کاتی لێدانی گەورەیە لە دووژمن

"گرنگە تێپەڕی شەڕێک ببین کە ساڵانە ڕێبەر ئاپۆ وەکوو شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی ناوی لێ کردە. گرنگە هەر کەسە لە هەر شوێنی کە هەیە ڕقی خۆی لە داگیرکەری لە سەر ناوی نەفرەتی پیرۆز سەفەر بەر بکات."

ئەمە پەیامی شەهید ڕۆژهات زیلان ئەو گەنجە شۆڕشگێڕەیە کە لەگەڵ شەهید ئەرداڵ شاهین لە بەردەم وەزارەتی ناوخۆیی تورکییە چالاکی فیداییان کرد. ئەم چالاکییە دەوڵەتی تورکییەی هەژاند و مۆری خۆی لە قۆناخێکی نوێ خست. بە ڕاستی کاتی ئەوە هاتووە گەلی کورد لە دوژمن بدات و سەرکەوتنی خۆی مسۆگەر بکات.


دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان زیاتر لە یەک سەدەیە بە هاوکاری زلهێزە جیهانییەکان بڕیاری پاکتاو کاری گەلی کوردیان داوە و لەم پێناوەدا سڵ لە هیچ جۆرە تاوانێک ناکەنەوە. لە بەر چاوی جیهانی قڕ و و قاپدا بۆمبی کیمیاوی و چەکی ئەتۆمی تەکتیکی بەکار دەهێنن و جینۆساید دەکەن. بۆ ئەوان گرنگ نییە ئەوانەی دەکوژرێن خەڵکی مەدەنی بن منداڵبن یان هەر کەسی دیکە بێت، گرنگ ئەوەیە کورد وەها چاو تر سێن بکەن کە ڕازی بێت لە کۆیلە بوونی خۆی. ئەم سیاسەتەی بە کۆیلەکردنی کورد تا ئاستێک توانیویەتی کاریگەری بکاتە سەر کۆمەڵگەی کورد و کەسایەتی وەهای ئا فڕاندووە کە لە لێسینەوەی چەقۆی جەللادەکەی تێر ناخوات. ئێستا ئەم دیاردەی کۆیلە بوونە لە تاک دەرکەوتووە و لە چوارچێوەی پارتی سیاسیدا بە ڕێکخراوەیی کراوە و بووەتە خاوەن دە موو دەزگا، ناوەندی پەروەردەیی و ڕاگەیاندن خۆی. لەم بوارەدا بە زەقی پەدەکە و لایەنگرانی هەموو بوونەتە هەوێنی ڕێکخستن کردنی داگیرکەری و کەسایەتی بە کوێلە کراو لە کوردستان و ناوچەکە.


ئەم ڕەوتە ئێستا خاوەن ڕاگەیاندنە و ڕۆژانە پەخش دەکات و ژەهر بڵاو دەکاتەوە و رێکخستنی تایبەت بە خۆی هەیە و لە چوارچێوەی شەڕی تایبەتدا دژایەتی کوردی ئازاد دەکات و ئامانجی شکاندنی شکۆی ئینسانی کوردە. ئێستا بە کرێ گیراوی کراوە بە کولتوور و خەریکە تا مەمیلکەکانی تاکی کورد درێژ دەبێتەوە و ئێمە ڕۆژانە بینەر و بیسەری ئەو کەسانەین کە لە چاوی داگیرکەریەوە سەیری ڕووداوەکان دەکەن و بە زمانی ئەوان قسە دەکەن. لەم پێناوەدا بە ملیارەها دۆلار خەرجی کەناڵی تلوزیۆنی و پەیجەکان دەکرێت و بە هەزارا
ن کەس وەکوو نووسەر و ڕووناکبیر و هونەرمەند و قەلەمشۆر و ڕا گەیاند کار لەم هێڵی جاشایەتییەدا کار دەکەن و سەربازی ئەم ڕێبازەن. کەسانی وەکوو عەلی عەونی، حەمید گەوهەری ، عەلی جەوانمەردی و ... تەنیا بەشێکی بچووکی کوێلەکانی دا گیر کاری هزرین.


ئەم دیاردەیە ئێستا وای لێهاتووە کە کەسایەتی داگیرکراو تەنانەت لە پێناو جاشایەتی پارە وەرناگەڕێت بەڵکوو پارەش دەدەن تاکوو داگیرکەری پەلکێشی نێو ماڵی کورد بکەن نموونەی ئەم هەموو تانکەرە نەوتەیە کە بە خۆڕایی دەدرێتە دەوڵەتی داگیرکەری تورکییە. ئەمە دیاردەیەکی قێزەون و تاڵی گەلی کوردە کە بووەتە سەرەتان و وەکوو دۆمەلێکی چڵکنی لێهاتووە.


لێرە ئێمە لە کەسایەتیدا ڕووبەڕووی دوو دیاردەین:


یەکەم؛ کوردی ئازاد و بەشەرەف کە بۆ ئازادی و بە ئێرادەبوونی خۆی شەڕ دەکات، گیان بازی دەکات و شەو ڕۆژ بۆ بوون بە سۆبژە و دەرکەتن لەو دۆخەی کە هەیە تێکۆشان دەکات. ئەم کەسایەتییە توانیویەتی یەکیەتی نەتەوەیی دروست بکات و خۆی بە ڕێکخستن بکات و گورز لە دوژمن بخات.


دوو هەم؛ کەسایەتی داگیرکراو کە ناکرێت وەکوو کورد پێناسە بکرێت، ئەم کەسایەتییە خاوەن هزری خۆی نییە و تەنیا لە ڕواڵەتدا کوردە و بە زمانی کوردی قسە دەکات. کاتێک پێناسەی شەرەف و نامووس دەبێتە پاراستنی نیشتمان و نرخەکانی مرۆڤ بوون، ئەم کەسایەتییە خاوەن نامووس و شەرەف نییە، ئەخلاق و ئەتیکتی سیاسی و کەسایەتی نییە. ئەمە تەنیا بوونەوەرێکی نەخۆشە کە تووشی مازۆخیسمی کەسایەتی بووە.


دوای ئەو چالاکییە گیانبازیە کە لە ئەنقەرە کرا، کاتێک دەبینی لە دوژمن خراپتر ئەو کەسانەی کە خۆیان وەکوو کورد و ترۆپکی ناسیۆنالیزمی کوردی پێناسە دەکرد کەوتنە ئیدانە کردنی و شەڕێکی دەروونیان دژی ئازادیخوازان دەست پێ کرد، لووتکەی کەسایەتی کۆیلە کراوی نیشان دەدا.


بۆیە شرۆڤەکردنی کەسایەتی بە کوێلە کراو لە نێو کۆمەڵگەی کوردستاندا گرنگە و دەبێت ببێت بە بابەتی پەروەردەیی و لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت. ئەم دیاردەیە تەنیا لە نێو خەڵکی ئاساییدا نییە بە پێچەوانەوە زۆرێک لەو کەسانەی کە وەکوو نوخبەی کورد و نووسەر و سیاسی و... سەیر دەکرێن لە خۆ گرتووە.


ئەم کەسایەتییە باوەڕی بە خۆی نییە و بێ ئیرادە کراوە، بۆیە کاتێک دەڕوانێتە دوژمنەکەی سوجدەی بۆ دەبات. لە کۆیلە بوون چێژ دەبات و هەوڵ دەدات ئەم دیاردەیە ڕێکخستن بکات، بۆیە بە توندی دژی کەسایەتی ئازاد و بە ئیرادە ڕادەوەستێت. گرفتی شەڕ دژی ئەم کەسایەتییە، ئەوەیە کە لە نێو خودی تۆدایە و بە زمان و تێرمەکانی تۆ قسە دەکات و خۆشی وەکوو نوێنەری گەلی کورد نمایش دەکات. لەم پێناوەدا داگیرکەر بە شێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو هەوڵ ئەدات بیکاتە نوێنەری کوردی ئازاد. بۆ ئەم یەکەش سڕینەوەی کوردی ئازاد و هێرش بۆ سەر کەسایەتی بە ئیرادە هەدەفی هەردووکیانە. چوون تاکوو یەک تاکیش مابێت کە خاوەنی ئیرادەی ئازاد بێت، کەسایەتی بە کرێ گیراو ناتوانێت خۆی بەجێ بکات.


ئەو هێرشانەی کە ئەمڕۆ دەکرێنە سەر تەڤگەری ئازادی گەلی کورد لە هەمان چوارچێوەدایە. کاتێک هێرش دەکرێتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئامانج شکاندنی ئێرادی ئەم کەسایەتییە بۆ ئەم مەبەستەش هەموو دەرفەتەکانی ژیان، ناوەندی تەندروستی، خزمەتگوزاری، مەکتەب، کارەبا و ئاو و هتد لە پلانی هێرشەکانی داگیرکەر دەبن.


ئەم پلانە لە بنەمادا لە ناوەندی سەرمایەداری جیهانی پەیڕەو دەکرێت، چوون گەلی کورد وەکوو نەتەوە هەم لە بواری مێژوویی و هەمیش وەکوو مێتۆلۆژی هەڵگری ژیاری تایبەت بە خۆیە کە ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی ژیانی لە جوگرافیای زاگرۆس و پەیوەست نەبوون بە کولتووری شار و دەوڵەت بوونە. مێتۆلۆژیەکانی ئەم ژیارە لە سەر بنەمای پێکەو ژیان و هاوسەنگی هێزەکان ڕاوەستاوە، دوورە لە کۆمەڵگەی بە ئۆبژە کراو. دیارە ئەم کەسایەتییە و ئەم ژیارە لە بەرامبەر شارستانیەتی سەرمایەداری کە لە سەر بناغەی دژبەری و دروست کردنی ناکۆکی و بەرژەوەندی ڕاوەستاوە لەمپەری گەورەیە.

پەکەکە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ لە ماوەی نیو سەدەی ڕابردوو توانیویەتی ببێتە بزاڤێکی جیهانی و گرفتی پێکەوە ژیانی گەلان لە سەر بنەمای پارادایمی ئێکۆلۆژی – دیموکراتیک ئازادی ژن چارەسەر بکات و نموونەیەکی بەرچاوی پراکتیکی بخاتە بەرچاو. ئەمەش گڕوتینێکی زۆری بە هێزە دژبەرەکانی سەرمایەداری لە سەر ئاستی جیهان بەخشیوە. وەک دەزانین شۆڕشی ژن ژیان ئازادی بووەتە بناغەی گۆرانکاریێکی هزری و گەورەتری مەترسییە بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی دەوڵەت بوون کە لەسەر بنەمای پیاوسالاری دامەزراوە.
مێژووی سەرمایەداری و شەڕ دژی سۆسیالیزم پێمان دەڵێت ئەم سیستەمە بۆ لە ناو بردنی سۆسیالیزم؛ بە پێچەوانەی ئەوەی کە بانگەشەی بۆ دەکەن و پێیان وایە بە ڕێگای پێشخستنی دیموکراسی ڕوویداوە. تەواوەن پێچەوانەی ئەم یەکەیە و بە ڕێگەی کوودەتای لەشکری و بە جینۆساید بووە. ئانۆمی کلاین لە کتێبی دکتۆرین شۆک دەرکەوتنی فەلاکەتی سەرمایەداری بە باشی ئەم یەکەی نیشان داوە و شی کردووەتەوە کە چۆن بە ڕێگای کوودەتا، ئالندەیان لە شیلی لە نێو برد و پینۆشەی دیکتاتۆریان هێنایە سەر کار، هەروەها دە هان نموونەی بەو ڕەنگە.


لێردا سیستەمی سەرمایەداری بە کەڵک وەرگرتن لە تێوری دەروونناسی فریدمەن هەوڵی داوە تاک لە کۆمەڵگە دابێرێت و لە کەشێکی تایبەتدا بە ڕێگای تەلقین کردن ئەو کەسایەتییەی کە خۆی دەیەوێت سازی بکات.


سیستەمی سەرمایەداری لێرە بە ڕێگای دەوڵەتی تورکییە هەمان سیاسەت دژی تەڤگەری ئازادی پەیڕەوی دەکات. سەرەتا بە ڕێگای تیرۆر هەوڵ دەدات پێشەنگانی شۆڕش و کوردی ئازاد لە نێو بەرێت، هەروەها بە ڕێگای پێش گرتن لە پەیوەندی شۆڕشگێڕان و گەل، کۆمەڵگە لە وشیاری سیاسی و خۆ ڕێکخستن کردن داببڕێت. بەم جۆرە بە تیرۆر و تۆقاندن وا دەکات کۆمەڵگە نەوێرێت خۆی نزیکی شۆڕشگێڕان بکاتەوە. لە هەنگاوی دووەمدا بە لێدانی کۆمەڵگە لە سەر ناوی هاوکاری کردن لەگەڵ شۆڕشگێڕان دەرفەتی ژیانیان لێ قووت دەکات، کارێک دەکات تەنانەت دایک هۆکاری دابین نەبوونی شیری منداڵەکەی لە چاوی شۆڕشگێڕانەوە ببینێت و بەم جۆرە ئەو کۆمەڵگەیە کە لە پەیوەندی ڕۆژانەی شۆڕشگێڕان بێ بەری کراوە بخاتە ئاستێک کە بۆ مانەوەی خۆی دەست بکات بە سیخوڕی دژی پێشەنگانی خۆی.


لەم بواردا دەوڵەتی تورکییە بە هاوکاری ئەو زلهێزانە لە سەر هەمان ڕەوت و بە کەڵک وەرگرتن لە تێوری فریدمەن بۆ لە ناوبردنی کەسایەتی شۆڕشگێڕ و کۆمەڵگەی ئازادیخواز کار دەکات و هەڵ دەدات، کەسایەتی داگیرکراو و کۆمەڵگەی کۆیلە بئافرینێت.


لە پێناو پەیڕەوکردنی ئەم سیاسەتەدا هێرشەکانی خۆی بۆ سەر ڕەوتی ئازادی خوازی پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ بەرفراوان کردووە و و لە هەمان کاتدا کێ شک ببات کە دژی داگیرکەری هەنگاوێک هەڵدەگرێت بە توندی سەرکوتی دەکات. نابێت لە بیر کەین ئەم سیاسەتە تا ئاستێک سەرکەوتنی دەست خستووە. بۆ ئەم یەکە دەبووایە هەنگاوێکی بەهێز هەڵبگیرایە، چالاکی بەردەم وەزارەتی ناوخۆی تورکییە لەو کات و ساتدا کە دەبووایە پەرلەمان سەبارەت بە تواندنەوەی گەلی کورد بڕیاری یەکلاکەوەوە بدات گرنگ بوو. ئەمە بە مانای شکستی سیاسەتەکانی داگیرکەری بووە کە هەمووانی شۆک کرد.


شەهید ڕۆژهات زیلان کە دەڵێت: کاتی لێدان لە دوژمن هاتووە هەڵگری پەیامێکی گرنگە کە دەکرێت وەکوو نەفرەتی پیرۆز سەیر بکرێت. گەلی کورد و ئازادیخوازان لە بەرامبەر فاشیزم پێویستی بە نەفرەتی پیرۆز هەیە. بە پێچەوانەی ئەو جاش قەلەم، جاش چالاکانی مافی مرۆڤ و جاش سیاسی و هەموو جاش... دیکە کە وەکوو چالاکی تیرۆر ناویان برد ئەمە نەفرەتی پیرۆزی گەڵیکە کە دەیەوێت بە ئازادی و لە سەر بنەمای ئیرادەی خۆی بژیت.


