زیندانیەکی سیاسی پاش ٣٠ ساڵ مانەوەی لە زیندانی گیانی لەدەستدا
موتڵەق تۆزون کە ٣٠ ساڵ لە زینداندا بوو، دوای ئەوەی بە هۆی کێشەی تەندروستیەوە گواسترابووەوە بۆ نەخۆشخانە و لە سەرەمەرگدا ئازادکرابوو، پاش ماوەیەک لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
موتڵەق تۆزون کە ٣٠ ساڵ لە زینداندا بوو، دوای ئەوەی بە هۆی کێشەی تەندروستیەوە گواسترابووەوە بۆ نەخۆشخانە و لە سەرەمەرگدا ئازادکرابوو، پاش ماوەیەک لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
وان موتڵەق تۆزون لە ماوەی ٣٠ ساڵ لە زیندانبوو، لە زیندانی ئاکهیساری مانیساوە بە هۆی کێشەی تەندروستیەوە گواسترابووەوە بۆ نەخۆشخانە و بەهۆی خراپی تەندروستیەوە بە شێوەی مەرجدار بڕیاری ئازادکرانی درابوو. بنەماڵەکەی بۆ ئەوەی لە وان چارەسەری بۆ بکرێت لە ٢ی ئاداردا گواستبوویانەوە بۆ ئەو شارە.
تۆزون لە نەخۆشخانەی فێرکاری و توێژینەوەی وان لە ژێر چاودێری پزیشکیدابوو، لە شەوی رابردووەوە باری تەندروستی ناجێگیرببوو، بە یانی ئەمرۆش گیانی لەدەستدا.
تەرمەکەی بە مەبەستی بە خاکسپاردن گواسترایەوە بۆ ناوچەی پانۆسی ئاگری.
هـ. ب