گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکی بڵاوکردەوە

گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکی لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم بڵاوکردەوە، کە لە ئەنجامدا سیستمێکی رادار، کامارایەکی تەرماڵ و کامێرایەکی چاودێری تێکشکێندران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکیەکە ئەم زانیاریەی بڵاوکردبووەوە:

"لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

٢٦ی شوبات کاتژمێر ١٤:٤٥ و ١٧:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم کەلوپەل و ئامێرە سەربازییەکانی داگیرکەران بە رێبازی نیشانەشکێن تێکشێندران. لە چالاکیەکەدا سیستمێکی رادار، سیستمێکی کامێرای تەرماڵ و سیستمێکی کامێرای چاودێری لەناوبران".

هـ . ب