زیندانیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای بەشداربوون لە مانگرتن دەکەن

زیندانیانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە مانگرتنی گشتی کە سبەی بۆ پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی ئەنجام دەدرێت.

زیندانیانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕاگەیاندراوێک پشتگیری خۆیان بۆ مانگرتنی گشتی ڕاگەیاند کە سبەی دژی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی ئەنجام دەدرێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێن، پشتگیری بانگەوازی مانگرتنی گشتی دەکەن کە سبەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

بانگەواز لە هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کراوە بە یەکگرتوویی بەشداری مانگرتنی گشتی بکەن و وەڵامێکی بەهێز بدەنە حکومەتی ئێران.

دوێنێ پارت و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی، بڕیاریاندا ڕۆژی چوارشەممە (سبەی ٢٢ ی کانوونی دووەم) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتنی گشتیان ڕاگەیاند. چاوەڕێ دەکرێت سبەی لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیان ڕابوەستێت و خەڵک مانگرتنی گشتی ئەنجام بدەن، ئامانجی سەرەکی مانگرتنەکە وەستاندنی سزای سێدارەیە، بەتایبەت هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی.