هێزەکانی گەریلا ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان بە مەشخەڵەوە پیرۆز کرد

لەکاتێکدا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی دەکرد، گەریلاکانی ئازادی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان لە چیاکانی کوردستان بە کردنەوەی ئاگر و مەشخەڵ پیرۆز کرد.

گەریلاکانی ئازادی کوردستان، ٤٤مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان بە رێورەسمێک پیرۆز کرد.

رێورەسمەکە بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی شۆڕش بە خولەکێک رێزگرتن دەستی پێکرد. ئوزگور شەرکەر ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەکانی گەنجان قسەی کرد و رایگەیاند کە تێکۆشان پەکەکە ٤٤ ساڵە بە باجێکی قورس تاوەکو ئێستا بەردەوامە.

شەرکەر رایگەیاند کە تەڤگەری پەکەکە لە کەسایەتی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورددا، وەک تەڤگەرێکی گەنجان دەرکەوت و ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورک لەدژی گەنجانی کوردستان رێبازی شەڕێ تایبەت بەکاردەهێنێت.

لە راگەیەندراوەکەدا باسی ئەوە دەکرێت کە تێکۆشانی پەکەکە بێوەستان بەردەوامە و وتی:

"ئێمە پیویستە ٤٥مین سالیادی تێکۆشانی ئازادی بە رۆحی گەنجانم بە ئیرادە و باوەڕی گەورە بکەینەوە رێپێوانی رێبەرتی ٤٥ ساڵە و بە سەرکەوتوویی مسۆگەری بکەین. پێویستە دەوڵەتی داگیرکەری تورک باش بزانێت کە تاوەکو گەنجانی ئاپۆیی کوردستان لەسەر ئەم خاکە بمێنن، سەردەکەون. سەرکەوتن موڵکی ئەم رۆحی گەنجانی رێبەر ئاپۆیە. ئێمە بە شێوەیەک کە ساڵی ٢٤مین بە سەرکەوتویی ئەنجام بهێننێت بژین و سەرکەوتن پێشکەش بە گەلی وڵاتپارێزمان بکەین."

رێورەسمە بە وتنەوەی دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ، بێ سەرۆک ژیان نابێت و ژن ژیان ئازادی و بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

گەریلاکان ئاگریان کردەوە و لە دەوری ئاگر گۆرانیان وت و هەڵپەڕین.

ف.ق