هەمووان ڕێککەوتن و هاوپەیمانیانی کرد و پیلانیان پەیوەست بە پەیماننامەی لۆزانەوە دژ بە کوردستان و ئێزدییەکان واژۆ کرد. پەیمانی سەعداباد لە ساڵی ١٩٣٧، پەیمانی بەغدا لە ١٩٥٥، پەیمانی جەزائیر لە ١٩٧٥، پەیمانی ئەدەنە لە ١٩٩٨، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨، پەیماننامەی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠. لە راستیدا سەرچاوەی هەموو ئەو ڕێککەوتن و هاوپەیمانیانە دژ بە هەبوون و ئازادی گەلانی ناوچەکە، پەیماننامەی لۆزان و ئەو سیستەمە کۆمەڵکوژییەیە.
ڕێککەوتنەکە لە ١ی تشرینی یەکەم واژۆ کرا و لە ٩ی تشرینی یەکەم ڕاگەیەندرا
ڕێککەوتننامەی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و حکومەتی کازمی لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠واژۆ کرا. هەرچەندە دوو لایەنی فەرمی ئەم ڕێککەوتنە ڕوونن، بەڵام دەوڵەتی داگیرکەری تورک لایەنی سەرەکی ئەم ڕێککەوتنە بوو. ئەمریکا فشاری خسته سەر عێراق و ڕێککەوتننامەکه و له ژێر چاودێری نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئیمزا کرا. پاش ڕاگەیاندنی ڕێککەوتننامەکە دەوڵەتانی تورک و ئەمریکا دەستبەجێ پێشوازییان کرد.
ڕێککەوتننامەکە لە ١ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٠ واژۆ کرا، بەڵام لە ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم دژ بە ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ئاشکرا کرا، بۆیە بە ڕێککەوتننامەی 9ی تشرینی یەکەم دەناسرێت. پەیامی ئەمەریکا و دەوڵەتی تورک و پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕێککەوتنەکەدا ڕوون و ئاشکرا بوو "ئەم ڕێککەوتنە درێژەپێدەری پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و پیلانگێڕییەکی نوێیە لە دژی کۆمەڵگای ئێزدی و شەنگال". پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە بووە هۆی دیل گرتنی جەستەیی ئەو، ئێستا بە پیلان، هێرش و ڕێککەوتنی نوێ لە دژی پارادایم و بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ لە دوای پیلانگێڕییەکەی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ بەردەوامە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دا هێرشێکی داگیرکارانەی لە دژی سەرێکانی و گرێسپی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد، ساڵێک دواتر، لە هەمان بەرواردا ڕێککەوتنێک لە دژی سیستەمی دێموکراسی ئێزدییەکان واژۆ کرا. واتە ئەو هێزانەی کە پێکهێنەری پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بوون، ئەمجارەیان بە پیلانێکی گڵاو دژ بە دەستکەوتەکانی کۆمەڵگای ئێزدی ڕێککەوتنی نوێیان ئەنجامدا.
هێرشی کۆمەڵکوژیی لە بن بەرپرسیارێتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئەنجام دەدرێت
لە ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم ناوی دوو کەس نووسراوە، بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و بەناوی حکومەتی عێراقەوە حەمید ڕەشید فالح، جێگری راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی. بێگومان نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، پلاسخارتیش لە کاتی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەکەدا ئامادەبووە. ئەوەی جێگای سەرنجە نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسیارێتی سیاسی ئەم ڕێککەوتنەی لە ژێر ناوی 'نێردەی سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوە' هەیە. واتە نەتەوە یەکگرتووەکان بە بانگەشەی ئەوەی کە ئاشتی، ئارامی و ئاوەدانکردنەوەی شەنگال بەرەوپێش دەبات، پشتیوانی ئەم ڕێککەوتنەی کرد. بەڵام لە ئەنجامی ئەم ڕێککەوتنە ئەو هێرشانەی کە لەم کاتەدا کراوەتە سەر شەنگال لێی ئاگاداربوون. لێرەدا دەردەکەوێت نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسیارێتی پەردەپۆشکردنی هێرشەکانی سەر شەنگاڵی لە ئەستۆدایە و بە شێوەیەک ئاسانکاریی بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک وپەدەکە دەکات. بۆیە نەتەوە یەکگرتووەکان بە پلەی یەکەم بەرپرسە لە هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی سەر شەنگال.
لە زمانی سیاسەتدا فەرمانێکی نوێیان بەسەر ئێزدییەکاندا سەپاند
کۆمەڵگای ئێزدی هەر لەسەرەتاوە دژایەتی ئەم ڕێککەوتنەیان کرد و بە "فەرمانی یاسایی" ناساندیان. کۆمەڵگای ئێزیدی بەو پێناسەوە تیشکیان خستە سەر ڕاستی ڕێککەوتنەکە. کۆمەڵگای ئێزدی بینییان کە له پشت مادده کانی ئەم ڕێککەوتنەوه که به زمانی 'سیاسەت' ئاماده کراوه، فەرمانێکی نوێیە. بەشێوەیەکی جەوهەری ڕێککەوتنی٩ی تشرینی یەکەم دوای فەرمانەکەی داعش، وەک 'فەرمانی سپی' بە بەرپرسیارێتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەسەر کۆمەڵگای ئێزدییدا سەپێنراوە. بۆ ئەوەی باشتر لە ناوەڕۆکی ئەم ڕێککەوتنە و مەبەستەکەی تێبگەین، پێویستە چاوێک بە ماددەکانی ئەم ڕێککەوتنە بخشێنین.
