پانێڵەکە بە ناونیشانی "ژیانی ئازاد، کولتور و هونەری ئازاد" لە ناوەندی کۆمەڵگەی ئازادی کوردی دیموکراتیکی شتۆتگارت، ئەنجامدرا.
لە پانێڵەکەدا، ڕێکخراوی فەد-دەل بەشداربوو. هەروەها هۆزان شەمدین، ئۆنور ئەڤین، هاوسەرۆکی فەد-گەل موراد کول، هاوسەرۆکی نەجەکەدەی شتۆتگارت مەسعود داغان، هونەرمەند سیمار و هاوسەرۆکی کۆمیتەی کلتوری شتۆتگارت تورگەی ئارکەداش، وەک گفتوگۆکەرانی پانێڵەکە ئامادەبوون.
هۆزان شەمدین وتەی کردنەوەی پانێلەکەی پێشکەش کرد. شەمدین ئاماژەی بەوەدا، دەبێت خەباتی کولتور و هونەر فراونتر بێت و ئەم مەراسیمانە بە ناو نەتەوە جیاوازەکانی تردا بڵاوبکەینەوە. خەباتمان لەگەل دانەبڕین و لەو ڕوەوە باشتر پێشکەوین.
ئۆنور ئەڤین، ئاماژەی بەوەدا کە ئەم پانێڵە سەرەتای هەنگاوی "ژیانی ئازاد، کولتور و هونەری ئازاد" لە دژی قڕکردن و تواندنەوەی کولتوری دەستپێکردوە.
ئەڤین ئەوەی دەستنیشانکرد، کە سیاسەتی تواندنەوە لە سەر کلتوری کورد، بەشێکە لە گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان و سیاسەتێکی قڕکردنە. ئاماژەی بەوەدا دەبێت لە دژی قڕکردن بەردوام خەبات کەین.
پانێڵەکە بە گۆرانیەکانی هۆزان شەمدین کۆتایهات.