بە دیمەن

بایک: بۆ ئازادیی رێبەرایەتی پێویستە هەوڵی زیاتر بخرێتەکار

هاوسەرۆکی دەستەی بەرێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک سەبارەت بە هەڵمەتی چارەسەری و ئازادی وتی، "بە دڵنیاییەوە ئەوەی دەکرێت پیرۆزە، بەڵام بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەس نییە. دەبێت هەوڵی زیاتر و گەورەتر بخرێتەکار".

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک لە بەشی سێهەمی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)  هەڵسەنگاندنی بۆ قۆناغی دووەمی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' کرد.

بەشی سێهەم و کۆتایی چاوپێکەوتنەکەی هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک لەگەڵ ANF بەم جۆرەیە:

"لەسەر بنەمای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری پرسی کورد، هەڵمەتێک لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستیپێکرد، ئەم هەڵمەتە لە دەرەوەی کوردەوە واتە لەلایەن ئینتەرناسیۆنالیستەکانی دەستیپێکرا. گەلی کوردستانیش بەشداریی لەم کارەدا کرد. کورد پێشەنگایەتی نەکرد، بەڵکوو لە زۆر گەلەوە ئەوانەی لەپێناو دیموکراسی، ئازادی، دادپەروەری، یەکسانی تێدەکۆشن، ئەوان بوون کە پێشەنگاەیتی هەڵمەتەکەیان کرد و ژمارەیەکی زۆریان لەم هەڵمەتەدا بەشداربوون. ئەو هەڵمەتە رۆژەڤێکی سازکرد. رێبەر ئاپۆ، پاڕادایمی رێبەر ئاپۆی ناساند و بە سەرتاسەری جیهاندا بڵاویکردەوە. بۆ قۆناغی یەکەمی هەڵەمەتەکە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت بە سەرکەوتووییەوە تەواو بوو. لەسەر قۆناغی دووەمیش، لە کۆڵن گردبوونەوەیەک سازکرا، قۆناغەکە لەوێوە دەستیپێکرد و لەوێوە راگەیەندرا. ئێستا ساڵێکی پڕکردووەتەوە، ئێمە پێدەنێینە ساڵی دووەمەوە. ساڵی دووەم لەسەر ساڵی یەکەم پێشدەکەوێت. بەهێزتریش پێشدەکەووێت. ئەوانەی لەم هەڵمەتەدا بەشداربوون من یەک بە یەک سڵاویان ئاراستە دەکەم، پیرۆزیان دەکەم، رێزی خۆمیان بۆ دەردەبڕم.

گەلی کورد لەم هەڵمەتەدا جێگەی گرت و باش بە پێشیخست، لەگەڵ ئەنتەرناسیۆنالیستەکاندا بە جیهاندا بڵاویکردەوە. ئەمەش بۆ گەلی کورد سەرکەوتنە. ڕاستە بە گەلێک سەختی و قوربانیداوە دروستبووە، بەڵام گەلی کورد قازانجی کرد. لەسەر ئەم بنەمایە پێویستە گەلی کورد دەستکەوتەکانی گەورەبکات. ئامانجی خۆی پێکبهێنێت. ڕێبەر ئاپۆ بەجەستەیی ئازاد بکەین، پرسی کورد چارەسەر بکەین. بەم بۆنەیەوە سڵاو و پیرۆزبایی لەگەلەکەمان دەکەم، رێزی خۆمیان پێشکەش دەکەم. لە ئێستادا لەم هەڵمەتەدا چەندین دەستکەوت و سەرکەوتن دروستبوون، لەمڕوەشەوە ڕۆڵی ئەنتەرناسیۆنالەکان بنەڕەتی و گرنگە. هەڵمەتەکە لەسەر ئەم بنەمایە پێشدەکەوێت و دیسان پێشەنگایەتی دەکەن. وە گەلی کوردیش لە هەموو ڕوویەکەوە بەشدارە، خزمەتی ئەم هەڵمەتە دەکەن و ئەم هەڵمەتە سەردەکەوێت. وا دیارە لە ساڵی ئایندەدا ئەنجام وەردەگرێت. لەبەرئەوەی تابێت لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە، تابێت زیاتر پارێزنامەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەخوێندرێنەوە و خوێندنەوەیان بۆ دەکرێت. تادێت ژمارەی ئەو کەسانەی دەیانخوێننەوە زیاتر دەبن و گفتوگۆکردن و ئاشنابوونی زیاتر دروستەبێت. لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ وتی؛ "پارێزنامەکانم لەهەر جێگەیەک بێت، منیش لەوێم." بەو مانەیە سەرکەوتنی هەڵمەتەکە وابەستەی ئەمەیە. چەندە پارێزنامەکان بخوێندرێتەوە، ئەوەندە زیاتر حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆ دەردەکەوێت، وە زۆر زیاتر ئەو سیاسەتە ڕووندەبێتەوە کە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ، پەکەکە و گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت.

