زێڕین ڕوکەن ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، نەریتی بەرخۆدانی شەهید زیلان ئەمڕۆ لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بەردەوامە و وتی: "ڕاستیەکەی زیلان ئەوەندە گەورەیە، کە ناکرێت تەنها وەک چالاکییەکی سەرکەوتووی فیدایی هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت".
زێڕین ڕوکەن ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی زیلان (زینب کناجی) بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا.
زێڕین ڕوکەن ڕایگەیاند، هێڵی زیلان هێڵی فیداییە و بە یادکردنەوەی شەهیدان دەستی بە وتەکانی کرد.
ڕوکەن ڕایگەیاند، هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی ژنان و تێکۆشانی ئازادیی نەتەوەیی فیداین و لەسەر ڕاستیی شەهیدبوونی مانگی حوزەیران وتی: "هاوڕێ زەینەب کناجی لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦دا، هاوڕێ سەما یوجە لە ١٧ی حوزەیرانی ١٩٩٨، هەڤاڵ گوڵان لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دا شەهید بوون. لە کەسایەتیی شەهیدانی مانگی حوزەیران دا بە ڕێز و خۆشەویستی و پێزانینەوە یادی هەموو شەهیدانی ئازادی و شۆڕشمان دەکەمەوە. هەروەها بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە یادی هەموو ئەو هاوڕێیانەی زاپ دەکەمەوە، کە لەسەر هێڵی زیلان شەڕیان کرد و شەهید بوون. هاوکات بە ڕێزەوە یادی هەڤاڵان لەیلا وان، هەڵمەت - دیار غەریب و یەکێک لە پێشەنگەکانی شۆڕشی ڕۆژاڤا هاوڕێ فەرهاد دێریک دەکەمەوە. بە بانگەشە و بڕیاربوونەوە بۆ هێنانەدیی ئامانجەکانیان بۆ ئازادی تێکۆشانی خۆمان بەرزتر و بە هێزتر دەکەین".
"ڕاستیی زیلان تەنها چالاکییەکی سەرکەوتوو نییە"
زێڕین ڕوکەن ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئاماژەی بەوەکرد، نابێت ڕاستیی شەهیدان تەنها وەک چالاکیی قارەمانانە هەڵسەنگاندنی بکرێت و وتی: "پێویستە لە سروشتی ئەو چالاکییانەدا هەڵوێستی ئایدۆلۆژی، بە بڕیاربوونی ئایدۆلۆژیک و بەهێزبوونی رێکخستنکردن ببینرێت. ئەمڕۆ ئەم سەرکەوتنە لە شەڕی دژ بە هێزە داگیرکەرەکان و دەوڵەتی تورکی پاکتاوکەردا باشتر دەبینرێت".
ڕوکەن، ئاماژەی بەوەشکرد، شەهیدان پێوەر و پێوانەیان بۆ دروست کردون و وتی: "وازهێنان لە پێوانەکان وازهێنانە لە هێڵی شەهیدان. شۆڕشگێڕبوون و کادربوون لەسەر هێڵی ئایدۆلۆژی، ڕێپێوان لەسەر هێڵی شەهیدان، پێشەنگایەتیی سەربازی – سیاسییە، و هەمیشە سەرکەوتنە. ئەمە بەڵێن و جێبەجێکردنی وەفا و دڵسۆزییە بۆ شەهیدان. شەهیدەکانمان سەرەڕای بەها ئایدۆلۆژێکانە، و ورە و مەعنەوێتن. لە هەمان کات دا جێبەجێکردنی تێکۆشانی ئایدۆلۆژی - سەربازی – سیاسییە، بۆیە دەوترێت "شەهید ڕاستیی ژیانی ئێمەیە". مانای ئەوە نییە، کە لە مێژوودا بوونەتە ماڵ و چوونەتە مێژوو، لەبەر ئەوە، تەنها ئەوە نییە لە کاتی خۆیدا یادیان بکرێتەوە".
ڕوکەن ڕایگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، زیلانی وەک پێوانە و هێڵی پێکهێنانی پاژاک کرد بە سیمبول و ئایدۆلۆژیای ڕزگاریی ژنان. ڕوکەن وتیشی: "بۆیە ڕاستیی زیلان ئەوەندە گەورەیە، کە ناکرێت تەنیا بە چالاکییەکی سەرکەوتووی سەربازی لێکبدرێتەوە. ئەو خواوەندی ئازادیمانە. ڕێبەرایەتی قورساییەکی زۆری خستە سەر فیدایەتی لەسەر رێبازی زیلان و ناسنامەبوون، ئیرادەبوون، پراکتیزەکردنی ژنان وەک هێڵی ئازادی و خوداوەندی دەستنیشانکرد. ئەوەی ئەمڕۆ لە زاپ و ئاڤاشین بەرخۆدان دەکات هێڵی زیلانە".
