بە دڵنییایەوە ڕوونکردنەوە بۆ گەل گرنگە

گەر ئەمریکا لە هەرێمەکە بکشێتەوە، ئەوا تورکیا دەکەوێتە تەنگەژەوە. هەر لەبەر ئەوە تورکیا بە دەست و برد هەوڵدەدات لەگەڵ ئەسەددا ڕێککەوێت. لەم ڕووەوە پێویستە بەڕێوەبەری خۆسەر و هەموو هێزە دیموکراتیکەکان ئەم ڕووداوانە هەڵسەنگێنن و بە گەلانی جیهاندا ڕایگەیەنن.

هەوڵدەدەین سیاسەتەکانی قڕکاری دەسەڵاتداری ئەردۆغان ڕوونکەینەوە، کە لەبەرامبەر گەلی کورددا بەڕێوەی دەبات و بۆ ئەوەی بە ئەنجامێک بگات هێرشەکانی زیاترکردووە و شەپۆلی پروپاگەندەکانی خێراترکردووە. پەلێکی گرنگی ئەم کارانەش سوریایە. ئەردۆغان خواستی بوو ڕووداوەکانی "بەهاری عەرەبی" وەک فرسەتێک بقۆزێتەوە و لە ڕێگەی ئیخوانیزمەوە وڵاتانی عەرەبی بخاتە ژێر هەژموونی خۆیەوە. بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ ڕێکخستنەکانی داعش و ئەل نوسرەدا هاوپەیمانێتی بەست. وای لێکدایەوە کە حکومەتی بەعس هەڵدەوەشێنێتەوە. سوریای پەلکێشی دۆخێکی خوێناویکرد کە ناتوانێت لێ بێتە دەرەوە. ئەردۆغان لە ساڵی ٢٠٠٣دا وتبووی، "ڕێگە نادەین بە هەمان خەیاڵاتی عێراق، لە سوریادا بونیاد بنرێت، ڕێگە لەبەردەم بونیاتنانی ستاتۆی کوردان دەگرین." لەم ڕێگە و ئامانجەوە ئیخوانییەکانی هێنایە سەر دەسەڵاتداری و بەم شێوەیە سوریایی خستە ژێر هەژموونی خۆیەوە.

بەڵام پێودانگەکانی ئەردۆغان سەرکەوتنی بەدەست نەهێنا. کوردان خەباتییان کرد و لە تێکشکاندی داعشیشدا ڕۆڵی بنەڕەتی و کاریگەرییان هەبوو. هەر ئەم بەرخۆدانەی کوردان بوو بە هۆکاری ئەوەی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد خۆی ڕابگرێت. لەگەڵ ئەمەشدا ئەسەد بە پشتگیرییەکانی ڕوسیا و ئێرانەوە توانی خۆی بهێڵێتەوە. وێرای هەموو ئەمانەش تورکیا سوپا داگیرکەری هێنایە ناو خاکی سوریاوە هەرێمەکانی عەفرین، باب، عەزاز و سەریکانێی خستە ژێر داگیرکاری خۆیەوە. ئابووری ئەو هەرێمانەی تاڵانکرد. لێرەش بە دەیان هەزار چەکداری چەتەی بە ڕێکخستن کرد و بەریدانە گیانی گەل و تاوانی تاڵانکاری و جەنگییان ئەنجامدا.

بەو هۆکارەی ئەردۆغان نەیتوانی ئامانجی خوازاوی بەدەستبهێنێت، لە ئێستادا بە ئەسەد دەڵێت، "وەرە پێکەوە ڕێکەکەوین". سوپای تورکیا چۆن دەبێت؛ دەتوانین لە قوبرس بڕوانین و باشتر لە پلانەکانی ئەردۆغان تێبگەین. وەک ئاشکرایە قوبرس وەک ئەندامێکی نەتەوە یەکگرتووەکانە. لە هەمانکاتدا ئەندامی یەکێتی ئەوروپایە. کەچی لە ساڵی ١٩٧٤ەوە قوبرس لەژێر داگیرکاری تورکیادایە. وێڕای هەموو هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا کەچی تورکیا لە داگیرکاری قوبرس نەکشایەوە. قوبرس کە دەوڵەتی دوورگەیەکی بچووکە، چارەسەرەی بەڕێوەبەرێتی فیدراڵی قبوڵ ناکەن. لە پێناو ٢٠٠ هەزار تورکی قوبرسدا دەوڵەتێکی جیاواز بەسەر هەموو جیهاندا دەسەپێنێت. دەڵێن کە سورن لەسەر ئەوەی مافی دەوڵەتبوونی فەلەستین دەپارێزن. بەڵام کاتێک بابەت دەبێتە کورد، بە وتنی؛ "نەخێر، کورد ناتوانێت لەم جیهانەدا بوونی هەبێت، هیچ کەسێکیش ناتوانێ ناو و ستاتۆیی ئەوان بپارێزێت" قیامەت هەڵدەستێندرێت.

چەند ڕۆژ بەر لە ئێستا ساڵوەگەڕی داگیرکاری قوبرس بوو. هەموو بەڕێوەبەرانی دەوڵەت و نوێنەرای پارتەکان بۆ پیرۆزبایکردنی داگیرکارییەکە لە قوبرس ڕیزییان بەستبوو. ئەمە نەریتی تورکانە. لەگەڵ ئەوەی سەدان ساڵ بەسەر داگیرکردنی ئەستەنبوڵدا تێپەڕدەبێت، هێشتایش پیرۆزی دەکەن! بەم مەراسیمانەوە ئەوە دەبینین کە ئەردۆغان و باخچەلی چۆن ئاشتییەکیان دەوێت. باخچەلی و مافیاکەی عەلادین چاکجی لەگەڵ دوو فەرمانداردا گوایە فەرماندەی بە ناو سوپای ئازادی سوریان وێنەیان گرتووە. ئاخۆ کاری ئۆپۆزسیۆن و بەناو سوپای ئازاد لە پاڵ پارتێکی نەژاد پەرست و فاشیستدا چییە؟ ئەم وێنەیە، ئەوە دەخاتە بەرچاو کە ئاشتییەکی چۆنیان دەوێت.

ئۆسۆ یان ئۆپۆزسیۆنی سوریا بوون بەدەزگایەکی جەردەوانی بەدەستی تورکیاوە. نەیانتوانی ببن بە هێزێک کە باس لە کێشەکانی گەلی سوریا بکات کە خواستی دیموکراسییان هەیە. وە تاکو لە ناو لەپی تورکیاشدا بن ئەمە نایەتە کایەوە. نەبوون بە هێزێک کە بتوانن کێشەکانی گەلانی سوریا کە دیموکراسییان دەوێت چارەسەر بکەن. تا وەکو لە ئامێزی تورکیاشدا بن ناتوانن ئەو خواستە ئەنجام بدەن. ئەوان تەنها وەک کەرێک وان کە بۆ خزمەتکردنی تورکیان لە هێرش و داگیرکارییەکان لە هەرێمەکەدا دەیاننێرنە سەر مینەکان. بوونی ئەوان پەیوەندی بە داگیرکاری دەوڵەتی تورکیاوە هەیە. چونکە متمانەیان بە گەل نییە. لە سایەی دەوڵەتی تورکیا دەستیان بەسەر موڵک و ماڵی خەڵکدا گرتووە و بوونەتە ئاغای جەنگ کە بژێوی ژیانی خۆیان لە شەڕەوە پەیدا دەکەن. نیگەرانن لەوەی ئەگەر تورکیا و سوریا ڕێکبکەون، هەموو شتێک لەدەست دەدەن. هەر بۆیە پشت بە فاشیستەکانی وەک باخچەلی دەبەستن. وەک کۆتایی هاتنی داگیرکاری شوێن دەنگۆکان مەکەوە و لە هەرێمەکەدا بەکارمان بهێنە.

ئەردۆغان دەیەوێت لەگەڵ حکومەتی سوریادا ڕێکبەوێت و هەم لە پەنابەران و هەمیش لە کوردان ڕزگاری ببێت. دەڵێت ئێمە لە باکوور و تۆیش لە باشوورەوە هێرشی کوردان بکەین و بڵاوەیان پێبکەین. لە سوریادا نەک بۆ ئاشتی، بەڵکو بۆ شەڕ و ئاڵۆزی کاردەکات. هەر بۆ ئەمەش هەواڵگری و سیخوری تورک بە شێوەیەکی چالاک کاردەکات. گوندە سەر سنووریەکان هەموو کات بۆردوومان دەکرێن. بە تایبەت بۆ ئەوەی لە نێوان کورد و عەرەبدا ناکۆکی بکەوێتەوە و جوڵەی هێرش بکات، خەباتێکی زۆر سەخت بەڕێوەدەبات. هەروەها دەزانێت چەتەکانی هەرێمەکە لە دژی کوردانن، بە هەموو شێوەیەک ئەوان بۆشەڕ ئامادە دەکات. پێیان دەڵێت وەرن پێکەوە ئەو هەرێمانە داگیربکەین و ئێوە لەوێدا جێگیربن. بەڵێنەکانی وەک 'موڵک و ماڵی ئەو هەرێمانە بۆ ئێوە دەمێنێتەوە، بۆ دەرچوونی لێخۆشبوونتان دانوستاندن دەکەین و بەشێوەیەک بەشداری دەسەڵاتدارییتان دەکەین'، دەدەن بەوان.

گەر ئەمریکا لە هەرێمەکە بکشێتەوە، ئەوا تورکیا دەکەوێتە تەنگەژەوە. هەر لەبەر ئەوە تورکیا بە دەست و برد هەوڵدەدات لەگەڵ ئەسەددا کۆبێتەوە. لەم ڕووەوە پێویستە بەڕێوەبەری خۆسەر و هەموو هێزە دیموکراتیکەکان ئەم ڕووداوانە هەڵسەنگێنن و بە گەلانی جیهاندا ڕایگەیەنن. جیهان نازانی لەو هەرێمەدا چی ڕوودەدات. تورکیا هەموو کاتێک پروپاگەندەی تێکۆشان لە دژی تیرۆر دەکات. کاتێک سەرەنجی جیهان دەچێتە سەر شەڕ لە فەلەستین و ئۆکرانیا، فاشیزمی تورک سود لەو دۆخە وەردەگرێت و هەوڵدەدات لە سوریادا قڕکردنی کوردان بە ئەنجام بگەیەنێت و بەڕێوەبەری خۆسەر لەناوبەرێت.