هەپەگە: داگیرکەرێک سزادرا، ٣ کامێرای مۆبێس تێکشکێنرا

هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی ٣-٧ ی کانوونی یەکەمدا، داگیرکەرێک سزادرا و ٣ کامێرای مۆبێس تێکشکێنرا.

ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

زانیاری بەرفراوان دەربارەی چالاکییەکان و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بەم جۆرەیە:

 لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ:

٥ ی کانوونی یەکەم، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی لەڕێگەی نیشانەشکێنەوە کامێرایەکی مۆبێسی داگیرکەران تێکشکێنرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٦ ی کانوونی یەکەم، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی لەڕێگەی نیشانەشکێنەوە کامێرایەکی مۆبێسی داگیرکەران تێکشکێنرا.

٧ ی کانوونی یەکە، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای جودی لەڕێگەی نیشانەشکێنەوە داگیرکەران کرانە ئامانج ئەو دەمەی خەریکی بڕینەوەی دار بوون، داگیرکەرێک سزادرا.

لە هەرێمی مەتینا:

٤ ی کانوونی یەکەم، کاتژمێر ١٦:٣٠ و ٥ ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ١٥:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئۆرتێ، بە چەکی تاکەکەسی و نیمچە ئۆتۆماتیک دژی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدرا، ئەو کاتەی دەیانویست بە چەکی کیمیایی سەنگەرەکانی شەڕ بۆردوومان بکەن.

٥ ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ١٢:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چارچەل بە نیشانەشکێن کامێرایەکی مۆبێسی داگیرکەران تێکشکێنرا.

لە هەرێمی خواکوڕک:

٧ ی کانوونی یەکەم، کاتژمێر لە چیای شەهید ئاخین و چیای شەهید کاموران، بە شێوەی هەماهەنگ و بە چەکی قورس هێرشکرایە سەر داگیرکەران و سەنگەرێک ڕووخێنرا.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، گازی کیمایی و درۆنی بۆمبڕێژکراو؛

٣، ٤ و ٧ ی کانوونی یەکەم لە هەرێمی مەتینا، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئۆرتێ ١١ جار بە گازی کیمایی و ٧ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران.

٥ ی کانوونی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئێف ئێم جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران.

٥ ی کانوونی یەکەم لە هەرێمی زاپ، سەنگەرەکانی شەڕی شەهید دیار جارێک بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردوومانکران.

٥ و ٦ کانوونی یەکەم، لە هەرێمی زاپ، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا ٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک:

لە ٣ و ٥ و ٦ و ٧ کانوونی یەکەم، لە هەرێمی مەتینا لە گوندی بێشێلی و خانکێ و گوندی دەرگەڵێ، ٨ جار؛ لە هەرێمی خواکورک، گۆڕەپانی سنینێ و ئاڤا لۆلان و کۆلیت و دۆڵی لۆلان، ٩ جار؛ لە هەرێمی گارە دەشتی کافیە، گوندی گۆزە، ٢ جار؛ لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای بەهار، ٧ جار؛ بەگشتی ٢٦ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردوومان کراون.

٧ ی کانوونی یەکەم هەرێمی خواکوڕک بە هەلیکۆپتەر بۆردوومان کرا.

هەرێمی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکوڕک، تۆپباران کران".