کەمپەینی یەرەژە 'نا بۆ لەسێدارەدان' بە گەرمی پێشوازی لێدەگرێت

ئارین سوێد ئاماژەی بەوەدا کە کەمپەینی 'نا بۆ لەسێدارەدان' پێشوازییەکی زۆری لێکرا و وتی: "ژمارەیەکی زۆر ژن و ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، ئەفریقا و ئاسیا بەشدارییان لە تێکۆشانی ئازادیدا کرد."

کەمپەینی "نا بۆ لەسێدارەدان" کە لەلایەن یەکێتی راگەیاندنکارانی ژنەوە دەستیپێکرد، لەلایەن هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگاوە بە گرنگییەکی زۆرەوە پێشوازی لێکرا. ئەم هەڵمەتە بانگەوازی بۆ ئازادی ژنان (پەخشان عەزیزی و شەریفە محەممەدی)بوو کە لە زینداندا سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە. یەکێتی ڕاگەیاندکارانی ئازاد (یەرەژە)، کۆمەڵگەی ژنانی زەنوبیا، ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان، کۆنگرەی ستار، تەڤ-دەم و زۆر کەسایەتی و ڕۆژنامەنووس لە کوردستان، ئەفریقا و ئاسیا بەشدارییان لە کەمپەینەکەدا کرد.

ئارین سوێد ئاماژەی بەوەدا کە لە سەدەی بیست و یەکدا تێکۆشانی ژنان لە دژی سیستەمی دەوڵەت ڕوو لە زیادبوونە و وتی: "یەکێک لە دوایین نموونەکان ئەو ڕووداوانەیە کە لە هێندوستان ڕوویاندا. هەر ژنێک لە هێندوستان شاهیدی بەرزبوونەوەی دروشمی "ژنان، ژیان، ئازادی" بوو و هەستیان بە گرنگی تێکۆشان کرد. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئێمەی ژنان لە سەردەمێکدا دەژین کە ژنان بڕوایان بە خۆیان نییە و مافە سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و ڕێکخراوەییەکانیان پێشێل دەکرێت."

"پەخشان و شەریفە بە بەرخۆدانی خۆیان بوونە نموونە "

ئارین سوێد باسی لەوەشکرد، سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی جارێکی دیکە سەلماندی کە ژنان خۆیان بەڕێکخستن و پێشەنگایەتی دەکەن لە داڕشتنی داهاتوو و بە یەکێتیەوە بەرگری لە مافەکانیان دەکەن و سەرنجی بۆ پەخشان عەزیزی و شەریفە محەممەدی ڕاکێشا کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە.

ئارین وتی: "دەنگی ژنانی وەک پەخشان عەزیزی و شەریفە محەممەدی لە زیندانەکاندا بڵاودەبێتەوە. ئەو پەیامانەی لە زیندانەوە هاتن، نیشاندەری ئەوە بوون. ئەم دەنگ بەرز کردنەوە بۆ ئێمە نموونەیە. هەڵوێستی ئەو دوو ژنە هێزی بە ژنان بەخشی لە هەموو لایەکەوە. ئەگەر قسەکانی پەخشان عەزیی بەبیر بهێنینەوە وتی: "سیستەم چەندەش بە گوشار و توندوتیژی هەوڵی بێدەنگکردنمان بدات، ئێمە هەرگیز ڕێگای ئازادی بەرنادەین." بەسەدان هەزار ژن بۆ ئازادی تێکۆشانیان کردووە و ئێستاش بەردەوامن. هەرچەندە سزای لەسێدارەدان بەسەر ژناندا دەسەپێنرێت، بەڵام ناتوانن ژنان بێدەنگ بکەن.

ئارین لەکۆتایی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر هەڵمەتی "نا بۆ لەسێدارەدان" کە لە ١٢ی ئاب دەستیپێکرد و ڕایگەیاند: "٣٠٠٠واژۆ لەسەر مێدیای دیجیتاڵی کۆکراونەتەوە و ئەنجامی هەڵمەتەکە بۆ هیومان ڕایتس ۆوچ و ڕۆژنامەنووسانی بێ سنوور دەنێردرێت."

ئارین ئاماژەی بەوەش کرد بڕیار بوو هەڵمەتەکە لە ١٩ی ئاب کۆتایی پێبێت، بەڵام بەهۆی خواست و پێشێوازی زۆرەوە لە ٢٦ی ئاب کۆتایی دێت.