چەندە بەباشی لە پارادایمی ڕیبەر ئاپۆ تێبگەین، ئەوەندە خاوەنداری زیاتری لێ دەکرێت

لەم هەڵمەتەدا کە ساڵێکی تێپەڕکرد، گەل بەشداری بوو، ژنان بەشداری بوو، گەنجان بەشداری بوو، هونەرمەندان، شارەوانییەکان، بەتایبەت سەندیکی ئینگلتەرا، سکۆتلەندا، هەندێک سیاسەتمەدار، ئەکادیمی، پارێزەران، کەسایەتییەکانی براوەی خەڵاتی نۆبڵ و چەندین کەس بەم شێوەیە بەشداربوون و خزمەتیانکرد. لە کاتێکدا ئاشنابوون و بڵاوبوونەوەی پارادایمەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە جیهاندا زیاتر بڵاودەبێتەوە، پێکڕا ڕۆڵی هەموو ئەوانە لەم پرۆسەیەدا گرنگە. سڵاو لە هەموو ئەوانە دەکەم، پیرۆزییان دەکەم و حورمەتی خۆمیان بۆ دەربڕم. کاردن و باوەڕیمان ئەوەیە کارەکان زیاتر بکەین. لەبەرئەوەی تابێت ڕێبەر ئاپۆ، پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ زیاتر تێگەین. چەندە لێی تێبگەین ئەوەندە زیاتر خاوەنداریکردن پێشدەکەوێت.

لە ئێستا وەک چۆن ئەوەی ئەم قۆناغە پێشخراوە، سیستەمی مۆدێرنێتەی سەرمایەداریش لە دژی وەستاوەتەوە. چونکە ئامانجییان ئەوەیە ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە بێکاریگەربکەن و درێژە بە قڕکاری بدەن. لەبەرئەوەیشە لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا بە هەمووشێوەیەک لە دژی ئەم هەڵمەتە وەستاوەتەوە. وەک چۆن ئەوەی پیلانگێڕی نێونەتەوەییان پێشخست و سورن لەسەری، بەو گۆشەگیرییە ڕەهایە ویستویانە ڕێبەر ئاپۆ بێکاریگەربکەن، پەکەکە لەناوبەرن، درێژە بە قڕکردن بدەن، لە دژی پیلانگێڕیش تابێت لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی هەڵوێستی زیاتر دروستەبێت. خاوەنداریکردن لە ڕیبەر ئاپۆ و پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ زیاتر دەبێت. بۆ ئەمەش لەسەر ئاستی جیهانی شەڕێک بەڕێوەدەبرێت. پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە ئاستی نێونەتەوەییدا ئەنجامدرا، لە دژی ئەمەش پێویستە هەڵوێستەکان لە ئاستی نێونەتەوەییدا بێت. بۆیە تابێت لەسەر ئەم بنەمایە پێشدەکەوێت.

ئێستا ئەوانەی لەم هەڵمەتەدا بەشدارن، ئەوانەی دەیانەوێت ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی جەستەیی ئازاد بکرێت، بۆ چارەسەری کێشەی کورد، دەڵێن دۆخی ڕێبەر ئاپۆ هاوشێوەی دۆخی ماندێلایە. ئەوەی بۆ ئازادی ماندێلا ئەنجامدرا، پێویستە بۆ ڕێبەر ئاپۆش پەرەی پێبدرێت. ڕاستە، لە هەندێک بوارەوە ڕەوشی ماندێلا و ڕێبەر ئاپۆ لەیەک دەچن. بەڵام لە هەموو لایەکەوە وەک یەک نین. کاتێک بزووتنەوەیەک لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا بۆ ماندێلا پەرەی سەند، بارودۆخی جیهان ئەو کاتە جیاواز بوو. ئەمڕۆ دۆخەکە زۆر جیاوازترە، جەنگی جیهانی سێیەم لە ئارادایە. هاوکات پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت ئەمە لایەنی زۆر جیاوازی مەسەلەکەیە. لەوانەیە ڕەوشی نیلسۆن ماندێلا بە ئاسانی گەشەی کردبێت، بەڵام هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە خێرایی ماندێلا پەرە ناسێنێت کاتی دەوێت. دەبێت ئەمە ببینین. بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە ئەو هەڵمەتەی پەرە پێبدەین بەشێوەیەکی بەهێزتر گەشەی پێ بدەین.

