دیرۆکی پەکەکە

لێرەوەدا ڕێبازێکی جیاوازمان پەیڕەوکردووە لەو ڕێبازە باوانەی کە باس لە مێژووی پەکەکە دەکەن.

سەر لە بەیانیەکی وەرزی پایز منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ لە گوندەکەی خۆی ئامارا بە مەبەستی خوێندن ڕوو لە گوندی دراوسێیان دەکات، ئەو ڕەوشەی لە خوێندنگەی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا، دەیبینێت تەواوی ڕەوانگەو ژیانی ئەم منداڵەو نەتەوەکەی دەگۆڕێت. لەمبارەوە ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: "لە یەکەم ڕۆژی خوێندنی سەرەتایمەوە ڕووبەڕووی توانەوە لە ڕاستینەی نەتەوەی خۆم بوومەوە. لەو خوێندنگەیەی کە لەبری زمانی دایک، بە زمانێکی دیکە وانەیان پێدەوتین. هەرچەندە منداڵیشبووم بەڵام درکم بەوە دەکرد کە ناچارکەدنم بەوەی دەستبەرداری زمانی دایکم بم، بەواتای ناچارکردنم دێت لە مرۆڤبوونم". ئیدی لێرەوە ئەم ڕێبەرە دەبێتە گەڕیدەیەک لە پێناو حەقیقەتی ژیان و تێکۆشانێکی فراوانی کۆمەڵایەتی، بەرپا دەکات لەبەرانبەر هەموو دۆگماکانی زیهنیەتی باوکسالاری و کۆمەڵگەی نەریتی دەس بە ڕێکخستنی هاوڕێ منداڵەکانی چواردەوری دەکات. بەردەوامکردنی هاوڕێیەتی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ حەسەن بینداڵدا، بەپێچەوانەی نەریتی باوی کۆمەڵگەوە دەبێتە هۆکاری توڕەی ماڵە باوانی.  ناکۆکیەکانی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ دایکی دەبێتە هۆکاری پشتکردنە کولتووری گوند و چاندی دایکایەتی. لەگەڵ دەرکەوتنی لە ژیاری گوند و تێکەڵبوونی لەگەڵ مەترۆپۆڵەکاندا، درک بەوە دەکات کە ژیانی شار نەک هەر فەزیڵەت نییە؛ بەڵکو کەوتن و ڕووخانە.

لە قۆناخی خویندنی زانکۆدا ئاشنای چەند ڕێکخستنێکی سیاسی تورکیا دەبێت، دەسگیرکردن و لە سێدارەدانی ماهیرچایان و هاوڕێکانی ڕقێکی گەورە لە دڵیدا دەچێنێت. بەهۆی کاروچالاکیە سیاسیەکانی دووجار زیندانی دەکرێت جارێک یەکەم بەچەند ڕۆژێک و جاری دووەم بە ٧مانگ زیندانی دەکرێت. لە ساڵی ١٩٧٢دا گروپی ئاپۆچییەکان دادەمەزرێنێت لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا. هەڤاڵ عەلی حەیدەر قەیتان لەبارەی یەکەم دیداری لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: "کەسێکی خاوەن باوڕی و بە دیسپلین و وتو وریابوو. ئەو دەڵێت: ئەو شەوەی گەیشتە ئەو باوڕەی کە کورد خاوەن نیشتیمان و خاکی خۆیەتی و لەلایەن دەوڵەت نەتەوەکانی تورک و فارس و عەرەبەوە داگیرکراوە سێجار لەسەر یەک ڕێبەر ئاپۆ لە هۆش خۆی چوو". لێرەوە دەسپێکی هەوڵی ڕزگاری کورد بووە خەمێکی گەوەرە بۆی. لەگەڵ گۆڕانکاری و ڕوودانی کوتەدا بەردەوامەکانی نێو دەوڵەتی تورکیا، تا دەهات لیکۆڵینەوە و کۆبوونەوەکانی ڕێبەر ئاپۆ فراوانتر دەبوون، تا ئەوەی لە ساڵی١٩٧٧دا لەلایەن تورکە فاشیستەکانەوە یەکێک لە هەڤاڵە خۆشەویستەکانی بەناوی حەقی قەرار شەهید دەکرێت و لێرەوە وەک وەفایەک بۆ ڕۆحی پیرۆزی هاڤاڵەکەی بڕیاری دامەزراندنی پەکەکە لە٢٧-١١-١٩٧٨ بە ئامادەبوونی ٢٣ئەندام دەدرێت. لێرەوە جارێکیتر مژدەی ژیانەوەی کورد بەگوێی تەواوی مرۆڤایەتیدا دەدرێت. پرسی کورد کە وەک تاوانێکی هەرە گەورە، سەیردەکراو کەس بوێری ئەوەی نەبوو لەژێر لێویشەوە باس لەم ڕاستیە گەردوونییە بکات، پەکەکە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ ئەو بێدەنگیەی شکاند و بە هەموو دوونیای ووت کورد خاوەن کولتوور و زمان و دیرۆک و حەقیقەتێکی گەردوونییە؛ چیدی کەس ناتوانێت ڕۆژمان تاریک بکات. لەمبارەوە دەڵێت: "کاتێک بە قووڵی بۆ ناو هەناوی پرسی کورد شۆڕدەبینەوە، ئەوکاتە دەبینین کە خودی ئەو هەڵسەنگاندنانەی بە ناوی کێشەو ڕێگەچارەوە خراونەتە ڕوو، بۆ خۆیان کێشەن". من ئێستاش بە ڕۆحیەت و خەیاڵی منداڵیمەوە تێکۆشان بۆ ئازادی و پێکەوە ژیانی گەلان دەکەم، من هیچ کات خیانەتم لە خەیاڵەکانی منداڵی خۆم نەکردووە.

لە پێناو وەدەرنانی هەستی نامۆی دەستمان بە تێکۆشان کرد. ئێمە بەو هۆشیاریەی کە پەیمان پێ بردبوو دەستمان بە ژەنینی ئاوازی شۆڕش کرد و دروژمی بەرخۆدان ژیانەمان کردە وێردی سەر زوبانمان. ئەو دەمەی ئێمەی گروپی ئاپۆچییەکان دەسمان بەم شۆڕشە کرد، ئەوەی دەمانزانی ئەوە بوو کە ئێمەی کورد خاوەن خاک و نیشتیمان و کولتوورێکی زەنگینین کە دیرۆکی دەگەڕێتەوە بۆ دەسپێکی قۆناخی نیۆلۆتیک و لەمڕۆدا ئەم کولتوورەمان لەلایەن خوداوەندە دەمامکدارەکانی سیستەمەوە پارچەپارچە و داگیرکراوە. لێرەوە باوڕیمان بەوە هێنا کە چیدی دەبێت ئەم چرای زانینەمان لەمە زیاتر خامۆش نەبێت و دەست بە ژیانی ئازاد و دووبارە نووسینەوەی مێژووی ڕاستەقینەمان بکەین. لەمڕۆدا و لە دوای تێکۆشانێکی پیرۆز و بەخشینی هەزاران شەهید لە پێناو ژیانێکی ئازاددا، گەیشتووینەتە ئەو ڕاستییەی کە بەبێ ئاواکردنی ژیانێکی ئازاد و ڕێبەرایەتیەکی ئازاد ژیان نەک هەر واتادار ناکرێت، بەڵکو ژیان هاوشێوەی ئەو دۆزەخە دەبێت کە سەدان ساڵە داگیرسێنراوە بۆمان. پەکەکە ئەو کولتوورەیە کە ڕەگەکەی بۆ ١٥تا بە ٢٠هەزار ساڵ درێژ دەبێتەوە. وا لەمڕۆشدا مۆمی ساڵێکی دی ئەم مێژووە بە فکری ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانمان دادەگیرسێنین و پیرۆزی دەکەین. شۆڕشی پەکەکە تێکشکاندنی زیهنیەتی دەسەڵاتداری و لەناوبردنی فایرۆسی سەرمایەدارییە. پەکەکە لەبەرەنبەر ئامڕازەکانی دەوڵەت کە تووندوتیژی و فرتوفێڵ و داگیرکردنە؛ کولتوری پێکەوە ژیانی گەلان و ئازادی ژن و دیموکراسی دەژێنێتەوە. پەکەکە هاوشێوەی ئەو مۆمەیە کە دەسوتێت تا ژیانی مرۆڤایەتی ڕووناک بکاتەوە دواجار وەک ڕێبەرمان دەڵێت: شۆڕشی ئێمە شۆڕشی خولقاندنی خۆشەویستیە.