'لە ئیمراڵی لە هەموو ڕوویەکەوە مامەڵەی نایاسایی هەیە'

پارێزەر ئەتیەننە لەساگە ئاماژەی بەوەدا گۆشەگیری ئیمراڵی پێشێلکارییەکی ڕوونی یاسای نێونەتەوەییە و وتی: "گۆشەگیری شێوە مردنێکی ماوەدرێژە. هەموو ئەو دەوڵەتانی گۆشەگیرییان پێکهێناوە پێوستە بە هۆکاری تاوانی ئەشکەنجە دادگایی بکرێن."

گۆشەگیری ئیمراڵی

ماوەی ٢٥ ساڵە گۆشەگیرییەکی سەخت لە سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمراڵیدا بەڕێوەدەچێت. بە تەواوی مافی دیداری چاوپێکەوتن بە پارێزەر و بنەماڵە پێشێل دەکرێت. سی پی تی کە تاقە رێگەی چوونە ئیمراڵیە، بە هەڵوێستەکانی بووەتە گۆشەگیری ئیمراڵی قوڵتربێتەوە.

لە دژی ئەم هەموو نا یاساییەنەدا هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' لەسەر ئاستی نێونەتەوەی لە ١٠ی تشرینی یەکەمەوە دەستیپێکرد و پەڕیوە بۆ قۆناغی دووەمی خۆی. لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا و لەسەر ئاستی دامەزرا و کەسێتی سیاسی نێونەتەوەی ناڕازبونێکی زۆر بەرامبەر گۆشەگیری ئیمراڵی لە ئارادایە، داوا دەکرێت ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەربکرێت.

جێگیری سەرۆکایەتی گشتی پارێزەرانی بێسنوور، یەكێک لە پارێزەرانی نوسینگەی پاریس پارێزەر ئەتیەننە لەساگە پەیوەست بە دۆخی یاسایی گۆشەگیری ئیمراڵی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

'پێویستە تورکیا لەبەر تاوانی گۆشەگیری دادگای بکرێت'

پارێزەر ئەتیەننە لەساگە ئاماژەی بەوەدا گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان کارێکی نامرۆڤانەیە و وتی: "گۆشەگیری لەدژی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە. تورکیا هەم واژووی لەسەر ئەم پەیمانە هەیە، هەم ئەندامی ئەنجوومەنی ئەوروپا. بۆیە ئەم ڕێکارانەی تورکیا بە مانای پێشێلکردنی پەیمانەکە دێت. هەموو ئەو دەوڵەتانی گۆشەگیری لەبەرامبەر زیندانکراوان دەسەپێنین، پێویستە لەبەر تاوانی ئەشکەنجە و دڕندایەتی دادگایی بکرێن چونکە گۆشەگیری جۆرێکە لە ئەشکەنجە."

'پێویستە دادگای نێونەتەوەی هەڵوێست پیشانبدات'

پارێزەر ئەتیەننە لەساگە باسی لەوەکرد کە دەوڵەتی تورک بە سەپاندی ئەو ڕێکارانە بەرامبەر عەبدوڵا ئۆجالان و لە هەمانکاتدا یاسایی نێونەتەوەی پێشێل دەکات و وتی: "پێویستە دادگای نێونەتەوەی ڕوبەڕوی گوشاری دیپلۆماتیکی ببێتەوە، ئەم پێشێلکارییانە باس بکات و بیری خۆی بهێنێتەوە. گرتنی عەبدوڵا ئۆجالان و گۆشەگیرکردنی مامەڵەیەکە کە حورمەتی مرۆڤایەتی پێشێل دەکات. بە دیوی یاسای نێونەتەوەیشدا وەک ئەشکەنجەیە. پێویستە بهێنرێتە بەرباس و چاو.

هەڵویستی سی پی تی بەرامبەر گۆشەگیری ئیمراڵی ناڕوونە و تەڵخە. بەهۆی پەیوەندی دیپلۆماتیکەوە بێدەنگی ئەوروپا لەبەرامبەر ئیمراڵی مرۆڤ دەخاتە گومانەوە. بۆیە پێویستە هەموو پارێزەرانی ئەوروپا ڕێز بەرامبەر بە یاسا پیشان بدەن و بە ئەرکی خۆیان هەستن. ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان زۆر گرنگە، بۆیە نابێت مرۆڤێک بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ لە ژێر باری سەختدا لە زینداندا زیندانیبکرێت. جۆرە زیندانیکردنێکە بە مانای مردنی ماوەدرێژ دێت، مامەڵەیەکە کە حورمەتی مرۆڤ پێشێل دەکا و لە دژی یاسای نێونەتەوەییە."

'زیندانیکردنی ماوەدرێژ جۆرە مردنێکە'

پارێزەر ئەتیەننە لەساگە ئەوەی دەستنیشانکرد پێویستە مافی هیوای هەموو زیندانیکراوێک هەبێ و بەم شێوە بەردەوام بوو: "لە پەیمان و پراکتیکی ئەوروپادا، زیندانیکردنی ماوەدرێژ بێ واتا نیە، زیندانیکردنی ماوەدرێژ وەک سزایی مردن و پێشلێکردنی حورمەتی مرۆڤ تەماشا دەکرێت. ئەمە شێوازێکی مردنی ماوەدرێژە کە مافی هیوا نادات بە کەسی زیندانیکراو. ڕوانگەیەکی زیندانیکردنە کە دان بە مافی هیوادا نانێت، لە دژی پەیمانە نێونەتەوەییەکان."