پێشانگای وێنەی 'ئامارا' لە کۆڵن کرایەوە

بە ئامانجی پشتگیریدان بە هەڵمەتی ئازادی لەسەر هەوڵدانی سینان هەزەری وێنەکێش، ١٧ وێنەکێشی کچ و کوڕ وێنەکانی خۆیان لە پێشانگای وێنەی 'ئامارا'دا لە کۆڵن نمایشکرد.

پێشانگای وێنەی ئامارا

پێشانگای ئامارا بە بەشداربوونی ١٧ وێنەکێش دوێنێ ئێوارە بە نمایشکردنی وێنەکانیان لە کۆڵن کرایەوە. پێشانگاکە کە بۆ پشتگیریدان لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' کراوەتەوە، تا ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت.

پێشانگاکە لە ناوەندی کولتوربونەکەر کراوەتەوە، بووە بە جێگەی سەرەنجی ژمارەیەکەی زۆری حەزخوازانی هونەر، هەروەها لە پێشانگاکەدا چالاکی میوزیکی کلاسیکیش پێشکەش دەکرێت.

لە پشانگەکەدا هۆگر ئار کە یەکێکە لە وێنەکێشەکانی پێشانگەکە، ئاماژەی بەوەدا ویستمانە لە ڕێگەی ئەم چالاکیە هونەرییەوە پیشانی بدەین کە هونەرمەندانی کوردیش لە ڕێگەی هونەرەکەیانەوە بەشداری تێکۆشانی ئازادی ببن. هونەر و ئازادی تەواوکەری یەکترن و وتی: "بۆیە وابیردەکەینەوە هەتا ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی دیکەی سیاسی ئازادی نەبن ئێمەش ئازاد نین، ئەم هەوڵەمانیش هەوڵدانە بۆ ئازادی."

سینان هەزەر: لە ئامارادا کۆبوینەوە

سینان هەزەری وێنەکێش ماوەی سێ مانگە لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی ئەم پێشانگایە بکاتەوە و هونەرمەندای وێنەکێشی تێدا کۆبکاتەوە و کارەکانیان لە پێشانگای ئامارادا نمایش بکەن.

هەزیر لەسەرەتای کردنەوەی پێشانگاکەدا قسەی کرد و وتی: "لە کارەکانماندا هەڵسەنگاندمان بۆ گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ کردوە و لە پێشانگای ئامارادا کۆبووینەوە. دڵمان بۆ ئامارا لێ دەدات. ئامارا بۆ ئێمە سەرچاوەی کارە هونەرییەکانمانە،  بۆیە وەک ١٧ وێنەکێش لە ئامارادا کۆبوینەتەوە."

پێشانگای وێنەی ئامارا لە ڕۆژانی شەمە و یەکشەمەدا لە کاتژمێر ١٣:٠٠ تا ١٨:٠٠ کراوە دەبێت.