لە ئەڵمانیا کۆنفرانسێک لەسەر دۆخی زمانی کوردی بەڕێوەچوو

بە بۆنەی ١٥ی ئایار رۆژی جەژنی زمانی کوردی لە ئەڵمانیا کۆنفرانسێک لەسەر دۆخی زمانی کوردی رێکخرا.

بە پێشەنگایەتیی تۆڕی ئاکادیمیسیەنانی کورد (کورد ئاکاد - KURD-AKAD) و یه‌كێتیی مامۆستایانی كورد له‌ ئه‌ورووپا (یەمەکە – YMK) و ئەنیستیتۆی کورد لە ئەڵمانیا بە بۆنەى ١٥ی ئایار رۆژی جەژنی زمانی کوردیەوە، کۆنفرانسێک رێکخرا.

کۆنفرانسەکە بە بەشدارییەکی بەهێز و گەرموگوڕی ئەکادیمیسیەنەکان و زمانزانەکان لە رێگەى ئۆنلاینەوە بەڕێوەچوو.

لە کۆنفرانسەکەدا بابەتەکانی، 'زمانی کوردی لە کۆنتێکستی سیاسیی و کۆمەڵایەتیدا' ، 'زمان لە یەکێتیی نەتەوەیەدا' ، 'دیاسپۆرا، کورد و زمان' ، 'دوو زمانی لە کۆنتێکستی کوردیدا' ، 'سیستمی پەروەردەی کوردی' و 'پەروەردە لە رۆژئاوا و باشووری کوردستان' پێشکەشکران و گفتوگۆی ورد و چڕیان لەسەر کرا.

ژ.ت