نیچە وەک یەک لەو فەیلەسووفانەی کە باوەڕی بە مرۆڤی خاوەن ئیرادە هەیە ، لە کتێبی حیکمەتی شادان باس لە قێزەون بوونی ئەخلاقی کوێلەکان دەکات، هاوکات تف لە مرۆڤی گرینۆک و دەستە وەستان دەکات. لە بەرامبەردا  ستایشی نەفرەتی پیرۆز دەکات کە لە نێو تاکی کۆمەڵگە پەرە دەستێنێت و ئیرادە دروست دەکات.


پەکەکە بە پێی میتۆدی خۆی لە نیو سەدە تێکۆشانی بێ پسانەوە توانیویەتی شکۆ بئافرینێ نەفرەتی پیرۆز بکاتە جێگرەوەی دەسپاچەیی و کاسە لێسی و ژیانی مەرگە سەری تاکی کورد. بۆیە بە فیداکاری، جارێکی دیکە ئیرادەی بۆ کۆمەڵگە گەڕاندەوە.

لێرەدا پێناسە کردنی ئەم چالاکییە لە گۆشەنیاێکی فکری و فەلسەفییەوە گرنگە. نامەی شەهید ڕۆژهات زیلان دەقاودەق ئەم نەفەرەتە پیرۆزەمان نیشان دەدات. کەسایەتییەکی ئازاد کە بە خوێندەوەی مێژووی ئەو جینۆسایدەی کە لە گەلی زیلان کراوە فرمێسکەکانی و هەستەکانی بەرێکخسیتن دەکات، کەسایەتی شۆڕشگێڕ بە واتای بە ڕێکخستن کردنی هەستە.

نیچە دەڵێت ئەگەر تۆ هێشتت فرمێسک لە چاوت ورد ورد بێنە خوارەوە ناتوانی بیانکەیت بە لافاو و دوژمنەکەت ڕاماڵی. بۆیە کەسێک نەتوانێت چاوەکانی بکاتە بەنداو کە فرمێسکەکانی
لە کاتی خۆیدا وەکوو لافاو دوژمن ڕابماڵێت، دەستەمۆ دەبێت و دەبێتە کۆیلە.


ئەگەر سەیر کەین مێژووی پەکەکە پڕە لەم قەڵەمبازیە؛ لە شەهید بریتانەوە بگرە تاکوو شەهید زیلان و ئارین میرکان و ئاوێستا خابوور تاکوو شەهیدان ڕۆژهات و ئەرداڵ.


وەکوو گەلی کورد کە تێکۆشانی ئازادی دەکەین لە قۆناخێکی هەستیاری مێژوویداین، ئەگەر نەتوانین لە خۆماندا نەفرەتی پیرۆز دروست کەین و دوژمن لە نێو بەرین پێ دەچێت لە مێژوو بسڕینەوە، ئەمە بڕیاری داگیرکەران و زلهێزانە. ئەو هێرشانە کە دەکرێنە سەر ڕۆژئاوا و هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، هەر وەها تیرۆری ئازادیخوازان و شۆڕشگێڕانی گەل ئاسۆیەکی وەهامان نیشان دەدات.

گرنگە تێپەڕی شەڕێک ببین کە ساڵانە ڕێبەر ئاپۆ وەکوو شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی ناوی لێ کردە. گرنگە هەر کەسە لە هەر شوێنی کە هەیە ڕقی خۆی لە داگیرکەری لە سەر ناوی نەفرەتی پیرۆز سەفەر بەر بکات.

نیچە لە درێژەی باسە کایەدا دەڵێت نەفرەت ڕووی دیکەی عەشقە، بە پێ ئەم پێناسەیە عەشقی ئێمە بۆ ئازادی دەبێتە نەفرەت لە کەسایەتی داگیرکراو، لە هەمان کاتدا نەفرەتی ئێمە لە ئازادی دەمانکات بە عاشقی جەللادی خۆمان. بەم پێیە ئەوەی نەفرەتی پیرۆزی نەبێت ناتوانێت عاشقی ئازادی بێت.