دەقی پەیامی هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) زیلان ڤەژین بەم شێوەیەیە:
'بە تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ نەورۆز گرنگی مێژوویی بە خۆیەوە بینی'
"سەرەتا جەژنی نەورۆزی ٢٠٢٤ لە ڕێبەر ئاپۆ و سەرجەم کەسوکاری شەهیدان، دایکی شەهیدان، دایکانی ئاشتی، هەموو ژنانی تێکۆشەر، هەموو ئازادیخوازان پیرۆز دەکەم. ئەم نەورۆزە وەکوو ساڵی نوێ وەک جەژنی ژیانەوە، جەژنێکی مێژووییە، جەژنێکە هەم مێژوویی دژی ستەمکارییە بەرامبەر بە دەسەڵات، نەورۆز مانای زۆر هەیە، هاو ئاهەنگی نێوان گەلانە و هەم دژی نادادپەروەرییە کە لە ئێستادا لە ڕۆژی نەورۆزدا بە جەژن و شادی واتای خۆی نیشان دەدات، بێگومان ئەم مانایە مێژووییە تا ئەمڕۆ، وردە وردە دەوڵەمەندییەکەی زیاتر بووە و بەردەوامە، ئەمڕۆ ئێمە بەرەو ڕۆژی نەورۆز دەڕۆین، لە پڕۆسەی پێشوازیکردنی نەورۆزەداین، بەو بۆنەوە پیرۆزباییتان لێدەکەین، لە ڕاستیدا پێویستە لە هەموو شتێک زیاتر لە دژی ستەم، نادادپەروەریی، ستەم، داگیرکاری، کۆمەڵکوژی شەڕ و تێکۆشان بکەین، پێویستە خۆڕاگری بکەین، وەک وتمان، مێژووی نەورۆز لە کەسایەتی کاوەی ئاسنگەرەوە گەیشتووە تا ئەمڕۆ. بە تێکۆشانی ٥۰ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ، بە ئاگری نەورۆزی کاوە ئاسنگەر، هەڤاڵ مەزڵوم، زەکیە ئاڵکان، ڕۆناهی و هەڤاڵ ڕەوشەن، کە ئاگری نەورۆزیان بە ئاگری گیانیان هەڵکرد، مانایەکی جیاواز، گرنگتر، مێژوویی، کولتووری، ئایدیۆلۆژیی بە نەورۆز بەخشی و بە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد، ئازادی کوردستان، ئازادی ژنی کورد دەربازی هێڵێکی نوێ بوو و هەنگاوێکی نوێی مێژووی هەڵێنا، ئەم هێمایانە بوونەتە هێمای نەورۆز و هەموو نەورۆزێک بەڕێزدارییەوە یاد دەکرێنەوە. و لە هەمان کاتدا گەلی کورد باجی زۆری بۆ نەورۆز داوە، تێکۆشانێکی زۆری کردووە. جارێکی تر هەموو شەهیدانی شۆڕشی ئازادی، شەهیدانی نەورۆز بەبیر دێنینەوە. بە پشت بەستن بە یاد و ئارمانجەکانیانەوە بەرەو ڕاستی و ڕۆحی نەورۆزهەنگاو هەڵدەگرین.
