ژنانی پرشنگی رۆژ لە وان ژمارەیەک چالاکیان ئەنجامدا

دەستپیشخەری ژنانی پرشنگی رۆژ رایگەیاند کە لە وان لەدژی داگیرکەری و هاوکاری ژمارەیەک چالاکیان ئەنجامداوە.

دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی رۆژ رایگەیاند کە لە گەڕەکی کۆییچی وان چاودێری ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆشیان کردووە و دواتر تەقەیان لێکردووە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە گەڕەکی جەوادپاشای وان بە بۆمبی دەنگی هەڵیانکوتاوەتە سەر کەسێکی سیخوڕ و هاوکاری دوژمنان.

هەروەها لە گەڕەکی ئەمینپاشا، لە لای وێستگەی غاز، ئۆتۆمبێڵێکی قایمقامی داگیرکەر تێکشکێنراوە.

دەستپێشخەریەکە باسی ئەوەشی کرد کە چالاکیەکان بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی زەینەب کناجی (زیلان) ئەنجامدراوە کە ٢٦ ساڵ لەمەوبەر لە دەرسیم چالاکی گیانبازی ئەنجامدا.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " ئێمە وەک ژنانی پرشنگی رۆژ لە کەسایەتی هەڤاڵ زیلاندا یادی هەموو شەهیدانمان لە زاپ، مەتینا و وەرخەلێ دەکەینەوە کە بە فیداکاری شەڕیان کرد و بەڵێن سەرکەوتن دەدەین."

ف.ق