لە ئەزمیر ژن ئارت هونەر کرایەوە

لە ئەزمیر بە جۆشێکی مەزنەوە ژن ئارت هونەر بۆ ژنان کرایەوە.

ژن ئارت هونەر

ژن ئارت هونەر لە ئەزمیر بۆ بەڕێوەبردنی خەباتی چاند و هونەر کرایەوە. دایکانی ئاشتی، تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) بورجگول چوبوک و مەحمود دوندار، هاوپشتی مۆر، سەندیکای کرێکارانی تەندروستی (سەس)، کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە)، کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە)، چەندین ڕێکخراوی مەدەنی و هاوڵاتی بەشداربوون. 

لە مەراسیمەکەدا لە بەرخۆدانی ئێشکگری دادپەروەرییەوە، حەنیفە گوموش قسەی کرد و هیوای خواست ئەمڕۆ ببێتە ڕۆژی ئاشتی و گوتی: "بەهیواین ڕۆڵەکانمان لە زیندانەکان دەربچن، نەخۆشەکانمان باش بن و بە سەلامەتی لە زیندان دەربچن. با ئەم ستەمە کۆتایی بێت".

پاشان جەماوەر چوونە هۆڵی کۆنسێرتی بیناکەوە. پێش کۆنسێرتەکە، خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیانبەختکردووانی تێکۆشانی ئازادی پیشاندرا و سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیانی هۆزان مزگین نمایشکرا.

پاشان تابلۆ بەخشرایە ئەو کەسانەی ڕۆڵیان هەبووە لە کردنەوەی ژن ئارت هونەر.

چالاکییەکە بە گۆرانیەکانی هۆزان هۆگر و گرووپی ئاگری زەردەشت کۆتایی هات.