"نیورۆز بە جۆش و خرۆشەوە لە باکوور و ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات پیرۆز دەکرێت"
ئەمڕۆ لە هەموو کوردستان بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازی لە نەورۆز دەکرێت، بەتایبەتی ژنان. لە باکوری کوردستان بانگەشەو کێبەرکێ بەرفراوان بۆ هەڵبژاردن هەیە، خەباتی هەڵبژاردن لەگەڵ نەورۆزدا یەکی گرتووە و بەرەو نەورۆز هەنگاو دەنێت. بەڕۆحی نەورۆزەوە سەرکەوتنی خۆیان لە هەڵبژاردن ئاهەنگ دەگێڕن. لەمەودوا ئەم حەماسەتە هەموو کوردستان دەگرێتەوە وهەمووان چاویان لەسەر باکوری کوردستانە. لە هەمان کاتدا گەلەکەما لە ڕۆژئاوای کوردستان بە جۆش و خرۆشەوە ڕووبەڕووی داگیرکاریی فاشیستی دەوڵەتی تورک دەبنەوە وبە تێکۆشان و پێشوازی لە جەژی نەورۆز دەکەن. لە ڕاستیدا ئەمە هەڵوێستی گەلێکی خۆڕاگرە، هه ڵوێستی گەلێکی تێکۆشەرە، پێگەی ئەو گەلانەێە که خۆیان بە ئازادیی، دیموکراسی و سەرکەوتن گرێداوە ؛ بە ئیرادە و باوەڕ بە خۆیان، بە ئامادەبوونی خۆیان، بەرەو سەرکەوتن دەڕۆن. مرۆڤ ئەمە لە گەلی ڕۆژئاوای کوردستاندا دەبینێت. لە هەمان کاتدا ئەمساڵ نەورۆز بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو. تەنانەت پێش نەورۆزی ئاداریش، ئاهەنگی نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەورامان دەستی پێکرد و تا ئەمڕۆش بەردەوامە. وادیارە هە تا ٢١ی ئادار تەنانەت دوای نەورۆزیش پیرۆزباییەکان بەردەوام دەبێت.
'لە باشووری کوردستان، پێویست بە هەڵوێستێک جدی دژ بە فاشیزم و داگیرکاریی هەیە'
بە تایبەتی پێویستە لە هەر سێ پارچەی کوردستان تێکۆشان لە دژی داگیرکاریی، فاشیزم، کۆمەڵکوژی، سێدارەدان، بە بەرخۆدان لە باشووری کوردستان بەرز بکرێتەوە، پێویستە بەم شێوەیە پێشوازی لە نەورۆز بکرێت. بە واتایەکی تر پێویستە هەڵوێستێکی توندتر دژی فاشیزمی دەوڵەتی تورک و دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک دەستپێ بکات. پێویستە یەکدەنگی و یەکگرتوویی دروست بکرێت و بەم ڕۆحی تێگەیشتنەوە، هەڵوێست نیشان بدرێت، بە بەشدارییان لە نەورۆز قەندیل هەڵوێستی خۆیان ئاشکرا بکەن. لەوێدا هەڵوێستی خۆیان دژی فاشیزم بەرز بکەنەوە. بەڕاستی ئەمە گرنگە. بەم شێوەیە چاوی گەلی کورد لەسەر نەورۆزی قەندیلە، و لەسەر هەڵوێستی گەلی باشووری کوردستانە. ئەم بەرپرسیارێتییە لە سەر گەلی ئێمەی باشووری کوردستانە و لە هەمان کاتدا ئومێد و باوەڕ بە ئیرادەی باشووری کوردستان هەیە کە بتوانێت فاشیزم لەسەر خاکی باشووری کوردستان بشکێنێ و ڕێگری لێبکات.
'گەلی کورد بە ڕۆحی ژن، ژیان، ئازادی پێشوازییان لە نەورۆز کرد'
کاتێک باسی نەورۆز دەکرێت، بەڕاستی گەلانی ئاریایی، گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گەلی کورد دێتە بەر چاوی مرۆڤ، چونکە لە کوردستان بە نەورۆز تێکۆشانی ئازادی، تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ، مانایەکی دیکەی بە خۆیەوە بینی. لە ڕۆژهەڵات تێکۆشانی مێژوویی، کۆمەڵایەتی، کولتووری ڕەنگ و بۆنی بە نەورۆزی کوردستان بەخشیوە. بە واتایەکی تر زۆر گرنگە لە نەورۆزی کوردستان هەنگاوێک زیاتر هەڵبگرین. بەتایبەت گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دروشمی "ژن، ژیان و ئازادی" بە ڕۆح و هەستی "ژن، ژیان، ئازادیی پێشوازییان لە نەورۆز کرد و ئاهەنگیان گێڕا. ئەمە زۆر گرنگ بوو. نەورۆز مانایەکی مێژوویی هەیە. واتە ژیانی نوێ. بوونی نوێ ئیرادەی ئازادە. گەلی ڕۆژهەڵات و ئێران بە سەرهەڵدانی شۆڕش، بە دروشمی ژن ژیان ئازادی لە دەور یەکتر کۆ بوونەوە. ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵات نەورۆزی ژن ژیان ئازادیی بوو. ژن ژیان و ئازادی بە ڕۆحی شۆڕشی ژنەوە بەرز ڕاگیرا. به تایبه تی له ٨ی مارس له ئێران و له ڕۆژهەڵات، به هه ڵوێستێکی سیاسی و ئایدیۆلۆژیک، مەراسیمی ژنان به ڕێوه چوو. هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر دەسەڵات دەربڕی. بە واتایەکی تر ژنان بە پێی عەقڵییەتی دەوڵەتی پیاوسالار تەنیا وەک دایک لە ماڵدا نەمانەوە. وەک ژنێکی تێکۆشەر، ڕزگارکەر، بەم شێوەیە پێشەنگایەتیان کرد. بە تایبەتی ئەو دایکانەی کە لە ٨ی مارسدا، بە بۆنەی شەهیدبوونی ڕۆڵەکانیانەوە پێشوازییان لەو ڕۆژە نەکرد. هەموو دایکی شەهیدان، دایکی شەهیدانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی سەردانی یەکتریان کرد، ئەو ڕۆژەیان پیرۆز کرد و چوونە سەر گۆڕستانەکان. هەروەها بە تایبەتی لە نەورۆزدا ئەم کارە دەکەن، پێویستە بە بەردەوامی خاوەن ئەم هەڵوێستە بن. چونکە دایکان پێشەنگ، هیوا، هەست و باوەڕی ئەم شۆڕشەن و بەهاکانی شۆڕش شەهیدانن، واتە خاوەنی ئەم شۆڕشەن، پێویستە بەم شێوەیە بەردەوامی هە بێت، بەتایبەت لە زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، بۆ چارەسەری کێشەی کورد ناڕەزایەتی نیشاندرا. بەم دروشمە پێشوازی لە نەورۆز کرا. لەگەڵ نەورۆزدا ژنان بۆ ئازادی و ئازادی گەل تێدەکۆشن، لە ڕاستیدا نەورۆز شێوازێکی جیاوازی بە خۆیەوە بینیوە، ڕەنگ و دەنگدانەوەی جیاواز بوو. وەک دەزانن لەم پرۆسەیەدا هەڵبژاردن بەڕێوەچوو، گەل بە شێوەیەکی جەماوەریی پێشوازییان لە دەنگدان نەکرد، نەچوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان، بایکۆتیان کرد. خەڵک خاوەنی ئەم ڕۆژانەیە، خاوەنی ئەم کولتوورەیە. خۆی دەبینێت. ئەمه وەڵامێک و