لە شاری سلێمانی کۆڕێک بە ناونیشانی دەرکەوتەکانی کەلتووری موزیکی کوردی سازکرا
ئەمڕۆ، لە شاری سلێمانی، لە لایەن ڕێکخراوی ئازادبوون، کۆڕێک بە ناونیشانی 'دەرکەوتەکانی کەلتووری میوزیکی کوردی' لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ساڵۆنی فکریدا سازکرا.
ئەمڕۆ، لە شاری سلێمانی، لە لایەن ڕێکخراوی ئازادبوون، کۆڕێک بە ناونیشانی 'دەرکەوتەکانی کەلتووری میوزیکی کوردی' لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ساڵۆنی فکریدا سازکرا.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شاری سلێمانی، لەلایەن ڕێکخراوی ئازادبوونەوە، لە چوارچێوەی چالاکیەکانی ساڵۆنی فکریدا،کۆڕێک بۆ ڕێژوان تەها، موزسیان و نووسەر، میر ئەکبەر موزسیان و لێکۆڵەر لە مۆسیقای کوردی، بەناونیشانی 'دەرکەوتەکانی کەلتووری میوزکی کوردی' بەڕێوەچوو.
هەر یەک لە ڕێژوان تەها و میر ئەکبەر موزسیان ئێوارە کۆڕێکیان بە ناونیشانی 'دەرکەوتەکانی کەلتوور و موزیکی کوردی' سازکرد و تێدا ئامادەبوانیان ئاشناکرد بە کەلتوور و مێژووی هونەر و میوزیکی کوردی و میر ئەکبەر پارچەیەک لە میوزیکی کوردی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
ڕێژوان تەها، یەکێک لە میوزسیانە ئامادەبووەکانە، باسی لە میوزیکی کوردی کرد، گوتی: "نەتەوەی کورد خاوەنی کۆمەڵێک دەرکەوتەی جۆراو جۆرە لە کەلتورەکەیدا، ئەمەش وادەکات لە چەند لایەکەوە گەشەی کردوە ئەمەش بوو بە هۆی دەوڵەمەند بوونی میوزیک و کەلتوور و فەرهەنگی نەتەوەی کورد، هەروەها ماوەی چەند ساڵێکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین لە میوزیک و کەلتور و فەرهەنگ و ئاینەکانی کوردستان، دەمانەوێت لە چەند کۆڕ و سیمینار و بەرنامەی تایبەتی تەلەفیزیۆنیدا ئەم باسانە بخەینەڕوو".
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، ئامانجمانە، کە شووناسی گەلی کورد، بگەڕێنینەوە و ئەو تەم و ناڕوونیە لابەرین، کە وڵاتانی داگیرکەر دروستیان کردوە، بە مەبەستی شێواندنی کەلتور و میوزیک و فەرهەنگی کوردی، ئەو ناڕوونی و تەمەی کە دروست بووە نەیهێڵین و ڕووە ڕاستەقینەکە پیشانی گەلی کورد بدەین و هەستی شانازیان بۆ بگەڕێنینەوە.
ڕێژوان لەبارەی گرنگی و پاراستنی هونەری فۆلکلۆری کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان و گرنگیدانی گەنجان بەم جۆرە هونەرانە، باس لەوە دەکات "لە ڕۆژئاوای کوردستاندا ئاگاییەک دروست بووە، بە ئاگابوون لە کورد بوون و کەلتور و مێژووی خۆیان، بەو فەرهەنگەی لە ئیمبڕاتۆریەت و شارستانیەتی کوردی هەبووە، کە تیایدا هەموو گەلان بە دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکانەوە دەژیان، ئیستاکەش لە ڕۆژئاوای کوردستاندا، هونەر و میوزیک بناغەیەکی گرنگی خۆی هەیە و چەندین گروپی هونەری بوونیان هەیە، خۆشبەختانە چەندین کار و چالاکی ئەنجامدراوە".
میر ئەکبەر، یەکێک لە میوزسیانە ئامادەبووەکان، ئاماژەی بەوە کرد، "ئەمە لە یەکەمین هەوڵەکانی ئێمەیە بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵکی لە بارەی مێژو و میوزیکی کوردی، ئامانجمان لە ساز دانی ئەم کۆڕەش، بۆ خستنەڕووی ئەو بەشە میوزیکەی کوردییە، کە نە گێڕدراوەتەوە و وەک پێویست کاری لەسەر نەکراوە، ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی کۆکردنەوەی ئەو میوزیک و مەقاماتە کۆنانەین، هەر بۆیە ئەمڕۆ باس لە میوزیکی یارسان و ئامێری تەمبور کرا، تەواوی ئەو ئاوازانەی، کە لەناو میوزیکی یارساندا بوونیان هەیە، کە لە مێژوودا بەکار هێنراوە و ئەو پۆلێنانە چێن کە میوزیکی یارسان پۆلێن دەکات، لە داهاتووشدا ئێمە بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ زیاتر خزمەت کردنی هونەری کوردی و هۆشیارکردنەوەی خەڵکی".