ماددەکانی ڕێککەوتنی٩ی تشرینی یەکەم؛
بەڕێوەبردنی کارگێڕیی
- قایمقامێکی نوێ کە سەربەخۆ و پیشەیی بێت هەڵبژێردرێت و بەپێی دەستوور و فەرمانی دادوەری مامەڵە بکات.
- دوای هەڵبژاردنی قایمقام، بۆ پۆستە کارگێڕییەکانی تر بەڕێوەبەر دابنرێن. ئەم کەسانە لەلایەن کۆمیسیۆنێکی هاوبەشەوە لە هەردوولا (هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق) دابنرێت.
دۆسیەی ئەمنی
- لە دەرەوەی پۆلیسی فیدراڵی و یەکەی هەواڵگری و ئاسایشیی نیشتمانی، هیچ هێزێکی چەکداری دیکە بەرپرسیار نەبێت لە ئاسایشی ناوچەکە. سەرجەم هێزە چەکدارەکانی تر لە شەنگال دوور بخرێنەوە.
- بۆ ئاسایشی ناوخۆ و ئاسایشی هەرێمی شەنگال ٢٥٠٠کەس دابمەزرێن.
- کۆتایی بە بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان لە شەنگاڵ و دەوروبەری بهێندرێت و ڕێگری لە ڕۆڵی پەکەکە بکرێت لە ناوچەکە.
سەر لە نوێ بنیاتنانەوە
- حکومەتی فیدراڵی بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمیسیۆنێکی هاوبەش پێکبهێنن و بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی نەینەوا کار بکەن بۆ ئاوەدانکردنەوەی هەرێمەکە. ئەرک و دەسەڵاتەکانی ئەم کۆمیسیۆنه له لایەن سەرۆک وەزیرانی هه رێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵەوە دیاری بکرێت.
- بۆ چاودێریکردنی بڕیارەکان سەبارەت بە بارودۆخی ئیداری و ئاسایش هەردوو لایەنی بەشدار لە رێککەوتنەکە لیژنەیەکی هاوبەش پێکبێنن.
ماددەکانی ڕێککەوتننامەی ٩ی تشرینی یەکەم هەرچەندە بە زمانی سیاسی و دیپلۆماسی نووسراوە و ئاماژە بە سەقامگیری و ئاسایشی شەنگال دەکەن، بەڵام هەموو هێرش و ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم ساڵانەی دواییدا لە سەر شەنگاڵ گرێدراوی ئەم ڕێککەوتننامەیە. بۆیە دەبێت ڕاستیەکانی پشت ئەم ڕێککەوتننامەیە یەک بە یەک هەڵبسەنگێندرێت.
بۆچی ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم کرا؟
پێشتر بە مادەی ١٤٠پەدەکە لە شەنگال حاکم بوو. لە دوای ساڵی٢٠٠٣ لە ساڵی ٢٠٠٥.
لیژنەی جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ بۆ ناوچە ناکۆکەکان، بەو ناوچانە پێناسە دەکرێت کە لە نێوان ١٧ی تەمموزی ١٩٦٨ تا ٩ی نیسانی ٢٠٠٣ بە هۆی سیاسەتەکانی بەعسەوە بە عەرەب کراون.
لێژنەی جێبەجێکاری ماددەی ١٤٠ی دەستووری کۆماری عێراق، ناوچە ناکۆکەکان بەپێی پەیوەندییەکانیان دیاری دەکات. حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا دەکات چەند ناوچەیەکی جیاواز بە ناسنامەی سریانی، مەسیحی، کوردستان، شەبەک، ئیزیدی و عەرەب بەتایبەتی و سەرەوەی دەشتی نەینەوا، لەگەڵ ناوچەکانی شێخان، حەمدانییە و تلکێف ببەسترێتەوە. جگە لە شاری ئێزدییەکان، شەنگال کە لە ژینگەیەکی عەرەبیدایە، جگە لە زومار لە ناوچەی تەلەعفەر و ناوچەی کەهتانیە سەر بە ناوچەی بەعاج. لەو کاتەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵی شەنگاڵ و گوندەکانی دەوروبەری خستبووە بن دەسەڵاتی خۆیەوە. پێشمەرگەی پەدەکە سنوورەکانی شەنگالیان بەدەستەوە بوو. بەڵام دەرئەنجامی ئەم دەسەڵاتدارییە چی بوو لەوێ؟ لە ساڵی ٢٠٠٧مانگی سووری عێراق بەراوردی کردبوو کە بارهەڵگرێکی پڕ لە تەقەمەنی و بۆمب بووە هۆی کوژرانی٧٩٦ کەس و برینداربوونی ١٥٦٢ کەسی دیکە، ئەمە هێرشە بە کوشندەترین هێرش لە عێراق لە دوای لەشکرکێشی ئەمریکا پێناسەکرا. دوای هێرشەکانی ١١ی ئەیلول، ئەمە دووەم هێرشی گەورە بوو لە جیهاندا لە ڕووی ژمارەی قوربانیانەوە.
