فیلمی موزیکاڵی 'گۆرانیەکانی کەزی سور' نمایش دەکرێت
یەکەمین فیلمی موزیکاڵ 'گۆرانیەکانی کەزی سور' کە لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەرهەمهێنراوە، لە چەندین شوێن نمایش دەکرێت.
یەکەمین فیلمی موزیکاڵ 'گۆرانیەکانی کەزی سور' کە لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەرهەمهێنراوە، لە چەندین شوێن نمایش دەکرێت.
فیلمی موزیکاڵی 'گۆرانیەکانی کەزی سور' لەلایەن بزوتنەوەی کولتور و هونەری ژنانی کەوانەی هیلالی زێرین بە هاوکاری بزوتنەوەی کولتور و هونەری میزۆپۆتامیا، دەزگای کولتوری پارگین و هونەرگەی وڵات بەرهەمهێنراوە. فیلمەکە تیشک دەخاتە سەر مێژووی تێکۆشانی ژنانی جیهان.
فیلمەکە سبەینێ کاتژمێر ١٨:٣٠ لە ناوەندەکانی کولتور و هونەر لە کانتۆنەکانی رەقا، تەبقا، حەسەکە، قامیشلۆ و کۆبانێ نمایش دەکرێت. هاوکات لە سەر تۆڕی ئینتەرنێتیش بڵاودەکرێتەوە.
ئەو فیلمە کە لە ٧ بەش پێکدێت بە بەشداربوونی ٢٠٠ ژن ئامادەکراوە، بیرۆکەکەی لە ژیان و تێکۆشانی یەک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە سەکینە جانسز وەرگیراوە و لە ٧ مانگدا کاری وێنەگرتنەکە تەواو بووە و دیمەنەکانی لە رەقا و هەرێمی جزیرە تۆمار کراون.
هـ . ب