دوو هاورێ، دوو نیشانشکێن
فەرماندەی یەکینەی گەڕۆک رۆناهی دەڤریم و رۆحی سەرهەڵدێری زاپ دەنیز رەش بەردەوام چەکە نیشانشکێنەکەی لەگەڵدابوو.
فەرماندەی یەکینەی گەڕۆک رۆناهی دەڤریم و رۆحی سەرهەڵدێری زاپ دەنیز رەش بەردەوام چەکە نیشانشکێنەکەی لەگەڵدابوو.
ئەو دوو گەریلایە دڵیان بە ئاگری ئازادی گەش بوو و واتایان بە چالاکییەوە ئافراند، سەرباری تەمەنی گەنجی خۆیان شانیان دایە بەر باری شۆڕش، لە چیا یەکیان گرتەوە. لە هەڵمەتی هەڵۆکانی زاگرۆس و هەڵمەتی شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابوردا بە بەشداربوونێکی شارەزایانە رۆڵی فەرماندەیی پێشەنگیان لە ئەستۆ گرت. لە دژوارترین کاتی شەڕدا بە ژیان، هەڵوێست و هاوڕێیەتی خۆیان، گورزی قورسیان لە داگیرکەران وەشاند.
دەبێت دەنیز و رۆناهی بناسرێن
مێژوو ئەگەر دەنیز و رۆناهی نەناسێت، نابێتە مێژوو. ئەو دوو ژنە بە رۆژ، بەشەو لە گۆڕەپانەکە لە دژی خوێنمژان کە بە داگیرکەری دەیانەوێت کوردستان تاڵان بکەن، شەڕیان کرد. هەندێک جار بە تەنیا خۆیان لە ژێر بەردێکەوە مانەوە. جار جار بە پارویەک نان، هەندێک جاریش بە چەند لیتر ئاو چوونە ناو سەنگەر. جار جار لە ژێر دارێکەوە گورزی قورسیان لە داگیرکەراندا. هەردووکیان نیشانشکێن بوون. رۆناهی هەم راهێنەر و هەمیش فەرماندەی دەنیزە. هاوڕێی یەکتر بوون. ئەوەی دەنیزی کردە نیشانشکێنێکی سەرکەتوو رۆناهیە. دەنیز هاورێیەکی بەو جۆرەیە کە ئەو رەنجەی لەگەڵیدا کێشرا لەماوەیەکی کەمدا کردی بە کردار و هەڤاڵانی نوێی پەروەردەکرد. دەنیزیش لانیکەم هێندەی فەرماندەی خۆی رۆناهی راهێنەرێکی بەهێزە. خۆی بە هونەری خۆپارستنی ژن و هەڵگرتنی ئاستەنگ و بەربەستەکان لەبەردەم پاراستنی وڵات دەڕازێنێتەوە. باڵادەستی و زاڵبوون لە گۆڕەپان، بەرخودان لە هەلومەرجی هەرە دژواری گۆڕەپانەکە، سەرما، برسێتی؛ هەموو تەکنیکەکانی گەریلایەتی فێری هاوڕێیانی خۆی کرد، رۆناهی و دەنیز بە رەنجی خۆیان لە ماوەیەکی کورتدا لەناو هاوڕێیانیاندا بوونە جێگەی خۆشەویستی و رێز. لە شەڕدا شانیاندایە بەر بەرپرسیارێتییەکی گەورە. بوونە ئەو هێمایانەی ژنان کە لە دژی داگیرکەری لە شەڕدا پرۆفیشناڵ بوون.
رۆناهی بەتەنیا خۆی بەرامبەر بە سوپایەک وەستایەوە
گەریلای یەژاستار رۆناهی دەڤریم لە وان لە دایکبوو. لەناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا گەورەبوو. هەر لە منداڵیەوە رێکخستنی ناسی و بەشداربوونی کەسوکارەکانی لە ریزەکانی گەریلا کاریگەری زۆری لەسەردانا. رۆناهی لە تەمەنی گەنجی خۆیدا بەشداری لە خەباتی گەنجانی شۆڕشگێڕدا کرد. دواتریش گوشار و ستەمی لەسەر گەلەکەی بینی و بۆ ئەوەی وەڵامی ئەو گوشارە بداتەوە هاتە ناو ریزەکانی پەکەکە.
گەریلای یەژاستار رۆناهی دەڤریم بەردەوام بە جۆ و خرۆشی گەورەوە بەشداری لە ژیانی گەریلادا دەکرد. ئەوەی بۆ خۆی بە بنەماگرتبوو کە بەردەوام لە پێناو هاش وڕێیانیدا تێبکۆشێت. لە هەر ساتێکی ژیان و قۆناغی شەڕدا خۆی بە بەرپرسیاردانا و بۆ ئەوەی خۆی و هاوڕێیانی پەروەردە بکات بەردەوام هەوڵی دا. هەرگیز سازشی لەسەر هەڵوێستی ژن نەکرد، بۆ ئەوەی لەسەر رێچکەی شەهید سارا رێبکات، رێبەرایەتی خوێندەوە، هەوڵیدا تێبگات و لەگەڵیدا یەکبگرێت. بۆ ئەوەی تاکتیکەکانی شەڕی سەردەمی نوێ لە خۆیدا قوڵ بکاتەوە لە ئەکدیمیای سەربازی پەروەردەی بینی، تا ببێتە پسپۆڕ خۆی بەرەوپێش برد. رۆناهی کە خۆی گەیاندە کەسایەتی جەنگاوەری سەرکەوتوو، لە پەروەردەدا ئەرکی فەرماندەیی گرتە ئەستۆ و هاوڕێیانی خۆی پەروەردەکرد. رۆناهی لەناو هەلومەرجی شەڕیشدا فەرماندەیی بۆ یەکینەی گەڕۆک کرد، بە شەڕڤانی بوێری خۆی هەڵوێستی گەریلاکانی ژنی سەردەمی لە بەرزترین ئاستدا نوێنەرایەتی کرد، رۆناهی بۆ هاوڕێکانی بووە فەرماندەیەکی نمونەیی و بە بوێری خۆی پێشەنگایەتی بۆ رێپێوانی بڕوابەخۆیانەی ژنان لە چیا کرد.
بەردەوام باسی رۆناهی دەکرد
گەریلای یەژاستار دەنیز رەش لە زێدی سەمبۆلی شۆڕشی رۆژئاوا لە کۆبانێ لەدایکبوو. بنەماڵەکەی کە دڵسۆزی مێژووی خۆیانن، رێبەر ئاپۆیان لە نزیکەوە ناسی و منداڵانی خۆیان بە کولتوری وڵاتپارێزییەوە گەورە کرد. دەنیز بەو کەسایەتیەوە، پاراستنی وڵاتەکەی لە دژی داگیرکەری بۆ خۆی کردە ئەرک، بەو بڕوایە بە ئازادی و هەستی قوڵەوە پەکەکەی خۆشویست. ئەو گەریلایانەی لە ساڵی ٢٠١٤ دا بۆ پاراستنی کۆبانێ گیانی خۆیان بەخت کرد، زۆر کاریگەرییان لەسەردانا. بۆ ئەوەی ئەو میراتە بەردەوام بێت رووی کردە چیا. دەنیز لە هێڵی ئازادیدا خۆی بەرەوپێش برد؛ وەک ژنێکی سەربازی رۆڵی لە ئەستۆ گرت. بەتایبەتی سەرکەوتنی گەریلا لە نیشانشکێنیدا کاریگەری لەسەر دانا و هەوڵیدا لەو بوارەدا خۆی بکاتە پسپۆڕ. لە پسپۆڕی دەنیزدا ئەوەی گەورەترین رۆڵی هەبوو رۆناهی بوو. دەنیز هەرگیز ئەوەی لەبیر نەکرد و هەموو کات لەلای هاوڕێکانی باسی کرد.
رۆناهی و دەنیز کە رۆحی سەردەمیان درک پێکرد و لێی تێگەیشتن، بەردەوام رێپێوانی لەسەر هێڵی گیانبازییان بۆ خۆیان بە بنەماگرت. ئەوان لە فێرگەی سەربازیدا یەکیان گرت. سەرباری تەمەنی گەنجیان بوونە هەڵوێستی بە ئیرادەی سوپای ژنان. لە شەڕی دەستەویەخەدا کەس دەرەقەتی ئەوان نەدەهات. رۆناهی لە هێرشی ئاسمانیدا، دەنیزیش لە زاپ لە شەڕی دەوڵەتی فاشیست بە چەکی کیمیاییدا لەگەڵ ٧ هاوڕێی خۆی شەهید بوون.
هـ . ب