەیی یەژەشە ڕایگەیاند، کە ژنانی ئێزدی لە جیاتی مردن، بە دوای ژیانێکی ئازاددا گەڕیان و بەهۆی هزری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گەشتوونەتە ئاستی راگرتن و وەڵامدانەوەی هەموو جۆرە هێرشێک.

یەکینەکانی ژنانی شەنگال (یەژەشە) بەبۆنەی ساڵیادی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. یەژەشە وەبیری هێنایەوە کە فەرمانەکە زۆرترین ژنی کردۆتە ئامانج، لە بازاڕەکاندا فرۆشراون، بەڵام ئەمڕۆ بە تووڕەییەوە لەبەرانبەر فەرمانەکە و داوای ئازادی، ژنانی شەنگال بەرەو ژیانێکی ئازاد هەنگاو دەنێن.

راگەیەنراوەکەی یەژەشە بەم شێوەیەیە:

"هێزە پیلانگێڕە نێونەتەوەییەکان بە دەستی داعش لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ دا لە دژی گەلی ئێمەی ئێزدی نەژادکوژیەژی نوێیان دەستپێکرد. ئێمە بە هەموو تووڕەیی و سوێندی تۆڵەکردنەوەوە ئەم کۆمەڵکوژییە شەرمەزار دەکەین و بە ڕێزەوە یادی گەلی ستەملێکراوی خۆمان کە لە فەرماندا گیانیان لە دەستداوە دەکەینەوە. ئەو شەهیدانەی ئێمە کە بۆ پووچەڵکردنەوەی قڕکردن گیانی خۆیان بەخت کرد و بەو شێوەیە ڕێگرییان لە کۆمەڵکوژییەکە کرد، بە سوپاسەوە یادیان دەکەینەوە و سەری ڕێز و نەوازش بۆ گەورەیان دادەنەوینین. هەروەها دڵسۆزی بێ کۆتایی خۆمان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دووبارە دەکەینەوە، کە بە رێنیشاندانێکی گەورە ئێمەیان لە کۆمەڵکوژی ڕزگار کرد.

'لە کەسایەتی ژندا ویستیان کەلتوور، ئەخلاق، مێژوو، زمان، باوەڕی، گەل و ئایینی ئێزدی لەناو ببەن'

ئامانجی سەرەکی ئەو هێرشە کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا لە شەنگال کرا، لەناوبردنی کەلتور، ئەخلاق، مێژوو، زمان، باوەڕی و ئایینی ئێزدیان بوو. بێگومان قوربانی ئەم کۆمەڵکوژییە زیاتر کچ و ژنی ئێزدی بوون. هەم لاشەیان لە بازاڕەکاندا نمایش کران و مەرگی منداڵەکانیان بە چاوی خۆیان بینی، ڕووبەڕووی دەستدرێژی بوونەتەوە، لە ڕێگەی پەنابەریەوە شکان و تاڵان و داگیرکردنیان بینی. لەبەر ئەوە ئەم پیلانگێڕییە پیلانگێڕییەکە لە دژی ژنان ئەنجامدراوە. ژنان لەو هێرشە دڕندانەیەدا کرانە ئامانج. ئەوان ئەو ڕاستییەیان باش دەزانی کە دەستدرێژیی سەر ژنان دەستدرێژی سەر دواڕۆژ و داهاتووی ئەم کۆمەڵگا بووە . بۆیەش بەم ئەندازەیە هێرش کرایە سەر ژنان.

'ئێمە بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ خۆمان ناسیوە'

شەڕڤانانی ئازادی لە چوارچێوەی ڕووناکیی فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ، یەکیانگرت، لە دژی دڕندەیی شەریان کرد و ڕێگەیان لە کۆمەڵکوژی گرت. پێش هەموو شتێک هێزەکانی هەپەگە – یەژاستار – یەپەژە و یەپەگە لە بەرامبەر تاڵانکاری و کۆمەڵکوژییەکانی شەنگال دا بێدەنگ نەمانەوە و لە دژی چەتەکانی داعش بەرخۆدانی گەورەیان کرد. هەرچەندە فەرمانەکە لەسەر گەلی ئێمەی ئێزدی ئەنجامدرا، بەڵام لە سایەی پارادایمی سەرۆک ئاپۆ، ئێمە لە سەختترین و دژوارترین پڕۆسەدا ڕاستیی خۆمان ناسی و هێزی بەرگریخۆمان دامەزراند. یەبەش و یەژشە لەسەر ڕاستیی عەگیدان، دڵشێران، گولچین و نوژینان دامەزران و بوونە بنەمای تێکۆشانی ئێمەی هێزی گەلی ئازاد، ژنی ئازادمان لە کەسایەتیی ئەواندا بینی و ئیلهاممان وەرگرت. دەرکەت کە کاتێک ژنان خۆیان نەپارێزن، ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە. لەسەر ئەم بنەمایە ئێمە بە ڕێکخستنی یەژەشە و پاراستنی خۆمان ڕێکخستووە و ئەمڕۆ گەیشتوینەتە ئاستی راگرتن و وەڵامدانەوەی هەموو هێرشەکان"

ئەگەر ستاتۆ قبوڵ نەکرێت، مەترسی بەردەوام دەبێت'

مەترسی لەسەر شەنگال بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی بە فەرمی ستاتۆی شەنگال قبوڵ دەکرێت. بە تایبەتی پەدەکە بووە بە بنەڕەتیترین زەمینە لە کۆمەڵکوژی و قڕکردنی گەلی ئێزدیمان. لەبەر ئەم هۆیە پەدەکە لە جیاتی ئەوەی داوای لێبوردن لە گەل و ژنانمان بکات، دەیەوێت بە سیاسەتی چەپەڵ، لەسەر ئەم جوگرافیایە دەسەڵاتی خۆی جێبەجێ بکات و ئەم خاکە پێشکەشی هێزە داگیرکەرەکان بکات گەورەترین وەڵام بۆ نزیکبوونەوەکانی لەناوبردن و ئینکار ئەوەیە، کە گەلی ئێمەی ئێزدی ڕێکخستنە سەربازی و سیاسییەکانی خۆی زیاتر بکات و خۆبەڕێوەبەری خۆسەر دروست بکات.

'بەرخۆدانی یەبەشە و یەژەشە گەورەتر و بەهێزتر دەکەین'

گرنگ نییە چەندە هەڕەشە و هەوڵی پیلانگێڕی لەسەر شەنگال هەیە، ئەو ئاستەی کە ئەمڕۆ پێی دەگەیشتوین، دەکرێت بڵێین ئەو تێکۆشانەی لە شەنگال پەرەی سەند، لە دۆخێکی بەرلە فەرمانی ٧٤ نییە. لە ناوچەی شەنگال لە کەسایەتی ژنانی ڕێکخستنکراودا کە توانیویانە ڕێگری لە فەرمان و پیلانگێڕییەکان بکرێت و گۆڕانکاری گەورە لە هەرێمی شەنگالدا بکرێت. ئەو ژنانەی دوێنێ لە بازاڕەکاندا فرۆشران، ئەو کەسانەی کە لە سەر ڕێگاکان تینوو و برسی بوون، ئەمڕۆ بە هۆشراییەکی گەورە دەژین و وەسیەتیان هەیە و چوونە ناو گەڕان بەدوای ئازادیدا و لە جێگەی ئەوەی کۆیلایەتی و مردن قبوڵ بکەن،  بەرەو ژیانێکی ئازادا هەنگاو دەنێن. لە دژی ئەو فەرمانەی کە کراوە، هێڵی تێکۆشان، ژیان و بەرخۆدان گەیشتووەتە بەرزترین لوتکە. بۆ ئەوەی هەندێک ئەنجامی بەهێزتر بەدەست بێین ، هەرگیز فەرمانی ٧٤ و ئەوانەی پێشووتر لەبیر ناکەین .

ئێمە وەک یەکینەکانی ژنانی شەنگال، داوا و باوەڕیخۆمان بە تێکۆشان زیاتر دەکەین. ئێمە لە هەموو ساتێکدا بە شۆڕشگێڕیی خۆمان هاوڕێ شەهیدەکانمان دەژیەنین و لەسەر ئەم بنەمایە، هێز و بەرخۆدانی یەبەشە و یەژەشە زیاتر و بەهێزتر دەکەین. ئێمە بە هەموو شێوەیەک بەرخۆدان و تێکۆشان بۆ بەدەستهێنانی بخۆسەری بۆ شەنگال زیاتر دەکەین. لە هەموو کەسێک زیاتر ئێمە بەرپرسیارین لە ئازادکردنی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و لەو چوارچێوەیەدا تێکۆشانەکەمان بەرز دەکەینەوە"

ف.ق