"شەهید زیلان پەپولە بوو بە ئیرادەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵات"
زێڕین ڕوکەن یادی لەتیفە سەلامەت (زیلان پەپوڵە)ی کردەوە، کە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٠٦دا لە مەریوان شەهید بوو و وتی: "شەهید زیلان پەپولە شوێنکەوتەی رێگاکەى هەڤاڵ زەینەب کناجییە. رێگا و هێڵی زیلانەکانە. بەو ئیرادەیە ئەرکی شۆڕشگێڕانەی خۆی جێبەجێ کرد. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەرچەخا بۆ عەشق و خۆشەویستیی ئازادی. ناوی زیلان زۆر بووە، بەرخودانی زیلان کاریگەریی لەسەر هەموو گوند، شار و خاکێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دروستکرد. کلتورێکی بەرخۆدانی ژنانە، کە سەرەڕای هەموو شێوازەکانی ئەشکەنجە تەسلیمی ڕژێمی فاشیستی ئێران نابن. هەڵوێستێکی ڕاپەڕیوانە و تامەزرۆی و شەیداییە بۆ ئازادی. ڕاستیی ژنانی بەرەنگار و خۆڕاگری کوردە. ئەمە ئەو ڕاستییەیە، کە ئەمڕۆ لە دژی هێزە داگیرکەرەکان لە سەرانسەری هەریمەکانی پاراستنی مەدیادا خۆڕاگری و بەرخودان و فیدایەتی دەکات، ئەوە هێڵ و ڕاستیی زیلانەکانە. چونکە ئیدی ئێستا هاوڕێی زیلان لە ڕۆژهەڵات بەرخۆدانە، ئازادییە، یەکەم شەهیدی یهكێتیی ژنانی رۆژههڵاتی كوردستان (یهژهرهكه / YJRK)کەمانە، شێوازەکەی رێبازی شەڕ و تێکۆشانە و نمونەیە بۆ ژنانی ڕۆژهەڵات. بە پێشەنگایەتیی بۆ ئازادی بوو بە سەرچاوەیەکی گەورەی هێز و ورە و ئیرادە.
بە ڕێزێکی زۆرەوە یادی شەهید زیلان پەپولە دەکەمەوە. شەهید زیلان پەپولە لە ڕۆژهەڵات بوو بە ئیرادە و هۆشمەندیی ژنانی ئازاد. بوو بە حەقیقەتی ئەو ژنانە، کە تا کۆتایی و دواهەناسەیان ئاوێتەى پلان، رێکخستن و ئامانجی خۆیانن. پەیوەندی ژنانی ڕۆژهەڵات لەگەڵ نیشتمانپەروەری و وڵاتپارێزی زۆر بەهێزە. مرۆڤ دەتوانێت ئەوە بە قووڵی لە کەسایەتیی زیلان پەپولە دا دەبینرێت. لە مەریوان لەکاتی کۆبوونەوە لەگەڵ خەڵکدا شەهید. پاشان بۆ چاو ترسێنکردنی ژنان، گەلەکان و گەلان تەرمەکەیان بە دوای ئۆتۆمبێل دا بە ناو شارەکەدا ڕاکێشا.
مێشک و عقڵییەتی بکوژی دوژمن جارێکی تر دوژمنایەتی خۆی بەرامبەر بە ژنان و کورد نیشاندایەوە. شەهید زیلان پەپولە لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و وڵاتپارێز لە شاری ورمێ لە دایکبوو و پەروەردەکرا. لە ژیاندا هەمیشە ورە بەرز بوو، لە بواری سەربازیدا فەرماندەیەکی سەربازی بوو. لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتیدا شۆڕشێکی ژنانی رێکخستنکراو بوو، کە مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی بنیادنابوو. خۆشەویستبی بۆ ژنان زۆر قووڵ بوو.
لە مەریوان کاتێک کۆبوونەوە بۆ گەل دەکات دەڵێت: "باشە لەم گوندەدا چەند ژن ئازار دەچێژن؟" ئەوە نیشانی دەدات، کە خۆشەویستیی بۆ ژنان، خۆشەویستیی بۆ ئازادی، زۆر قووڵە. ڕووبارێکی ژیانە. پەیولەیەکی ئازادییە. وەک پەپولە ژیا. ئەو هێشتا ماوەی ٧ ساڵ بوو لە پارتیدا بوو، ئەو هەرگیز دەستبەرداری ئازادی نەبوو. ئەو تا کۆتایی بەرگریی و بەرخودانی کرد. ژنانی ڕۆژهەڵاتیشی بانگهێشتی بەرخۆدان کرد. بە بەرخۆدانی خۆی ناوی خۆی لە مێژوودا تۆمار کرد، هاوڕێیەکی ژنی بەرەنگار و خاکی و شەیدایەکی ئازادی بوو".
"گەلی کورد ڕووی خیانەتی پارتی (پەدەکە) باشتر دەبینێت"
زێڕین ڕوکەن باسی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کرد و وتی، دوژمن لەبەر ئەوەی ناتوانێت بەرخۆدانی گەریلا تێکبشکێنێت چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت. وتیشی، چەکی کیمیایی بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان ئەوەشی وت، "ئەو هەستیارییەی جیهان بۆ ئۆکرانیا پیشانی دەدات بەداخەوە بەرامبەر بە کورد و کوردستان نیشانی نادات. هەرچەندە چەکی قەدەغەکراو بەکار دەهێنرێت، بەڵام نزیکبوونەوە و ڕەفتارەکانیان دوو پێوانەیییە. شەڕی ئۆکرانیا بە ئەنقەست درێژ دەکرێتەوە. ئەوان سوود لەو شەڕە وەردەگرن. لێرەدا دەبینین، کە شەڕی دژ بە کورد قوڵتر دەکرێتەوە. دەوڵەتی تورک ناوچە داگیرکارییەکان بەرفراوانتر دەکات. ئەمریکا، ئەوروپا لە بەرامبەر داگیرکاریی دەوڵەتی تورک بێدەنگن. ئەو دەوڵەتانە، کە باس لە یاسا و دیموکراسی دەکەن پشتگیری لەم داگیرکارییە دەکەن. ڕێگە بە شەڕی جینۆساید و پاکتاوکردن دەدەن، چونکە ئەوان بەرژەوەندییان لەو سیاسەتەدایە بەرامبەر بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست و قەفقاز".
ڕوکەن لە بەردەوامیی وتەکانیدا باسی لە ڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لەم شەڕەدا کرد و وتی: "پارتی (پەدەکە) بەشدارە لە هێرشە پاکتاوکاری و بکوژەکانی دەوڵەتی تورک و ڕۆڵێکی کارا دەگێڕێت. پارتی (پەدەکە) هێزێکی هاوکار – خائینە. بووەتە دەروازەی سەرەکیی ناتۆ لەکوردستان. پارتی (پەدەکە) هێزێکی خێڵەکییە، کە پشت بە دەوڵەتی تورکی پاکتاوکار و بکوژ دەبەستێت. جیاوازیی نێوان پەکەکە و پەدەکە ئەوەیە، کە پەکەکە بزووتنەوەیەکی گەلە. بە پرۆژەی نەتەوەیی دیموکراتیک مۆدێلێکی ژیانی ئازاد بۆ ژنان و گەلان ڕێکدەخات. هیچ عەقڵییەت و مێشکێکی وەها لە ناو پارتی (پەدەکە)دا نییە، بۆیە دەسەڵاتی بنەماڵەیی بەردەوامە لە خیانەتکردن لە گەلی کورد. پارتی (پەدەکە) گۆڕاوە بە عەشیرەتێک، کە هێزی تەواوی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ نەهێشتنی پەکەکە. ئەو بەڵێنانەی دەوڵەتی تورک بە کەسایەتییە خیانەتکاران و سیخوڕەکانی دەدا، هەمان ئەو بەڵێنەیە، کە بە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ی دەدات. بەڵێنی پێدانی پارە، سامان و دەسەڵاتیان پێ دەدات. ئێستا گەلی کورد باشتر ڕووی خیانەت و ناپاکی و چەپەڵیی پارتی (پەدەکە)ی بۆ دەرکەوتووە و دەیبینێت، بۆیە گەلی کورد و هێزە نەتەوەییەکان هەرگیز ڕێگە بە پارتی (پەدەکە) نادەن لەسەر ژیان و خوێنی گەنجانی کورد درێژە بە دەسەڵاتی خۆی بدات".
"هێڵی زیلان هێڵی سەرکەوتنە"
زێڕین ڕوکەن ئاماژەی بە گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: "ماوەی ٢٤ ساڵە گۆشەگیریی تووند بەسەر ڕێبەری ئاپۆدا سەپێنراوە. دەتوانم بنەمای ئەوەش وەک ڕۆڵی پارتی (پەدەکە) لە پیلانگێڕییەکەدا باس بکەم، چونکە ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگایەتیی هەموو کوردستان و مرۆڤایەتی دەکات. ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەری گەلان و ژنانە، بەڵام پارتی (پەدەکە) ناتوانێت هۆزێک، بنەماڵەیەک بەڕێوەببات. گرنگترین کێشە ئەوەیە، کە لەگەڵ دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد یەکیگرتووە. ئەمە مەترسیدارترین هێڵە، بۆیە پێویستە گەلی کورد و ژنانی کورد لە دژی ئەو سیاسەتە بە عەقڵیەتی نەتەوەیی و شانبەشانی بەرخودانی مێژوویی گەریلا بەشدار بن و لە دژی ئەو سیاسەتە بوەستنەوە. ئێمە هەڵمەتەکەمان بۆ ئازادی لە دژی شەڕی هەمەلایەنە و سەرتاسەری، بە ئازادیی کوردستان و ڕێبەر ئاپۆ تاجدار دەکەین".
ژ.ت