هەڵوێستێک بوو بەرامبەر بە دەوڵەت. پێشتر گوتمان نەورۆز تێکۆشانە لە دژی داگیرکاری. لە ڕۆژهەڵات و ئێران، نەورۆز لەم کاتەدا لەم پڕۆسەیەدا، لەم ساڵانەدا، تێکۆشانە لە دژی سیاسەتی لە سێدارەدان، داگیرکاری، قۆرخکاریی و ئەشکەنجەدان. بێگومان ئەم جۆش و خرۆشە بەردەوام دەبێت. ئێمە وەک گەلی کورد و گەلانی ئێران دەچینە ناو ساڵی نوێ، وەک ژنانی ڕۆژهەڵات، ژنانی ئێران دەچینە ناو ساڵی نوێ. بۆ هەر کۆمەڵگایەک کە دەچێتە ناو ساڵی نوێ، سەرەتای ساڵ، تێکۆشانێکی نوێیە، هەنگاونانە بەرەو پێشەوە بە ئیرادە، باوەڕ و ڕۆحێکی نوێیەوە. ئامانجمان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بەدەست هێنانی سەرکەوتنە. ئەرکەکان قورستر دەبێت، چونکە لە ئامانجەکەمان نزیک تردەبینەوە، تێکۆشان قورستر دەبێت، هێزی ئیرادە هێندەی تر گەورەتر دەبێت. بۆیە ئەمڕۆ هەڤاڵانمان لە هەموو بەرەکانی شەڕدا بەرخۆدان و تێکۆشان دەکەن. لە هەموو بوارەکانی خەبات، ژیان، لە هەموو بوارێکی تێکۆشاندا، بەم ڕۆحەوە هێرشە داگیرکارییەکان پووچەڵ دەکەنەوە. بە دڵنیاییەوە بەرەو سەرکەوتن دەچین. ئێمە داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین. بەم بەرپرسیارێتییە کێشەی کوردیش لە ڕۆژەڤی چارەسەریدا دەبێت. گرنگ ئەوەیە ئەمجارە بە هەستیاری و بەرپرسیارێتیەوە نزیک ببینەوە. لە هەمان کاتدا پەیامی نەورۆز یەکڕیزییە. لە ڕۆژهەڵاتیشدا، بە پشتیوانی، لەگەڵ گەلانی ئێران، ژنان، بەڕاستی دەبێت تێکۆشانمان درێژە پێبدەین. چونکە تێکۆشان بە یەکگرتوویی دەکرێ نەک بە پارچە بوون. پێویستە یەکڕیزی گەلان بە شێوەیەکی دیموکراتیک، و پلان بۆ داڕێژراو پەرەی پێبدرێت و گەل بەو شێوەیە بۆچوونی خۆیان نیشان بدەن.
'گەلی بەلوچیستان هاوبەشی ئازارەکانن'
بە تایبەتی گەلی بەلوچستان وەک هەموو ساڵێک ڕووبەڕووی کێشەی لافاو بوونەوە. ئەمەش بەهۆی سیاسەتی دەوڵەتەوەیە، چونکووسیستمی دەوڵەت لەوێ مامەڵەی دروست نییە لە گەڵ خەڵکدا، بەهۆی ئەمەوە زیانێکی زۆریان بینی، کارەساتیان بەسەردا هات، ئازارێکی زۆریان پێگەیشت بەم دۆخەوە پێشوازی لە نەورۆز دەکەن. لە کوردستان و زۆر شوێنی ئێران، هەستیان بە بەرپرسیارێتی کرد و یارمەتی نێردرا. بە تایبەتی جەژنی نەورۆز لە گەلی بەلوچستان پیرۆز دەکەم، ئێمە هاوبەشی ئازارەکانیان و ئەو دۆخەین کە هاوشێوەی گەلی کورد تێیدا دەژین. بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە زۆر گرنگە بە تێکۆشان یەکڕیزیی گەل بەهێزتر بکرێت. بۆ ئەمەش هەموو گەلی ڕۆژهەڵات، هەموو گەلانی ئێران پێویستە ئێش و ئازارەکان گەلی بەلوچستان لە گەڵ خۆیان هاوبەش بکەن. هاوبەشکردنی ئەم ئازارە بە واتای پەرەپێدانی چارەسەرییە مانای یەکڕیزیی و پەرەدان بە تێکۆشانە بۆ گەیشتن بە ئامانجە ڕەواکان. بۆیە ئەمە گرنگە چۆنکو لە خۆیدا سەرکەوتنە.
