بۆ بەرەوپێشبردنی هونەکەرەی، خۆی بە کاری مرت و موروە سەرقاڵ دەکات

یولیانا دەلهۆی تەمەن ١٢ساڵان ئاماژەی بەوەکرد هەرچەند گەورەتربێت هونەرەکەشی زیاتر بەرەوپێش دەبات و داوای لە هەموو مندڵان و گەنجانکرد خاوەنداری لە هونەرەکەیان بکەن.

هونەر ئەو شتەیە کە بیر و خەیاڵی مرۆڤ فراوانتر دەکات، چ هونەری میوزیک بێ، چ شانۆ بێ، چ کاری دەستی بێت ئەم ڕاستیە ناگۆڕێت. هەرکەسێک لە فکر و خەیاڵی خۆیدا وێنەی شتەکان دەکێشێت. ئەم وێنەیە دەکات بە بەرهەمێک و لە کۆمەڵگادا بڵاویدەکاتەوە. لە هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چەندین منداڵ و گەنج هەیە بە بەهرەی هونەری خۆیانەوە سەرقاڵن، یەکێک لەو منداڵانە کە هونەر و بەهرەی هونەری خۆی پاراستوە یولیانا دەلهۆیە.

یولیانا دەلهۆ کچێکی پێکهاتەی سوریانییە، کە لەتەمەنی ١٠ ساڵیەوە بەکاری دەستیەوە خەریکە و ئیستا تەمەنی ١٢ ساڵە. یولیانا بە شداری لە فیستیڤاڵی وێژە و هونەری ژن، لە ١-٢ی ئادار بوو.

لەگەڵ گەورەبوونی تەمەنیدا هونەرەکەشی بەرەپێشتردەچێت

یولینا ئاشکرایکرد حەزی لە هونەری کاری دەستی دەکات و وتی: "من لە تەمەنی ٩ ساڵیەوە حەزی هونەر و کاری دەستیم تێدا دروستبوو، هەرچەندە بەسەرەتایەکی زەحمەتدا دەستمپێکرد، چونکە سەرەتایی فێربوونی هونەرەکەبوو. بەڵام لە ئێستادا کارەم زۆرئاسانبووە و ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەپێشچوونم تێدا دروستەبێ. شتی کچانە بە مورکی شێن و ڕەنگەکانی تر بۆ هاوڕێ کچەکانم دروست دەکەم."

یولینا باسی لەوەکرد کە یەکەمجارە بەشداری لە فیستیڤاڵ دەکات و بەم شێوە بەردەوام بوو : "بەشداریکردنم لەم فیستیڤاڵەدا بۆ من زۆر جێگەیی دڵخۆشی بوو. خەڵکی بۆ سەیرکردنی کارە دەستیەکانی من زۆر بەشدارییان هەبوو. ئەمەش بوو بەهۆی دڵخۆشیم. هیوادارم بەم کارانە سودێک بە جڤاک بگەیەنم و کارەکانم بەرەپێش ببەم، داوا لە هەموو منداڵان و گەنجانی بەهرەمەند دەکەم خاوەنداری لە هونەری خۆیان بکەن."