چاندی کوردی نەوە بە دوای نەوەدا بەردەوامە، نەریت و فۆلکلۆرێکی دەوڵەمەندی هەیە. ئەوەی ئەم نەریتە دەپارێزێت و دەوڵەمەندی دەکات بوونی چیرۆک و گۆرانی و ئاوازی کوردییە. لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چەندین گەنج خاوەندارێتی چاند و هونەر دەکەن، یەکێک لەو گەنجانە کە هونەریی کوردی خۆیی دەپارێزێت ڕامان حسێنە.
ڕامان کە لەتەمەنی ٨ ساڵیەوە حەزکردنی بۆ مۆزیکی کوردی دروستبووە و ئێستا لە تەمەنی ١٦ ساڵیدایە و بەردەوامە لە خزمەتکردنی مۆزیکی کوردی و گەشە و پەرەی بە بەهرەیی خۆی دەدات.
گۆرانی جۆرا و جۆر دەڵێتەوە
ڕامان لەسەر هونەر و مۆزیکی کوردی بەم شێوە دەستی بە قسەکانی کرد و وتی: "لە تەمەنێکی کەمەوە حەز و خولیام بۆ گۆرانی و مۆسیقایی کوردی تێدا دروستبووە، بنەماڵەکەم پشتگیرییان کردم لەو ڕوەوە. هەروەها مامۆستاکانم لە قوتابخانەدا یارمەتی دەرم بوون بۆ ئەوەی لەم بوارەدا پێشکەوم. لە ساڵی ٢٠٢٢دا بەشداری کۆمەڵەی مۆزیکی گەلێری بومو. وە بە فێربوونم بە ئامێریی گیتارەوە لە کۆمەڵەکەدا گۆرانیم دەگوتەوە. بە گیتارەوە گۆرانی جۆر بەجۆری زمانەکانی تریش دەڵیمەوە بەڵام گرنگی زیاترم لەسەر گۆرانی و مۆزیکی کوردییە. خۆم ئامادەکردوە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا گۆرانی بە ئاوازیی کوردیەوە لە جیهاندا بڵاوبکەمەوە، بۆئەوەی جیهان لەوە تێبگات کە گەنجانی کورد هیچ کاتێک دەست لە خاک و هونەری خۆیان بەرنادەن و هەمیشە بەردەوام دەبن. بەداخەوە کەمی دەستڕۆیشتووی ئابووریم وایکردوە هەندێک درەنگ بکەوم."
'دەست لە خاک و هونەری خۆمان بەرنادەین'
ڕامان لە کۆتایی قسەکانیدا داویکرد هەموو کەسێک خاوەندارێتی لە زمان و هونەری خۆی بکات و وتی: "هەرچەندە ئەشکەنجەمان لەسەر بێت، ئەوەندە زیاتر خاوەنداری لە هونەر و مۆزیکی خۆمان دەکەین، هیچ کاتێک دەست لە خاک و هونەری خۆمان بەرنادەین. چونکە بە خاوەندارێتی کردنمان لە هونەر، هیچ کەسێک ناتوانێت لە بەرامبەرمان دەرکەوێت. بەهیوام هەموو گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خاوەنداری لە زمان و هونەری هەزاران ساڵەیان بکەن، بۆ ئەوەی هیچ کاتێک گەلی کورد نەتوێنرێتەوە."