'ئادار مانگی تێکۆشان، نوێبوونەوە و بەرەپێشچوونە'
بە شێوەیەکی گشتی مانگی ئادار مانگێکێ پڕ لە ڕووداوە. هەم پیرۆزبایی، هەم چەندین جەژنی مێژووی تێدایە. وەک جەژنی جیهانی ٨ی مارس. دیسان دەیڵێمەوە لەم مانگەکەدا جەژنی نەرۆز هەیە، کۆمەڵکوژی کوردان هەیە، مانگێکە پڕ لە ڕووداو. لە هەمان کاتدا ئادار دەستپێکی بەهارە. کەواتا ئەم مانگە بۆ گەلی کورد بە مانای مانگی تێکۆشان، مانگی نوێبوونەوەیە، مانگی هەنگاونانە بەرەو پێشەوە. بۆ سروشتیش هەر وایە. مانگی ئادار مانگی نوێ بوونەوە و ژیانەوەیە، دەستپێکی بەهارە. سروشت خۆی دەژێنێتەوە. باوەڕ و تێکۆشانی گەلانیش هەر بەم شێوەیە. ئەمەش پەیوەندی نێوان سروشت و جڤاک پیشان دەدات. ئەوە دەردەخات سروشت و جڤاک چەندە بەیەکەوە پەیوەستن. ئەمەش ڕێگە بە سروشتێکی پاک و تێگەشتنێکی جڤاکی دەدات، بوونی چڤاکی دیموکراتیکیک بەرەو سیستەمی دیموکراتیکتیزەکردن دەبات. گرنگی ئەمەش لەوەدایە بە بیرکردنەوەی نەتەوەی دیموکراتیک، جڤاکی ئیکۆلۆژی، ئازادیخوازی ژن بەرە بەپێشچون و مسۆگەرکردنی سەرکەوتنە."
'ئامانجی بنەڕەتیمان لەمساڵدا مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەرئاپۆیە'
ئامانجی بنەڕەتی ئەمساڵمان ئەوەیە کە ئازادی جەستەیی ڕێبەرئاپۆ مسۆگەربکەین. ئەم کەمپینەی دەستیپێکردوە بگەینن بە ئامانجی بنەڕەتی خۆی. بۆ ئەمەش چەندین مانا لەم نەورۆزەدا هەیە. هەموو ئامانج و ماناکان لە چوارچێوەئ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆدایە. کاتێک ئەمە مسۆگەر کرا، سەرکەوتووبووین ئەوکاتە پرسەکانی کورد چارەسەر دەبێت، هەڵبەت کۆمەڵیک پرسی تریش چارەسەردەبن. قۆناغێکی مێژوویی دەست پێدەکات. وەک گەلی کورد، ژنانی کورد پێشەنگایەتی قۆناغێکی مێژوویی دەکەین، بەپرسیارێتیەکی زۆر قورسە چونکە ڕێبەر ئاپۆ ئەم بەرپرسیارییەی دواوە بە ژنانی جیهانی داوێتی بە گەلانی تێکۆشەر، ئازادیخواز. بۆ ئەمەش بەم زانستەوە تەڤدەگرین، بەم زانستەوە پێشوازی لە نەورۆز دەکەین هەڵبەت ئەمەش وادەکات ئەرکی خۆمان جێبەجێبەکەین. جارێکیتر نەورۆزی ٢٠٢٤ لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەم. هەروەها نەورۆز لە هەموو گەلانی ئێران، ژنانی ئێران، ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێرۆز دەکەم. لە هەموو ئەو ژنانەی لە زیندانەکاندان سڵاو دەکەم بە تایبەت لە کەسێتی هەڤاڵ زەینەب جەلالیاندا لە کەسێتی لەیلا گوڤەن، گولتان کشاناک هەموو ئەو ژنانەی لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیستدان. بە ڕۆح و هەڵوێستی ئەوانەوە تێکۆشانمان لە هەموو گۆڕەپانەکانی تێکۆشاندا بەرەو پێش دەبەین وسەرکەوتن بەدەست دەهێنین."