ڕۆژنامەنووس عەبدوڕەحمان گۆک لە نەورۆزی ٢٠١٧ی ئامەد دا وێنەى کوژرانی خوێندکاری کورد کەمال کورکوت لەلایەن پۆلیسی دەوڵەتی تورکەوە تۆمارکرد. ئەو ڕۆژنامەنووسە لەسەر تۆمارکردنی ئەو تاوانەى پۆلیسی دەوڵەتی تورک لەلایەن داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورکەوە تۆمەتبارکراوە بە "ئەندامبوون لە ڕێکخستن" و "پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخستن".
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دانیشتن لەسەر دۆسیەی عەبدوڵڕەحمان گۆک لە پێنجەمین لقی دادگای سزا قورسەکانی ئامەد بەڕێوەچوو. دادگا سزای ساڵێک و ٦ مانگ و ٢٢ ڕۆژ زیندانیکردنی بەسەر ڕۆژنامەنووس عەبدولڕەحمان گۆک دا سەپاند.
ژ.ت