ژنانی هەدەپەیی لەگەڵ پەرلەمانتارانی دانیمارک قسەیان کرد

کۆمسیۆنی دیۆپلۆماسی ژنانی هەدەپە، بە شێوەیەکی ئۆنلاین لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتاری دانیمارک کۆبونەوە.

ئایشە ئاجار باشاران وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە، گوڵستان کلچ کۆچییغیت وتەبێژی کۆمسیۆنی دیپلۆماسی ژنانی هەدەپە و هاوسەرۆکی مێزی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و فەلەکناس ئۆجا بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کۆمسیۆنەکە و ئایشە بەرکتای ئەندامی کۆمسیۆنی پەیوەندیەکانی هەدەپە بەشداریان لە کۆبونەوە ئۆنلاینەکەدا کرد.

پەرلەمانتارانی دانیمارکاش بە پێشەنگایەتی سینەم دەمیر، ئاننە هیگیلود و ماریا تیمپۆنەراس بەشداریان لە کۆبۆنەوەکەدا کرد.

ئایشە ئاجار باشاران لە کۆبونەوەکەدا قسەی کرد و راگەیاند، کشانەی تورکیا لە پەیمانی ئەستەنبوڵ بە تەنها پەیوەندی بە تورکیاوە نییە.

باشاران وتی، "لە هەموو دەڤەرێکی جیهان لەدژی عەڵیەتی سەردەستی پیاو و نەتەوەپەرستی، میلیتاریست و تاکپەرستی پێویستە تێکۆشانی ئینتەرناسیۆنالیستی ژنان فراوان بکەین."

فەلەکناس ئۆجاش وتی، "گرنگی پەیمانی ئەستەنبوڵ لە تێکۆشانی قازانجکردنەوە دێت. بۆیەش پێویستە ئێمە پێکەوە پەیمانەکە بپارێزین."

لە کۆبونەوەکەدا کشانەی تورکیا لە پەیمانی ئەستەنبوڵ تا گۆشەگیری، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کۆبونەوەکەدا باسیان لەبارەیەوە کرا.

ف.ق