بە دیمەن

لە لەندەن و لیڤەرپوول بەرخۆدەرانی ١٤ ی تەمموز یادکرانەوە

شەهیدانی ڕۆژووی مردنی ١٤ ی تەمموز لە لەندەن و لیڤەرپوول بە چالاکی جەماوەری یادکرانەوە، لە چالاکییەکان گوترا: "فاشیزم و خیانەت و داگیرکەر شکست دەهێنن و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت".

لە لەندەن و لیڤەرپوول شەهیدانی بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ ی تەمموزی ١٩٨٢ یادکرانەوە.

لەندەن

چالاکییەکەی لەندەن لە بینای کەجەجە ئەنجامدرا و زۆر کەس بەشداربوون، پانکارتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وێنەی شەهیدانی ١٤ ی تەمموز هەڵواسرا،  درووشمی "شەهید نامرن" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" بەرزکرایەوە.

سەرەتا نووسەر ئیلهام بەکر ڕایگەیاند بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز لە هەموو جێیەک بڵاوبووەتەوە و گوتی: "زیندانی ئامەد ڕۆحی بەرخۆدان و ئازادی ئافراند".

نووسەر عەلی پۆیراز ڕایگەیاند ئەو بەرخۆدەرانە هەرگیز ڕادەستبوونیان قبووڵ نەکرد و بەرخۆدان و ئازادیان فێری ئێمە کرد، گوتی: "ئەگەر بەویژدان بین، ئەگەر ڕێز لە گەلی کوردستان بگرین، دەبێت خاوەنداری لە ڕۆحی بەرخۆدانی ئەمڕۆ بکەین".

پاشان لەسەر ناوی تەڤگەری ژنانی کورد و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و کەجەدەکە-باشوور وتە پێشکەشکرا، گوترا: "فاشیزم و خیانەت و داگیرکەر شکست دەهێنن و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت".

پاشان سینڤزیۆنێک پیشاندرا و یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.

لیڤەرپوول

لە ناوەندی جڤاکی کوردی لیڤەرپوول چالاکییەکی یادکردنەوە ئەنجامدرا. خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان پیشاندرا، هەروەها درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" بەرزکرایەوە.

هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی کوردی بەریتانیا سەعید سوروچ ڕایگەیاند بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز بەرخۆدانە دژی خیانەت و پاسیڤیزم، گوتی: "سڵاو دەکەین لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو ئەو هاوڕێیانەی بە ڕۆحی ١٤ ی تەمموزەوە لە زیندانەکان بەرخۆدان دەکەن. بێگومان ڕۆحی ١٤ ی تەمموز بە کوردستانێکی ئازاد تاجدار دەکەین".

پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی ١٤ ی تەمموز پیشاندرا.