هێرشەکە لە سەردەمی حوکمڕانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بوو کە لەلایەن ئەلقاعیدەوە ئەنجامدرا. هەروەها ئەو ترێلیەی بە شێخ خدیر و تل عزێردا تێپەڕی و لە بازگەی هێزی پێشمەرگەدا دەربازبوو و لەناو گەلدا خۆی تەقاندەوە. ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەوان بەرپرسیارن لە کۆمەڵکوژییەکە. دوای ئەمە، ئێزدییەکان جارێکی دیکە باوەڕیان بە پارتی دێموکراتی کوردستان نەما. پەدەکە بە درێژایی مێژووی خۆی خیانەتی لە کورد کردووە و هەمیشە دژی بەرژەوەندییەکانی کورد کاری کردووە. ڕۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٤ ، ١٢ هەزار پێشمەرگە لە شەنگاڵ کە جێگیرکرابوون و بەردەوام دەیانگوت ئێمە شەنگاڵ دەپارێزین، لە کاتی هێرشی چەتەکانی داعشدا بۆ سەر شەنگاڵ، هەڵهاتن و هیچ بەرگرییان نەکرد. ئەمە پلانی فرۆشتنی شەنگاڵ بوو لە لایەن حکومەتی باشووری کورستان لەسەر دەستی پەدەکە بوو. لە ئەنجامی هەڵاتنی پێشمەرگە نزیکەی ١٣ هەزار ئێزدی کۆمەڵکوژ کوژران و دەستدرێژی کرایە سەر، کچان و ژنانی بەتەمەن و لە بازاڕەکاندا فرۆشران. بە سەدان گەنجی ئێزدی لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا بن خاک کران، بە هەزاران کچی ئێزیدی تا ئەمڕۆ لە بازاڕەکاندا هێشتا دەفرۆشرێن و چارەنووسیان نادیارە. هەموو ئەمانە لە بن بەرپرسیارێتی پەدەکەدایە. هێشتا ئازارەکانی ئێزیدییەکان بەردەوام بوو کە پێشمەرگەی ڕۆژ هێرشی کردە سەر خانەسۆر و لەو هێرشەدا ڕۆژنامەنووسان نوژیان ئەرهان و ش-ئامەد و هەشت کەسی دیکە شەهیدکران، سەرەڕای ئەوەش حکومەتی باشووری کوردستان بە سەرکردایەتی پەدەکە ویستی بگەڕێتەوە بۆ شەنگاڵ، بەڵام گەل ڕێگەی پێیان نەدا. بەهۆی ئەوەی نەیانتوانی بگەڕێنەوە، پەنایان بۆ شێوازی نوێ برد. بەردەوام هەوڵ دەدەن بە یارییە گڵاوەکانیان کۆمەڵگەی ئێزیدی تووشی ئاژاوەگێڕی و دەربەدەری بکەن.
پەدەکە دەیەوێت گەنجان بکاتە دوژمنی مێژوو و ڕەسەنایەتی خۆیان
پەدەکە و میتی تورکیا شەڕێکی تایبەت لە دژی گەنجانی ئیزیدی بەڕێوە دەبەن و هەوڵ دەدەن ببنە دوژمنی مێژوو و ڕەسەنایەتی خۆیان. گەنجێکی زۆر لە شەنگال لە ڕێگەی پەدەکە هاوکاری میتی تورکەوە کران بە سیخۆڕ دژی کۆمەڵگاکەی خۆیان. ئەمە بووە هۆی زیانێکی زۆر. زۆربەی ئەو هەڤاڵانەی کە لە پێناوی شەنگالێکی سەربەخۆدا گیانیان بەخت کرد، لەلایەن میتەوە شەهید کران. کۆمەڵگای ئێزدی ڕووبەڕووی ٧٤ فەرمان بووەتەوە لە مێژوویدا، بەڵام هەر جار ڕێزیان لە یەکتر گرتووە و پێکەوە لە پێناو باوەڕ و کۆمەڵگاکەیاندا بەرخۆدانیان کردووە. ئەمە ڕاستی کۆمەڵگای ئێزدییە. ئێزدییەکان هەرگیز نەیانویستووە دەست بخەنە خوێنی ڕۆڵەکانی کۆمەڵگاکەیانەوە. بەڵام لە سایەی ئەو کەسە خۆفرۆشانەوە گەنجانیان خستە بن کاریگەری خۆیانەوە و بوونە هۆی شەهیدکردنی پێشەنگە هێژا و فەرماندەکان. ئەوان دەیانویست بە هێڵی خیانەت سەربکەون، بەڵام یەکگرتوویی گەلی ئێزدییە سیاسەتەکانیانی پووچەڵ کردەوە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی ڕووناهی