دەبێت هەڵمەتەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بکەینە چەق و ناوەندی هەموو کارەکانمان

واتە ئەو هەڵمەتەی کە پەرەی پێدەدرێت پیرۆزە، بەڵام کەموکورتیشی هەیە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەس نییە. لێرە چ ئەنجامێک بەدەست دەکەوێت؟ واتە پێویستە هەڵمەتەکە گەورەتر و بەهێزتر بکەین. بۆ ئەمەش پێویستە هەموو کەسێک لەم هەڵمەتەدا ڕەوڵێکی کارا بنوێنێ. هەموو ڕۆژەڤی ژیانی لە سەر ئەم بنەمایە بێت. کارێک کە دەکرێت دەبێت لەسەر ئەم بنەمایە و گرێدراوی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بێت، ئێمە چی بکەین کە بەشێوەیەکی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکەین ئەوە ئەساسە. چونکە بە تێپەڕبوونی کات بۆ ڕێبەر ئاپۆ و بۆ گەلی کورد و بۆ مرۆڤایەتی باش نییە پێویستە بە زووترین کات هەڵمەتێکی زۆر بەهێز دەست پێ بکەین. ئەمەش ئەرکی هەموو کەسێکە. کاتێک هەمووان خۆیان لەم بوارەدا بەبڕیار و یەکلا کرەوە بن، لە سەروو کارەکانیان ئەم ئەرکە بە بنەما بگرن، ئەوکات بەدڵنیاییەوە هەڵمەتێکی زۆر بەهێز گەشە دەکات. ئێمە پێویستمان بە گەشەپێدانی هەڵمەتێکی بەملیۆن کەسی هەیە. ئیتر پێویستە بەملیۆنان کەس دەست بە کار و چالاکی بکەن، دەبێت بەملیۆنان کەس بەشداری گردبوونەوە و چالاکییەکان بن. بەتایبەت ئەوانەی کاریگەرییان لەسەر مرۆڤایەتی هەیە پێویستە بەشداری گردبونەوە و ڕێپێوانەکان بکەن و وتار بدەن. باسی ویژدانی مرۆڤایەتی بکەن. بەمشێوەیە ڕێبەر ئاپۆ جەستەیی ئازاد دەکرێت و کێشه ی کورد چارەسەر دەکرێت. ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ و ڕاستی پرسی کورد گرێدراوی یەکن بۆیە گەل دەڵێن بەبێ ڕێبەر ئاپۆ ژیان بۆ ئێمە حەرامە، چۆن مامەڵە لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆ بە مانای مامەڵە کردنە لەگەڵ ئێمە. ئەمە گوزارشت لە ڕاستیی ڕێبەر ئاپۆ دەکات. لە مێژوودا حەواریون بوونە، ئەوان لە دڵەوە بەتەواوی خۆیان بەند کردووە بۆ بڵاوکردنەوەی فەلسەفەی عیسا لە نێو مرۆڤایەتیدا و بەم شێوەیە بڵاوبوونەتەوە. ئێستا هەرکەسێک بەتایبەتی ئەندامانی بزووتنەوەی پەکەکە و پاژک پێویستە وەک حەواریون بەرگریی لە ڕێبەر ئاپۆ بە هەموو شوێنێکدا بڵاوبکەنەوە و خۆیان بگەیەننە هەموو شوێنێک. هەروەها لەسەر پارێزنامەکان لە هەموو شوێنێک گفتوگۆ دەست پێ بکەن. ئەگەر بەم شێوەیە تێکۆشان بکرێت، ئەم هەڵمەتە جیهانیە بۆ ڕێبەر ئاپۆ بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بەهێزتر گەشە دەکات و بەهێزتر خاوەندارێتی لە ڕێبەر ئاپۆ گەشە دەکات. هەمووان پێویستە لەسەر ئەم بنەمایە کار و تێکۆشانەکانیان گەشە پێ بدەن. ئێستا لە هەڵمەتەکەدا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری کێشەی گەلی کورد پێویستە لەسەر ئەم بنەمایە هەڵمەتەکە بەهێز بکرێت، هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو کەسێک دەخوازم. جارێکی تر پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ئیدانە دەکەم، ئەو تووڕەبوونەی کە لە دڵی ئێمە، هەڤاڵان، گەل و دۆستانماندا هەیە، پێویستە بەهێزتر بکرێت و ببێتە هۆشمەندی و تێگەیشتن و ببێتە ڕێکخستن و چالاکی. لەسەر ئەم بنەمایە، جارێکی تر سڵاو و ڕێزم ئاراستەی هەمووان دەکەم و دەڵێم بژی ڕێبەر ئاپو."