شەهید مزگین لە شەنگال بە گۆرانییەکانی خۆی یادی کرایەوە

هۆزان مزگین لە ناوەندی ستیا نەخشا لە شەنگال بە گۆرانیەکانی خۆی بەبیرهێنرایەوە.

شۆڕشگێڕی کورد هۆزان مزگین لە ٣٢هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا لە زۆر ناوچەی کوردستان بە چالاکی هونەری یادی بەرزڕاگیرا.

هۆزان مزگین بۆ جاری یەکەم لە شەنگال لەلایەن ژنانی ئێزدییەوە یادی کرایوە. ناوەندی کولتور و هونەری ژنانی ئێزدی 'ستیا نەخشا' بۆ بەرزڕاگرتنی یادی هۆزان مزگین مەراسیمێکی  سازکرد.

ئەندامانی ناوەندی ستیا نەخشا بە وتنەوەی گۆرانیەکانی هۆزان مزگین و ئەو گۆرانیانەی لەبارەی ئەوەوە وترابوون، یادی ئەو هونەرمەندە شۆڕشگێڕەیان بەرزڕاگرت.

هـ. ب