لە کۆبانێ بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە پێشانگایەکی کرایەوە

شێوەکارانی کانتۆنی فورات بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە پێشانگایەکی وێنەیان لە گۆڕستانی شەهید دیجلە کردەوە. شێوەکاران رایانگەیاند، کە لە هەموو تابلۆیەکدا گیان و تابلۆکانیان ئاوێتەی یەکدەبن.

بە بۆنەی ٨ی ئادار لە کانتۆنی فورات لە گۆڕستانی شەهید دیجلە پێشەنگایەک کرایەوە، ئەو کەسانەی ئامادەی پێشەنگاکە بوون، سەرجەمیان بە جلوبەرگی نەتەوەیی و فۆلکلوری خۆیان بەشداربوون. لە پێشانگاکەدا بە دەیان تابلۆ لەبارەی شەهیدان، کۆتا ماڵئاوایی و نامە نەخشێندرابوون. شێوەکاران لەوێ قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد.

خەجۆ عیسا شێوەکار کە بە دوو تابلۆ بەشداری لە پێشانگاکەدا کردووە، رایگەیاند، "ئەمڕۆ بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە و بۆ یادکردنەوەی شەهیدان پێشانگایەک کرایەوە. ویستمان بەبۆنەی ٨ی ئادارەوە یادی شەهیدانیشمان بکەینەوە. دوو تابلۆم هەیە، یەکەمیان ماڵئاوایی دایک و کچێکە، کە باوەشیان بە یەکتردا کردووە و تابلۆکەی دیکەشم لە سەر دۆخی ژنانە".

'تابلۆ و شێوەکار دەبنە یەک گیان و ئاوێتەی یەک دەبن'

خەجۆ عیسا ئەوەی خستەڕوو، کە ئەو کاتەی دەست بە کێشانی وێنەکان دەکەن، لەگەڵ تابلۆکان یەکدەگرن و بەم جۆرە درێژەی بە قسەکانیدا، "لە هەموو تابلۆیەکدا شێوەکارەکە لەگەڵ ئەو تابلۆیەدا ئاوێتەی یەکتر دەبن و دەبنە یەک رۆح. گەر تابلۆیەک بە خەمبارییەوە بنەخشێنیت، خەمبار دەبێت، گەر بە دڵخۆشییەوە بیکێشیتەوە، تابلۆکە زۆر دڵخۆش دەبێت".

شێوەکارێکی دیکە بە ناوی هێلین ئەحمەد عەباس وتی، "بەشداریم لە ٥ پێشانگادا کردووە، ئەمەش سێهەم پێشانگای تایبەت بە ژنانە کە بەشداری تێدا دەکەم. دوو تابلۆم لە پێشانگایەدا هەیە، کە لە یەکێکیاندا هەڤاڵێکی گەریلا پارێزنامەی رێبەر ئاپۆ دەخوێنێتەوە، دووەم تابلۆشم ژنە گەریلایەکە کە نامە بۆ گەلەکەی دەنوسێت".

''لە رێگەی تابلۆوە هەموو هەستەکان نیشان دەدرێن'

هێلین وتی، کە لە رێگەی هەر تابلۆیەکەوە سەرجەم هەستەکان، ئازارەکانیان نیشان دەدەن و ئەوەشی خستەڕوو، "شێوەکار لە هەر تابلۆیەکیدا هەموو هەستەکانی دەنەخشێنێت، چ خەمباربوون و چ دڵخۆشبوون. ئێمەش بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە ویستمان یادی شەهیدانمان بکەینەوە. خۆی لە خۆیدا لە هەموو تابلۆیەکدا سەرجەم هەستەکان نیشاندراون، هەندێک وتە کە مرۆڤ ناتوانێت بیانڵێت، بە رێگەی وێنەوە مرۆڤ دەتوانێت هەمووان بهێنێتە سەر زمان".

هـ . ب