'رێبەرایەتی عەبدوڵا ئۆجالان پەیامێکی گرنگە بۆ جیهان'

شۆن میشێل ویلسۆن نوسەری ڕۆمانە-وێنەی 'ئازادی سەردەکەوێت' وتی: "رێبەرایەتی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هەموو جیهان پەیامێکی گرنگە. پێویستە ئازاد بکرێت."

نوسەری بواری ڕۆمانە-وێنە شۆن میشێل ویلسۆن کە ٤٥ ڕۆمانە-وێنەی دەربارەی کەسایەتییە جیهانی کاریگەرەکان نوسیەوەتەوە  و کۆتا ڕۆمانیشی بە شێوەیەکی وێنەیی دەربارەی ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ناوی 'ئازادی سەردەکەوێت' نوسیەوەتەوە و بە زمانەکانی کوردی، تورکی، ئەڵمانی بڵاوبووەتەوەوە. لەو بارەوە نوسەر شۆن میشێل ویلسۆن بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا نوسینەوەی ئەم کتێبە وەک پشتگیریدانە بە تێکۆشانی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. بۆیە لەلایەن ئەنارشیستەکان بە تایبەتی پێشوازی لێکرا.

'نەوەی نوێ باشتر تێدەگات'

لە بەردەوامیدا نوسەر ویلسۆن ئاماژەی بەوەدا نەوەی نوێ بەکەمی کتێب دەخوێننەوە. زیاتر وێنە-ڕۆمان بەکاردەهێنرێت و وتی: "ئەم کارەی من زیاتر دەگات بە نەوەی نوێ. بۆیە ئەم جۆرە کتێبانە بایەخی تایبەتی هەیە و بەبڕاوی من نەوەی نوێ زیاتر ئاشنا بە تەڤگەری ئازادی و عەبدوڵا ئۆجالان دەبێت. خۆیشم لەسەرەتادا زۆر ئاشنایەتی گەلی کورد نەبووم بەڵام لە ڕێگەی لێگەڕینەکانمانەوە بۆ ئامادەکردنی کتێبەکە زیاتر ئاشنای گەلی کورد بووم، وە گەلی کورد بە خاکەڕایی خۆیانەوە سوپاسییان کردم بۆ ئامادەکردنی ئەم کتێبە. ئەوەی تێگەشتم ئەوەیە ئۆجالان ئامانجی هێنانە ئارای دیموکراتیکییە، کە ئەمەش پەیامێکی گرنگە بۆ جیهان."

'ئەزموونەکانی منداڵی وەرچەرخاندووە بۆ پارادایم'

لە درێژەدا نوسەر وێلسۆن ئاماژەی بەوەدا لە کتێبەکەیدا باسی قۆناغی منداڵی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کراوە و وتی: " پارادایمەکانی هەڵقوڵاوی ئەزموونی ژیانی منداڵییەتی، چەوساندنەوەی ژنانی لە کۆمەڵگەدا کردووە بە هەوێنی خەبات بۆ ڕزگاری ژنان. هەموو ئەمانەش بە وێنە لە ڕۆمانەکەدا بەجوانی دەردەکەوێت. عەبدوڵا ئۆجالان ئازادکردنی گەلی کوردی و گەلانی دیکەی کردووە بە بنەمای ئازادی خۆی، ئەمەش کردوویەتی بە سەرکردەیەکی نێونەتەوەیی. بۆیە پێویستە ئازاد بێت."

لە کۆتاییدا نوسەر باسی لە شێوەی ڕۆمانەکە کرد و ئاماژەی بەوەدا ڕۆمانەکە دابەش بووە بەسەر دووبەشدا، بەشی یەکەمی ڕۆمانەکە تەرخانکراوە بۆ سەردەمی منداڵی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجلان و بەشی دووەمیشیدا باس لە پارادایمی 'کۆنفیردراڵیزمی دیموکراتیک' و شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکرێت.