یەڵماز گۆنای لەچاوپێكەوتنێك كە هەفتەیەك پێش مردنی و پێش ٣٨ ساڵ لەمەوبەر ووتبووی:" لەتوركیا نوسەر، هۆنەرمەند، ئاكادیمسین، رۆشنبیر و هەر كەس كە بەسەری سۆژنێكیش مۆمارسەی مافە دیموكراتیەكان بكات، جێگای زیندانە. لەتوركیا بەدەیان هەزار كورد لەزیندانەكاندا ئاخێنراون، تەنیا بەهۆی ئەوەی كە داواكاری مافە دیموكراتی و مرۆڤیەكانی خۆیان و گەلەكەیان دەكەن.
ئاڵفردا بەنگە، ئەو چاوپێكەوتنەی لە ٩ی ئابی ١٩٨٤ لەپاریس ئەنجامی دابوو. ئەم چاوپێكەوتنە بەوەرگێڕانی"نورەدین شارمان"لەسەر ماڵپەڕی"Kurdish Studies"سەرلەنوێ بڵاو كراوەتەوە.
ئاڵفردا بەنگە لەسەر چاوپێكەوتنەكە دەڵێت:"یەڵماز گۆنای لەشوێنێكی شاراوە لەدیاسپۆرا لەپاریس"فەرەنسا"، لە ٩ی ئابی ١٩٨٤ ئاخاوت و مانگێك دوای ئەوە بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە كۆچی دوایی كرد".
لەچاوپێكەوتنەكەدا لەسەر پرسی كوردبوون چ كاریگەریەكی لەسەر تۆ دانا، دەڵێت:"من سەرەتا بنەچەی خۆمان بۆتان باس بكەم. دایك و باوكم، هەردووكیان كوردن و پێش ئەوەی من بێمە دنیاوە، وڵاتیان بەجێ هێشتبوو و كۆچبەری ئەدەنە بوون. بنەماڵەی دایكم لەكاتی شەڕی جیهانی یەكەمدا كۆچبەری ئەدەنە بوونە. من لەدایك و باوكێكی كورد هاتوومەتە دنیاوە، بەڵام من كوردیم نەدەزانی، چاند و كەلتوری ئێمە قەدەغە كرابوو...
كاتێك تەمەنم گەیشتە ١٥ ساڵی تازە زانیم بنەچەمان كێیە.
چاوپێكەوتنەكە جاری یەكەمین لەگۆڤاری"Race & Class"لە تەمموزی ساڵی ١٩٨٥ بڵاوكراوەتەوە.
هـ . ب