'لەسەرەتای هەموو بنیادنانەکاندا بنیادنانی تێگەیشتن هەیە' - نوێکرایەوە-
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوڕان کاڵکان لەسەر ماڵپەڕی پەکەکە ئۆنلاین لەبارەی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک و بنیادنانی تێگەیشتنەوە وتارێکی بڵاوکردووەتەوە.
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوڕان کاڵکان لەسەر ماڵپەڕی پەکەکە ئۆنلاین لەبارەی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک و بنیادنانی تێگەیشتنەوە وتارێکی بڵاوکردووەتەوە.
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوڕان کاڵکان لە وتارەکەیدا لەسەر ماڵپەڕی پەکەکە ئۆنلاین سەرنجی راکێشاوە بۆ سەر گرنگی تێکۆشانی تێگەیشتن و هۆشمەندی و رایگەیاند، "دەبێت مرۆڤ شۆڕشی تێگەیشتن بخاتە پێش هەموو شتێکەوە، لەسەر ئەو بنەمایە شۆڕشی کەسایەتی راوەستەی لەسەر بکرێت، لە تێکۆشانی شۆڕشگێڕیدا لە دژی کۆمەڵکوژیشدا شۆڕشی تێگەیشتن بۆ خۆی بە بنەما بگرێت، هەموو قۆناغەکانی بە پارتیبوون، بە گەلبوون و گەریلایەتی لە سەر بنەمای شۆڕشی تێگەیشتن پەرەپێبدات".
لە وتارەکەی دۆڕان کاڵکاندا ئەو بابەتانە هاتوون:
"رێبەرایەتی دەڵێت 'بۆئەوەی کۆمەڵگا بۆ چەوساندنەوە بکرێتەوە دەبێت لە سیاسەت و ئەخلاق بێبەش بکرێت' رێگای سەرەکی بێبەشکردن لە سیاسەت و ئەخلاق قڕکردنی تێگەیشتنە، بنەمای قڕکردنی کۆمەڵایەتی لە مۆدێرنیتەی سەرمایەداریش قڕکردنی هۆشمەندییە. قڕکردنی کولتوری شتێکی جیاواز نییە. لەبەر ئەوەی بۆ ئەوەی مرۆڤ لە دژی پاکتاوکردنی کوتلوری تێبکۆشێت بەر لە هەموو شتێک دەبێت خۆی لە پاکتاوکردنی تێگەیشتن و هۆشمەندی رزگار بکات، لە دژی پاکتاوکردنی تێگەیشتن تێبکۆشێت و تێگەیشتنی خۆی بونیاد بنێت. بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێت شەڕ بکات، سیاسەت بکات، رێکخستن دروست بکات و لەسەر ئەو بابەتە پەروەردە بکات، دەبێت بەر لە هەموو شت هۆشمەندی دروست بکرێت. لەبەر ئەوەش لە سەرەتای هەموو بونیادنانەکاندا بونیادنانی تێگەیشتن و هۆشمەندی هەیە.
ئەمە بەو جۆرە نییە کە مرۆڤەکان بەرەوپێشچوونی ماددیان خوڵقاند و دواتر تێگەیشتن کە چیان کردووە. بۆ شتی نوێ هەنگاویان نا و تێگەیستن. رێبەرایەتی دەڵێت، 'کاتێک کەسێک تاوی دایە دارێک، دەیزانی کە ئەوە بە چ واتایەکە'. لەبەر ئەوەی سەرەتا گەشەی هزر روویدابوو. بەرەوپێشچوونی رامان دەستیپێکردبوو. لەبەر ئەو هۆکارەش مرۆڤ بە هێزی رامان، لە جۆرەکانی تر جیاوازتر دەبێت. لەبەر ئەوەیە کە هێزی رامان لە جۆرەکانی تر و هەروەها بونیادنانی تێگەیشتن جیاوازە. ئەگەر بونیادنانی هۆش و هزری ئەو نەبێت، بەو واتەیە کە ئەو وەک مرۆڤیش بوونی نییە. لەبەر ئەوە دەبێت لەسەر بونیادنانی تێگەشتن راوەستە بکرێت.
ریال سۆسیالیزم کۆمەڵگای پەروەردە نەکرد، بە تێگەیشتنی سۆسیالیزمەوە مرۆڤی گەورە نەکرد. بە کەمکردنەوە گەرایی ئابووری بە یاسا دەیانگوت ؛کۆمۆنالیزم بەرەوپێشدەبەین' و بەرهەمهێنان و دابەشکردنی ئابووری دروست دەکەین، بەڵام مرۆڤەکان نەیاندەزانی کە چی دەکەن، بۆجی دەیکەن. لەبەر ئەوەش کاتێک ریال سۆسیالیزم رووخا، کەس خاوەنداری لێنەکرد.
کاتێک بزوتنەوەی کەمالیست دەسەڵاتی گرتە دەست، بە قورسی لەسەر پەروەردە راوەستا، لە هەموو شوێنێک خوێندنگەی کردەوە. هەموو دەزگاکانی پەروەردە لە دەرەوەی دەوڵەتی وەک دواکەوتوویی پێناسە کرد و بە توندی سەرکوتی کردن. حوجرە و خوێندنگە و دامەزراوەی پەروەردەی قەدەغەکرد. ئێستاش زۆرترین بودجە بۆ پەروەردە تەرخان دەکات. بۆ مەگەر لەبەر ئەوەی مرۆڤەکانی خۆش دەوێت ئەمە دەکات؟ نا، ئەو دەیەوێت ئەو کەسانە بەرهەم بهێنێت کە خزمەتی پێدەکەن و لەبەر ئەمە ئەو کارە دەکات. رێگەری ئەوەش دروستکردن و بونیادنانی هۆشمەندییە. لەبەر ئەوە ژمارەیەکی زۆر خوێندنگەی کردەوە. هیچ شتێکی دیکە لە کوردستان کارناکات، تەنیا شتێک کە لە کوردستان دەیخەنەکار خوێندنگەیە. خولێک بە کوردی بوونی نییە، بەڵام بۆ ئەوەی منداڵی کورد بە تورکی پەروەردە بکەن هەموو شتێک دەکەن.
بەر لە ساڵی ١٩٦٠ هەموو شت قەدەغە بوو، بەڵام دوای ساڵانی ١٩٦٠ ئیتر منداڵانی کوردیش چوونە زانکۆوە. کورد نەچوونە ئەو خوێندگەیانە کە لەکاتی عوسمانیدا هەبوون. کۆماری تورک بۆ ئەوەی تێگەیشتن دروست بکات هەموو شتێکی بە خوێندنگەوە بەستەوە. بەر لە خوێندنگە دایەنگە و باخچەی ساوایان دەکاتەوە. مەگەر دەوڵەت زۆر حەزی لە منداڵ و دایکانە؟ نا بۆ ئەوەی منداڵان بەر لەوەی فێری شتێک ببن، بە گوێرەی ئەوان بجوڵێتەوە، هەر بۆیە ئەو کارانە دەکەن. دەیەوێت ژنان لە منداڵەکانیان دوور بکاتەوە، ئەوان دەداتە بەر کار.
رێبەرایەتی لە سەرەتاوە ئەوەی وەک 'کۆلۆنیالیزمی هزری' هەڵسەنگاند. ئێستاش رێبەرایەتی ئەوە وەک 'پاکتاوکردنی تێگەیشتن' هەڵدەسەنگێنێت. لەم بوارەدا، شکستی هۆشمەندی زۆر گرنگە. خەباتی زمان دەکرێن، بەڵام خەباتی زمان کە لەسەر بنەمای هۆشمەندی و تێگەشتن نەبێت، سەرکەوتوو نابێت و هیچ واتایەکی نییە. لەبەر ئەوەش دەبێت مرۆڤ لە قڕکردنی کولتوری و قڕکردنی هۆشمەندی تێبگات.
بۆجی قڕکردنی کولتوری ئەوەندە کاریگەرە؟ لەبەر ئەوەی هۆشمەندی و تێگەیشتنی کۆمەڵگا لەناو دەبرێت، ئەوە روودەدات. لەسەر گوندەکان هەندێک گوشار دەکرێت، گەل رودەکەنە گەورەشارەکان کە ناوەندی دوژمنن. هەندێک گوشاریان لێدەکات و دەیانباتە خوێندنگە. کۆماری تورک لە کوردستان چی بکردایە، ئەگەر کەس کۆچبەر نەبوایە، کۆلۆنیالیزم ئەوەندە زاڵ نەدەبوو. کۆمەڵگای کورد نەدەگەیشتە ئەم دۆخەوە. ئەگەر هیچ بنەماڵەیەکی کورد منداڵەکانی نەناردایە بۆ خوێندنگە تورکییەکان، دەوڵەتی تورک نەیدەتوانی بەم جۆرە پاکتاوکاری بکات. بۆچی مرۆڤ بە ئاسانی دەستبەرداری خاکی خۆیان دەبن؟ بۆجی مرۆڤ منداڵەکانی دەخاتە ناو دەستی ئەو دەسەڵاتەی کە دەزانێت لەناویان دەبات؟ ئەوە بە هۆی پاکتاوی تێگەیشتنەوەیە. بێچارەیی لە بێرێکخستنبوون و بێهێزبوونەوە سەرچاوەی گرتووە. لە بری خۆی ماف دەداتە بەرامبەرەکەی. ناتوانێت بەرژەوەندییەکانی خۆی ببینێت، بەرژەوەندییەکانی دوژمن دەبینێت. رێبەرایەتی دەیگوت، 'ئەگەر ریشەی مرۆڤەکان خراپ بکرێت ناتوانێت بۆ داهاتووی خۆی پلان دابنێت'. رێبەرایەتی شێوازە هەرە خراپەکەی قڕکردنی بەم جۆرە هەڵسەنگاند. ئەوەش قڕکردنی هۆشمەندی و تێگەیشتنە.
نابێت بوترێت، 'دنیا بۆ خۆی دەبێتە گوند، ئەوەندە پێکەوە بەستراوەتەوە، توانەوەی کولتوری هەیە، ئێمەش دەتوێینەوە و تێکەڵدەبین!' لەبەر ئەوەی دنیا کورد قەبوڵ ناکات، دەڵێت 'تەنیا دەتوانن ببنە کۆیلە'. بەبێ ئەوەی مرۆڤ ببێتە خۆی، لەگەڵ کەسی دیکە پەیوەندی ئازاد و یەکسان سازناکات. بۆ ئەوەی مرۆڤ بکەوێتە ناویان و نەتەوەی دیموکراتیک دابمەزرێنێت، پێویستی بە ئازادی نەتەوەییە. لە بنەڕەتی ئەوەشدا تێگەیشتن و هێزی بیرکردنەوە هەیە. لەبەر ئەوە دەبێت بە باشی راوەستە لەسەر هێزی بیرکردنەوە بکرێت. لە بنەڕەتی هەموو ئەو هەڵوێستانەی لە پراتیکدا تێکچوون، تەسک کردنەوەی شێواز، تاکتیک، رێگریکردن، نەبوونی ئافرێنەری، هەڵە و نەتوانینی نیشاندانی ئیرادە، پاکتاوکردنی تێگەیشتن و قڕکردنی هزر هەیە. ئێمە زۆر بە باشی ئەوانە دەبینین. خۆی دەبێت سود لەوانە وەربگرین، بتوانین راستکردنەوەیان بۆ بکەین.
پارتی (پەکەکە) بە پەروەردەوە بووە رێکخراوێکی بەم جۆرە. ئەگەر گەریلا گەیشتبێتە ئاستێک کە بە گیانبازییەوە شەڕ بکات، خۆی گیانبازی بەر لە هەموو شت لە تێگەیشتندا دروست دەبێت و پشت بە بونیادنانی تێگەیشتن دەبەستێت. ئەمەش بە پەروەردەوە دەستپێدەکات. ئەمەش رۆڵ و گرنگی بونیادنانی تێگەیشتن لە شەڕی گیانبازی گەریلا دەردەخات.
رێبەر ئاپۆ دەیوت، 'ئەوانەی دڵ و مێشکیان بۆ ئێمە نەبێت چالاکییەکەشیان بۆ ئێمە نابێت'. ئەوانەی تێگەیشتن و هەستەکانیان لەگەڵ پارتیدا نەبێت، پراتیکی ئەوانیش بۆ پارتی نابێت، خزمەت بە پارتیش ناکات. چەندەش بەکردەوەی بکات، تێگەیشتنی ئەوان سەر بە کێ بێت، هەست، تێگەیشتن و کردەوەکانیشیان خزمەتی ئەوە دەکات. لەم دۆخەدا تێگەیشتن و هێزی رامانی راست و پێویست دەبێت کە لە خزمەت پارتیدا بێت. دەبێت ئێمە لەو شتانەی دەیکەین تێبگەین، بزانین و باوەڕی پێبکەین. دوژمن پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان تێکدەشکێنێت، خوێندنگە دروست دەکات، بۆ ئەوەی کۆمەڵگا بەرەو پاکتاو ببات هەموو شت دەکات. لەبەر ئەوەش کێشە و پرسی تێگەیشتن بنچینەییە.
بەشداربوونی راست و دروست لە ناو پارتیدا بە واتای بەشداربوونە لە ناو رێبەرایەتی لە ئاستی ئاوێتەبوون و یەکگرتنی رۆحیدا پێکدێت. ئەمە بە یەکبوون و یەکگرتنی تێگەیشتن، بەرەوپێشچوونی تێگەیشتن دەستەبەر دەبێت. بە توانای ماددی دەستەبەر نابێت. ئەو رێگەیەی لە سەر هێڵی رێبەریەتیدا ببێتە پارتیەک و یەکێتی و پێکەوەژیانی تەواوەتی ساز بکات، تێگەیشتنی راستەقینە لە رێبەرایەتی و بەشداربوونی راستە. ئەمەش بە پێگەیاندنی هێزی تێگەیشتنە بەجۆرێک بە باشی لە رێبەرایەتی تێبگات، دەستەبەر دەبێت.
ئەگەر ئێمە بەم جۆرە هەڵسەنگاندن بۆ پارتی بکەین، هەمووان هەوڵێکی بەم جۆرە بدەن، ئەو کاتە یەکێتییەکی بەهیز، یەکێتییەکی گەشەسەندن دروست دەبێت، کردەوەی باش و سەرکەوتوو دێتە ئاراوە. مامەڵە لەگەڵ رێبەرایەتی، تێگەیشتی دروست و کردەوە سەرکەوتووانەیە. بۆ ئەوەی ئێمە رێبەرایەتی بگەیەنینە سەرفرازی، دەبێت پراتیکی داهێنەرانە، رێکخستن و چالاکی پەرەیان پێبدرێت. جەنگاوەری راستەقینە ئەوەیە، وڵاتپارێزی راستەقینە ئەوەیە.
ئاستی دەوڵەت ئاستی شەڕێکی تایبەتە
ئاستێک کە دەوڵەت لە رێگەی نەتەوە-دەوڵەت گەیاندوویەتیە ئاستی شەڕی تایبەت، لە راستیدا خۆی لە ئاستی قڕکردنی کۆمەڵگادایە. نەک هەر زاڵبوون و کۆلۆنیالیزم هەیە، کۆمەڵگایەک لەوە زیاتر هەیە. ئەوەس لەلایەن نەتەوە-دەوڵەتێک کە لە کۆمەڵگادا باڵادەستە هەموو شتێک دەکات، بەرەوپێشی دەبات. بە داڕشتنی تێگەیشتن و هەستەکانی مرۆڤ لە رێگەی میدیا، بە هونەر و بە باڵادەست کردنی ئەوانە پێکدێت. لەبەر ئەوە کۆمەڵکوژی تەنیا هەر بە رێگەی ئابوری، گوشار، چەوساندنەوە و برسیکردن ئەنجام نادرێت. بە راستیش لە جیهانی رۆح، هەست و رامان دادەمەزرێت. لە رووی ماددی و لە رووی میتافیزیاییشەوە جێدەگرێت. کۆیلایەتیەکی بەو جۆرە دروست دەبێت کە بووەتە دەوڵەت، دەوڵەت بۆ خۆی بە بنەما دەگرێت، لە دەرەوەی دەوڵەت ناتوانێت بیر بکاتەوە و دەوڵەت بە پیرۆز دادەنێت. کێشەکانی دەوڵەت و کێشەکانی دەسەڵاتداری ئەمرۆ ئەوەندە گەورە بووە. ماوەیەک بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی هاتبوونە ئاراوە، ئەو گەشەسەندنانەی بەرهەمەکان و رێکخستنکردنانەی جێبەجێ بکردایە، بەڵام بە زۆرداری و فرت و فێڵ ئەو شتەی لەناو سیستمی خۆیدا دابەش کرد و وەک باج لە کۆمەڵگا ستاند. بەم جۆرە هاتووەتە ئاستێک کە کێشەکان چارەسەر ناکات، کێشەکان زۆر و گەورە دەکات. لەلایەکی ترەوە نەتەوە – دەوڵەت ئەوەی هێنای ئاستی قڕکردنی کۆمەڵگا و ئەوەی کردە بنچینەیی ترین کێشە. ئەو کێشەیە ئیتر بووەتە کێشەیەک کە چیتر مایەی قەبوڵ کردن نییە.
رێبەر ئاپۆ زۆر بە روونی وتی، 'نە ژینگە و نە ژینگەی کۆمەڵایەتی ناتوانن ئەو سیستمەی دەوڵەت لاببەن'. گەیشتووەتە ئەو ئاستە. لەبەر ئەوەش بەردەوام ژینگە پاکتاو دەکرێت، بەسەر کۆمەڵگادا کۆیلایەتی جێبەجێ دەکرێت. بە قڕکردنی کۆمەڵگا لەسەر میدیادا بە گوشار و کۆلۆنیالیزم، رێکخستنبوون پارچەپارچە دەکرێت و کۆتایی بە هەموو شتێکی پەیوەندیدار بە کۆمەڵگا دەهێنرێت. بەم جۆرە دەکرێت بەڵام کۆتایی نییە. ژینگەش ناتوانێت بەرامبەر بەوە خۆڕاگری بکات. ئەگەر کۆمەڵگا بەم جۆرە بەکاربهێنرێت، دەوڵەت لە سەر چ بنەمایەک بێت، ناتوانێت بمێنێتەوە و لەم دۆخەدا لەناوبردنی خۆی خێراتر دەکات. لەبەر ئەوە، دەبێت ئێمە ئەو خاڵە ببینین کە دەوڵەت پێی گەیشتووە. بنچینەکەشی وەک سەرەتاکەیەتی، بەڵام ناوەرۆک و رێبازەکە زۆر گۆڕدراوە، بەسەر کۆمەڵگادا زاڵە، هەر بۆیە دەبێت گەورەکردنی کێشەکە ببینرێت.
لەگەڵ مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا کێشەکانی دەوڵەت – نەتەوە زۆر گەورەبوون و بوونە گشتی، لە ڕاستیدا زیاتر لە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی زیاتر، بە بەردەوامی لە هەر ٣٤ کاتژمێرەکەی شەو و ڕۆژ کار بۆ پاکتاوکردن و هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵگە دەکات. بارودۆخێکی ئەوەندە مەترسیدارە. هیچ ڕێگایەکی تر بۆ تێگەیشتن لە دەوڵەت نییە. زۆر لایەن هەیە، کە دەوڵەت - نەتەوەیان بۆ بەردەوامیی خۆیان داهێناوە. دەبێت ئەمەش ئاشکرا بکرێت. دەوڵەت لەگەڵ وڵات دەکەن بە یەک، دەوڵەت لەگەڵ نەتەوەش دەکەن بە یەک، لەگەڵ زمان و ناسنامە مێژوودا دەیکەن بە یەک. کۆمەڵگا نەک بە ناوی خۆیەوە، بەڵکو بە ناوی دەوڵەتەکەیەوە پێناسە دەکرێت. دەڵێن، 'نەتەوە یەکگرتووەکان'، بەڵام هیچ شتێک نییە ناوی نەتەوە یەکگرتووەکان بێت، ئێمە ئەمە بە باشی ئەمە لە شەڕەکەی خۆماندا دەبینین. لە ڕاستیدا دەوڵەتی تورک نییە، چونکا ئەو لقی ئەنادۆڵی سیستەمی دەوڵەتییە، کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕێکخراوە. لەو ئاستەدا دەیپارێزن.
ئەخلاق پێوەری ژیانی هاوبەشە
ئەگەر ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی پەرەی پێبدرێت، زانست و ڕێکخستن بوون پێش بخرێت، ئەوا بێگومان دەتوانێت سیستمەکانی دەسەڵاتی دەوڵەت لەناوببات. کۆمەڵگا چییە، کۆمەڵگا چۆن ڕاڤە دەکرێت، کەواتە کێشە کۆمەڵایەتییەکان چۆن دروست بوون؟ ڕێبەرایەتی؛ پێناسەکانی کۆمەڵگا وەک سەرمایەداری، دەرەبەگایەتی، کۆیلەداری، کۆمەڵگای موسڵمان، کۆمەڵگای مەسیحی یان چینی خواروو چینی سەروو بە دروست نازانێت. کۆمەڵگا بە "سیاسەت و ئەخلاق" پێناسە کرد. کۆمەڵگا لە تاکەکانی مرۆڤ پێک دێت. ئێمە پێی دەڵێین 'شێوازی هەبوونی مرۆڤەکان'. کاتێک مرۆڤ لە جۆرەکانی تر جیا بکرێنەوە ئەوا وەک جۆر، یان دەستە و گروپ بوونیان دەبێت، ئەویش وەک کۆمەڵگا بوونیان دەبێت. بڕیاری ئەوان کۆمەڵگەیە. ئەوان هەموویان وەک کۆمەڵگە، کۆمەڵگەى ئاژەڵی، کۆمەڵگەی ڕووەک و کۆمەڵگەى مرۆیی بوونیان دەبێت. مرۆڤ کۆمەڵگەی سەرەتایی بەجێهێشت و کۆمەڵگایەکی نوێیان لەسەر بنەمای سیاسەت و ئەخلاق پەرەپێدا. بە گەیشتن بە تێگەیشتنێک، کە هەندێک بنەما و پرەنسیپ قبوڵ بکات، پلانێکی هاوبەش دروست بکات و بزانێت چۆن ژیان بە شێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو سەرلەنوێ بەرهەم بهێنێت، لەسەر ئەم بنەمایە کۆمەڵگا، یان مرۆڤەکان بە یەکترەوە دەبەستێتەوە و کۆمەڵگا دروست دەبێت.
ئەو پێوەرانە، کە کۆمەڵگا دروست دەکەن سیاسەت و ئەخلاقن. ئەخلاق پرەنسیپی ژیانی هاوبەشە. سیاسەت؛ سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی ژیانە. بۆ ئەوەی بتوانن بە مسۆگەری بەرهەمی بهێننەوە، بەکارهێنان، پاراستن و سەرلەنوێ بەرهەمهێنانەوە دروست دەکات. ئەوەی، کە مرۆڤ بتوانێت بە ڕێکخراوەیی و پلانێک کار بکات و بجوڵێتەوە، کاتێک دەگاتە بینایەک، کە لە رێکخراوێکدا کاردەکات و پلان بۆ داهاتووی خۆی دادەنێت و پەیڕەوی لە چەند پرەنسیپ و بەهایەک دەکات، واتە کۆمەڵگا لە مرۆڤ پێک دێت. پێکهاتەی کۆمەڵگا پەیوەندی بەژمارەوە نییە، بۆ نموونە ئەگەر موسڵمان بن، یان مەسیحی، ئەوان بە شێوەی خۆیان دەبنە فۆرمی کۆمەڵگا، بەڵام هەبوونی کۆمەڵگا پەیوەست نییە بەوانەوە، چونکا ئەوە لە ڕووی نرخ و بەها و پێوەرەکانی ترەوە تر دیاری دەکرێت. ئەو پێوەرانە ئەخلاقی و سیاسین. ڕێبەرایەتیش زۆر بەڕوونی پێناسەی نوێی ئەخلاق و سیاسەتی پەرەپێداوە و ڕوونی کردووەتەوە.
کۆمەڵگا لە ڕووی سیاسی و ئەخلاقییەوە بوونی هەیە، سیاسەت و ئەخلاق چەند ئازاد و بەهێز بن، کۆمەڵگا بەو ئەندازەیە ئازادتر و پێشکەوتووتر دەبێت. هەرچی لە ڕووی سیاسی و ئەخلاقییەوە لاوازتر بێت، کۆمەڵگاش بەو ڕادەیە بەرەو نەمانی بەهاکانی ئازادی دەڕوات. ئەگەر سیاسەت و ئەخلاق لەناو کۆمەڵگەیەکدا لاواز بێت، ئەوا ئەو کۆمەڵگایە لە کۆمەڵگەبوونی خۆی دەردەچێت و دەبێتە کۆمەڵگایەکی کۆیلە. ئەمە جیاوازیی نێوان کۆیلایەتی و ئازادییە. دەبێت ئێمە کۆمەڵگا لە شێواز و چوارچێوە کۆنەکان ڕزگار بکەن و لێی تێبگەین. نابێت ئێمە ئەوە لەبیر بکەین، دەبێت لێی تێبگەین، چونکە ئێمە تێیدا دەژین. کێشەی کۆمەڵایەتیبوون و بە کۆمەڵگەبوون یان نەبوونی کێشەیەک، بە زۆری و بەشێوەیەکی سەرەکی لەنێو کورددا هەیە.
هەموو کەسێک دەژی، بەڵام ئەوە واقیع و ڕاستیی گەلی کورد ئەوەیە، لە پلانسازیی ئێستادا لە شێوەیکی زۆر بە ئازاردایە. لە ناو پێکدادانی زۆر قورس دا دەژی. ئایا بە ڕاستی وەک کۆمەڵگایە و گەشە دەکات، یان زەرەر و لە دەستدانی کۆمەڵایەتی و بە کۆمەڵگە بوون ڕوو دەدات؟ ئەو لە دوو ڕێیانێکی وەهادایە. ئێمە دەڵێین، 'ئێمە لە هەبوون و لەناوچوونداین' و بۆی تێدەکۆشین، ڕووبەڕووی هەموو جۆرە مەترسییەک دەبینەوە. مەترسییەکە ئەوەیە، کە کۆمەڵگا وەک سیاسەت و ئەخلاق بونیاد و پێکهاتەی ناوخۆیی خۆی لە دەست دەدات. ئەگەر لەدەستی بدات، دەبێتە کۆیلە و ڕووبەڕووی پاکتاوکاری و جینۆساید دەبێتەوە و لە ناو کۆمەڵگەکانی تردا دەتوێتەوە، ڕاستی و واقیعی کۆمەڵایەتیی خۆی لە دەست دەدات.
کێشەی کۆمەڵایەتی لە ژێر ئەو کێشانەدایە، کە مرۆڤ لە ناو کۆمەڵگای سروشتیدا دروستیکردووە. کێشەکانی سروشت دەبنە کێشەی سروشتی. هەروەها ڕووداوی ناسروشتی و تێگەیشتنی شیکەرەوەیانە و ئەو کێشانە، کە لە لایەن مرۆڤەوە دروستبوون هەیە. لەبەر ئەوە، دانای و ئاوەزی شیکەرەوەیە، نەک ژیری و ئاوەزی سۆزدارییە، کە مرۆڤ دەکاتە جۆرێک و گروپێک. بەڵێ تێگەیشتنی سۆزداری لە مرۆڤدا لە جۆرەکانی تر بەهێزترە، بەڵام ئەو جۆرە نییە، کە لێیان جیابکرێتەوە، ئەوە ژیریی شیکەرەوەیە، کە هۆشیاریی سۆزداری بەهێزتر دەکات. سیاسەت و ئەخلاق بەرهەمی ژیری شیکەرەوەیە. بەم شێوەیە گەشە دەکات، بەڵام لە هەمان کاتدا لەسەر وشیاری سۆزداریش دامەزراوە. هۆشمەندی و ئاوەزی شیکاریش لایەنی ئەرێنی و نێگەتیڤی هەیە، پێوەری مەترسیداریشی هەیە. لەلایەکەوە شتی نوێ دروست دەکات و پەرەی پێ دەدات، بەڵام لە لایەکی ترەوە بە ڕووبەڕووبونەوەی مەترسی کێشە دروست دەکات. پاشان ئەوە دانایی و ئاوەزی شیکەرەوە ئەو کێشانە دروست دەکات، کە ئێمە پێی دەڵێین، کێشەی کۆمەڵایەتی.
پێشتر زانستی سۆسیالیستی مارکسیستی بوونی جۆری مرۆڤەکانی لە سەردەمە مێژووییەکاندا بە 'سەردەمی دڕندەیی، بەربەرییەت و شارستانییەت' دابەشکردبوو. سەردەمی دڕندەیی؛ بەپڕۆسەی دابڕین و تێپەڕاندن لە کەلەپوری ئاژەڵان وەسفکرا. سەردەمی بەربەریەت؛ بە سەردەمی کۆمەڵگا ئازادەکان پێناسە دەکرا. لە ڕاستیدا، ئەوان کۆمەڵگا ئازادەکان بوون، کە وەک بەربەر و دڕندە ناویان دەبردن. سەردەمی شارستانی؛ سیستەمی دەسەڵات و دەوڵەتە. گەورەترین پێشکەوتنەکانی دەسەڵاتداری و دەوڵەت تیایدا روویدا، گەورەترین شۆڕش لە مێژوودا ڕوویدا، بەهێزترین و هەمیشەیی تریان وەک پێشکەوتنی موعجیزەیی لە جۆر و ڕەگەز و مێشکی مرۆڤ دا پێناسە کرا و هەموو شتێکیان بەوەوە بەستەوە.
پێویستە سەرلەنوێ پێناسە بۆ بەربەرییەتی و شارستانییەتی بکرێتەوە. زانستی سۆسیالیستیی مارکسیستی بوونی ئازادی بە "بەربەرییەت" وەسف کرد و ئیدانەشی کرد. پێویستە ئێمە ئەو چەمک و پێشکەوتنە مێژووییانە دووبارە هەڵبسەنگێنینەوە، چونکە زمان و چەمکەکانیش گرینگن. ڕێبەرایەتی وتی: "من لە دروستکردنی چەمکدا زەحمەتی دەکێشم، ئەوانەی کار لەسەر ئەم بابەتانە دەکەن، ئەوانەی سەرنجیان لەسەر ئەم بابەتانەیە دەتوانن چەمکی نوێ دروست بکەن". دەبێت ئمەش بیریان لێ بکەینەوە و لێیان تێڕامێنین. بەتایبەتی لە زمانی تورکیدا خۆ بە زانستیکردن و زانیاریکردن قورسە، چونکە زمانێکی زانستی نییە، لەو ئاستەدا گەشەی نەکردووە. لە هەمان کاتدا زمانێکە، کە لە سەدەی ڕابردوودا لەگەڵ کۆماردا دروست بووە، لەلایەن چەندین ئایدیۆلۆژیست و نەتەوە- دەوڵەتەوە دروستکراوە، لەم ڕووەوە زمانێکە، کە دەوڵەت و دەسەڵات بە پیرۆز دەزانێت. زمانێک، کە تێگەیشتن و تێڕوانینی زاڵی پیاوانە پیرۆز بکات و لەسەر ئەو بنەمایە سیاسەت بکات، ئەوە زۆر پێشکەوتوو نییە. هەروەها پێوەر و قاڵبی ئایدۆلۆژیشی هەیە، کە بەپێی ئەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکات، ئەوانەی لەگەڵی نەبن لە ناویان دەبات، پێچەوانە دەکاتەوە و دەیگۆڕێت. هەموو شتێک بەپێی گریمانە ئایدیۆلۆژییەکانی خۆی پێناسە دەکات و جەوهەر و سروشت و ناوەرۆکی چەمکەکان دەگۆڕێت. بە پێی قەبووڵکردنی ئایدیۆلۆژییەکانی خۆی هەڵسوکەوت دەکات.
تێڕوانینی مێژوویی ئێمە جیاوازە. ئێمە سەیری سیستەمی شارستانیەتی دیموکراتیک، مێژووی شارستانیەتیی دیموکراتیک دەکەین. ئێمە سەردەمی کلان، خێڵ، هۆز، عەشیرەت و سەردەمی شۆڕشی نیولۆتیک (چاخی بەردینی نوێ) هەڵدەسەنگێنین. پێیشی دەوترێت گەشەی شارستانیەتی دیموکراتیک. بەم شێوەیە مێژووی شارستانیەتی دیموکراتیمان پەرەپێداو و پێشمانخست.
دوای نیۆلۆتیک (چاخی بەردینی نوێ)، پێش ٣ هەزار ساڵ لە زایین شارستانێت پارچەکراوە. بۆ ئەوەی دابەشبوونێکی شارستانیانە دروست بکرێت، پێویستە شارستانیەتێک هەبێت. ئەمەش بەو مانایە دێت، کە لە پرۆسەکانی پێشوودا شارستانیەت هەبووە. پارچەکردن دوو بینا و بونیاد دروست دەکات. لە شێوەی شارستانیەتی یەکدەست و یەکجۆر و شارستانیەتی دیموکراتیک دەردەکەوێت. شارستانیەتی یەکجۆر و یەکدەست سیستەمی دەسەڵات و دەوڵەت دەردەخات. لە سێگۆشەی چینایەتی و شار و دەوڵەت، فریودان و چەوساندنەوە و پاوانخوازی بە کۆکردنەوەی بەرهەمی زیادە بە زۆرەملێ و سیستەمی ڕێکخراوەیی دەسەڵات بەسەر کۆمەڵگادا لە ناو کۆمەڵگەدا دەردەکەوێت. زانستی کۆمەڵایەتی مارکسیستیش ئەمەی قەبووڵ کرد. دابڕاندن و تێپەڕاندنی دەوڵەت – نەتەوەی لە کۆمەڵگا لابرد، پێش دەوڵەت نەتەوە، دەوڵەت تا ڕادەیەک لە کۆمەڵگا دابڕابوو. لە لایەکی دیکەوە دەوڵەت - نەتەوە ئەمەی پێچەوانە کردەوە، تاکی کرد بە دەوڵەت، دەوڵەتی کرد بە تاک و هەوڵیدا خۆی وەک بوونێکی کۆمەڵایەتی پێناسە بکات و بچەسپێنێت.
کێشە کۆمەڵایەتیەکان؛ کێشەکانی یەکجۆری و پاوانخوازیی دەسەڵات و سەرمایەیەی، کەڵکەکردنی بەرهەمی زیادە و گوشار و چەوساندنەوە لەسەر ئەم بنەمایەیە. ئێمە بە ئەمانە دەڵێین، 'کێشە'. کێشە لە ڕاستیدا سیستەمی ناوەندییە، یان پاوانخوازی شارستانیەتییە. سیستەمی دەسەڵات و دەوڵەتە. ئەو دامەزراوانەی، کە ژێرخانی ئابووری و بیناسازی و ئەو بونیادەی دروستیان کردووە و لەسەری دامەزراون، ئەمانە ئەو کێشانەن، کە بەمانای کێشەی کۆمەڵایەتین.
مێژووی پەرەسەندنی ئەم کێشانەش دەزانرێت، ڕێبەرایەتی گەشەی مێژوویی کێشە کۆمەڵایەتییەکان لە سێ قۆناغ، یان سێ سەردەم دا هەڵدەسەنگێنێت یەکەم، سەردەمی شارستانی مۆنۆلیتیک (یەکدەست و یەکجۆر)، کە لە ٣ هەزار ساڵ پێش زایین تاوەکو ٥٠٠ ساڵ دوای زایین و ڕووخانی رۆما. لە سومەرەوە دەستپێدەکات و لە لایەکی دیکەوە لە میسر و لە لایەکی ترەوە بۆ ئێران و چین دەڕوات، بەڵام وەک شارستانیەتی سەرەکی لە شێوەی سۆمەر، بابل، ئەکەد، ئاشووری، یۆنانی و ڕۆمانی بەردەوام بوو. دەڵێت قۆناغی یەکەمی کێشەی کۆمەڵایەتی لێرەدا سەریهەڵداوە و لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکات.
کێشە کۆمەڵایەتییەکان چۆن پەرەیان سەند و دروستبوون؟ پێکهاتەکانی دەسەڵات – دەوڵەت، قۆرخکردنی سەرمایە و دەسەڵاتی ئەو سەردەمە، چۆن پەرەیان سەند و چ جۆرە گرفت و کێشەێکیان دروست کرد؟
لە نێوان ساڵانی ٥٠٠ تاوەکو ١٥٠٠ زایین، کە دەکاتە سەردەمێکی هەزار ساڵە، بە دووەم سەردەمی دروستبوونی کێشە کۆمەڵایەتیەکان پێناسە دەکات. هەموو ئەمانە لە ماوەی نێوان ڕووخانی ڕۆما و پەرەسەندنی ئەمستردام دایە. لەسەر ئایینی ئیبراهیمی، کە مۆری خۆیان لەم سەردەمە داوە، دەکۆڵێتەوە و باس لەو کێشانە دەکات، کە لەلایەن دەسەڵات و پێکهاتەکانی دەوڵەتەوە دروست کراون و شیکارییان بۆ دەکات، ئەو بە فراوانی جوویەتی، مەسیحیەت و ئیسلام هەڵدەسەنگێنێت. پەیوەندیان بە کۆمەڵگاوە قۆناغەکانی دروستبوونیان و چۆنیەتیی بوونیان بە دەسەڵات و ئایدۆلۆژیای دەوڵەت نیشان دەدات. ئەمانەش چڕکراوە و هەڵێنجاندنی زۆر نوێن. ئەوەی ڕێبەرایەتی دەربارەی ئاینناسی (تیۆلۆژی) گوتوویەتی، هەمووی تازەیە. هێشتا کۆمەڵناسێک نەبووە، کە لەم ئاستەدا لەسەر ئەم کێشانە وەستابێت. کۆمەڵناسان یان زۆر پیرۆزیان بینیوە، یان ڕەتیان کردووەتەوە. ڕێبەرایەتی نە هەرزان و و ئاسانی ڕەتیان دەکاتەوە و نە قبوڵیان دەکات. بەپێچەوانەوە هێزێکی لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەیە، کە دووبارە دەیگێڕێتەوە و پرسیار دەکات، مەبەست و واتایان لە هەبوونێکی کۆمەڵایەتیدا، کە چ مانایەک بدەن ڕوون دەکاتەوە و ئەوەش یەکەم جارە، کە لەم ئاستەدا باسی لەسەرکراوە و خراوەتەڕوو.
ئێستا تورکیا لەژێر کاریگەری رێبەرتی کەمێک گەشە دەکات. بۆ ئەوەی ڕێگری لێبکەن، ئەمریکا لە رێگەی فەتحوڵاچیەکانەوە ئەم کارە دەکات. وەک چۆن لە ئەوروپادا بەناوی چاکسازیەوە ئەم کارە دەکەن، لەم سیستەمەی چەوساندنەوە و کۆیلایەتیەدا، دیسانەوە ئایین بەکاردەهێنن و هەوڵ دەدەن ڤیزیۆنێکی نوێی لێ دروست بکەن. گوایە چاکسازی لە ئایینەکەدا دەکەن. هەموو ئەمانە هەن و مەترسیدارن، پێویستە ئەمە ببینین و تێبگەین.
ئیسلام پەرەی بە هێز و دەوڵەتدا داوە. دەڵێن مانای ئیسلام ئاشتییە، بەڵام تا ئێستا ئاشتیمان لە ئیسلامدا نەبینیوە. بە پێچەوانەوە ئیسلام ئاینێکی ئایدیۆلۆژی و سەربازییە، ئایینی شەڕە. بەم شێوەیەیە. لەژێر فشاری ئەورووپادا کەمێک پاشەکشەی کرد، لاواز بوو، ئێستا تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی هەوڵی گەڕاندنەوەی پێکهاتەی پێشووی دەدەن. هەروەها دەیانەوێت خۆیان وەک ڤیزیۆنی نوێ پێشکەش بکەن. لە هەموو دەرفەتە ئابورییەکان کەڵک وەربگرن. ئێستا هەموو دەسەڵاتی زانستی و هونەری و سیاسەتئ و سەرمایە لە دەستی ئەواندایە و بۆ بەرهەمهێنانی خۆیان بەکاری دەهێنن. لایەنگرانی فەتحوڵڵا لە هەموو دەڤەرێک دەرکران.
قۆناغی سێیەمی کێشە کۆمەڵایەتییەکان؛ ماوەی دوای ساڵی ١٥٠٠ی زایینییە. قۆناغی گەشەسەندنی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزمیە. لەم ڕووەوە ڕێبەرتی کاپیتالیزم و مۆدێرنیتە هەڵدەسەنگێنێت. ئەو کێشە کۆمەڵایەتیانەی لە قۆناغەکانی پێشوودا سەریان هەڵدا، ئەوە دەردەخەن کە قۆناغی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم چەندە توند و گەورە و قووڵتر بووە، کە ڕێبەر بە 'توندترین و مەترسیدارترین فۆرم' دەزانێت.
بۆ پەروەردەکردن و رێکخستنی کۆمەڵگا پێویستە کێشە کۆمەڵایەتییەکاندا بناسین. چونکە ناتوانین مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بنیات بنێین کاتێک نازانین چی بنیات بنێین و چی لەناوببەین. لە ڕاستیدا زۆر شت هەیە کە دەبێت نەهێڵین، دژی بین، بەکاری دەهێنین، بەڵام پێویستە لەناویان ببەین. پێویستە هەست و بیرکردنەوە و تێگەیشتنێک هەبێت بۆ رەخنەگرتن و زاڵبوون بەسەریاندا. دوای ئەوە دەبێت ئەو شتانە بەرهەم بهێنین کە پێویستە لە شوێنی خۆیان دابنرێن. شێوازی ژیان و راستیەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتی چین؟ گرنگە تێگەیشتنێک بەدەست بهێنین بۆ بیرکردنەوە و تێگەیشتن و پەرەپێدانی ئەمانە. ئەگەر نازانیت چی وێران بکەیت یان چی دروست بکەیت، ناتوانیت بنیاتی بنێیت. کێشەکانی چین، چی خراپە، هەڵەیە، خزمەتکارە؟ هەموو ئەمانە دەبێت دەستنیشان بکرێن.
لە ڕاستیدا ئێمە چەندە دژی هەبوونی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزمین، چەندە دژی ئەوەین لە ڕووی هەست و ڕۆح و هۆشیارییەوە، لە جەوهەر و ناوەڕۆکدا، تا چەند ڕقمان لێیەتی؟ ئایا بەم شێوەیە نزیک دەبینەوە یان دەمانەوێت زۆربەی شتەکان بە باشی بژین؟ پێویستە بەو شێوەیە پرسیار لە خۆمان بکەین. لێرەوە دەست پێدەکات. دوای ئەوەی مرۆڤ شکست دەهێنێت لە پەروەردەکردندا، قسەکردنێکی درێژ مانای نامێنێت. چونکە هیچ سوودێکی نییە. پراکتیزەیەکی وەهایە کە نیشانی دەدات ئێمە چیین، هەڵوێستی کردەییمان کە نیشانی دەدات ئەوەی دەیڵێین ڕاستە و ئەوەی پێی دەڵێین هەڵە، ئەوەی باوەڕمان پێیەتی. ئەگەر لە پراکتیکدا نەتوانین مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم لەناوببەین، ئەگەر نەتوانین مۆدێرنیتی دیموکراتی بنیات بنێین، ئەوا ئێمە بەگوێرەی کاپیتالیزم دەژین. ئەمە هیچ مانایەکی دیکە هەڵناگرێت. پاشان بۆ ئەوەی خۆمان بگۆڕین، دەبێت پەرە بە تێکۆشان بدەین. بە پێچەوانەوە رێگەیەکی دیکە نییە. ئەمە ڕێگاکەیە. کەواتە لە قۆناغی یەکەمدا کێشەی کۆمەڵایەتی چییە؟ کێشەکە مانای ئەوەیە چی پێویستە بگۆڕدرێت. چی وەک کێشەیەک دەبینین، لەبری ئەوە چی دەگۆڕین، ڕاستیەکان چین؟ پێوەرەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتی چین؟ پێوەرەکانی بنیاتنانی نەتەوەیەکی دیموکراتی چین؟ لە ئەنجامی هەموو ئەم کێشانەدا، پێوەرێک کە جێگەی ڕەزامەندی بێت لە بنیاتنانی نەتەوەیەکی دێموکراتدا سەرهەڵدەدات.
هەروەها پێویستە بتوانین چەمکەکان بە شێوەیەکی دروست بەکاربهێنین. ئێمە هەندێک چەمک بەکاردەهێنین، بەڵام پێویستە بە تێگەیشتن بەکاریان بهێنین. نابێت بەبێ تێگەیشتن و بە لەبەرکردن بەکاربهێنرێت. پێویستە پێداگری لەسەر ئەو چەمکانە بکرێت کە لێیان تێناگەین. لانی کەم پێویستە بەو زمانەی لێی تێدەگەین قسە بکەین بۆ ئەوەی بتوانین بە راستی قسە بکەین. چونکە ئێمە هیچ سوودێک لە لەبەرکردن بەدەست ناهێنین. ڕاست نییە پشتگوێی بخەیت، ڕاست نییە ئاگاداری خۆت نەبیت. کەواتە ئەمانە وەک کێشە بۆ خۆمان دەبینین. هەروەها خۆمان دەکەینە دەسەڵاتی چارەسەر نەک ئەوانەی کێشەکان دروست دەکەن. ئێمە دەبینە هێزی چارەسەر. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: جیاوازی نێوان ئێمە و ئێوە ئەمەیە: ئێوە پڕن لە کێشە و قبوڵی دەکەن لەگەڵیان بژین. منیش قبوڵ ناکەم لەگەڵ کێشەدا بژیم. کێشەکان دەبینم و لەدژیان تێدەکۆشم. من ناوەستم، پشوو نادەم، ناخۆم و ناخۆمەوە تا کێشەکە چارەسەر نەکەم. بەم ئەندازەیە هێزی خەباتم هەیە. تۆ لەگەڵ کێشەدا دەژیت و ژیانێکی وا بە جوان ناودەبەیت.' راستی رێبەرتی بەم شێوەیەیە. واتە ئەوانەی وا نین ناتوانن بگۆڕدرێن، گۆڕانکاری دروست بکەن، شۆڕش بکەن، لە پراکتیکدا سەرکەوتوو بن، حەقیقەت ببینن، جوانی ببینن، گەشە بکەن، مرۆڤەکان بە شێوەیەکی دروست پەروەردە بکەن، کاریگەرییان لەسەر دروست بکەن، ڕێکیان بخەن و بیانگەیەننە خەبات و پراکتیک. بۆ ئەوەی هەموو ئەمانە ڕوو بدەن، دەبێت جارێک مامەڵە لەگەڵ کێشەکان بکەیت و بتوانیت سەرکەوتن بەدەست بهێنیت. ئەو بابەتانەی باسیان دەکەین سەربەخۆ نین. نابێ خۆمان لە دەرەوە ببینین، نە تەنیا خۆمان ببینین و کێشەکان بچوک ببینین. پێکەوە رێگا و ئامرازەکانی سەرکەوتن، سەرکەوتنی هاوبەش بدۆزینەوە. بە دڵنیاییەوە ئەمە ئەو ڕێبازەیە کە دەبێتە هۆی سەرکەوتن.
مۆدێرنیتەی دیموکراتی جێگرەوە و چارەسەریە
ئەگەر ئێمە مۆدێرنیتەی دیموکراتی وەک چارەسەری جێگرەوە سەیر بکەین، ئەوا بە دروستی لە هێڵی شارستانیەتی دیموکراتی تێدەگەین. شارستانیەتی دیموکراتیک و مۆدێرنیتەی دیموکراتیک هەموو ئەمانە لەخۆدەگرێت. دەبێتە جێگرەوەیەک بۆ شارستانیەتی قۆرخکاری و مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم. بەم شێوەیە رێبەرتی سیستەمێکی جێگرەوەی هێناوەتە ئاراوە. لێرەدا ڕێبەرتی بە شێوەیەکی سەرەکی ڕەخنەی لەو کۆمەڵناسانە گرت کە لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی سۆسیالیزمی تاقیکراودا دەستیان بە چالاکیی جۆراوجۆر کردووە. رێبەرتی وتی، 'ئەوان یەکلایەنە مانەوە، بە قوڵایی یەک ئاراستەدا رۆیشتن و ئەنجامی گرنگیان بەرهەمهێنا، بەڵام یەکلایەنیەکەیان بجێی رەخنەیە، دەبوو فرەلایەن بوونایە'، بەم شێوەیە رەخنە لە زۆرێک لە زانایانی کۆمەڵایەتی دەگرێت. دووەم: رێبەرتی وتی: 'ئەوان نەیانتوانی سیستەمێکی جێگرەوەی یەکگرتوو دروست بکەن. لایەنی ڕێبەر ئاپۆ چییە کە ئەوان تێدەپەڕێت و هاوکاریان دەکات؟ ڕوانگەیەکی یەکلایەنە نییە، ڕوانگەیەکی گشتییە. جێگرەوەیەک پێشکەش دەکات. جێگرەوە سیستەمی شارستانی دیموکراسیە. ئەمە جێگرەوە سیستەمی شارستانیەتی قۆرخکاری و مۆدێرنیتی کاپیتالیزمە. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ سەلماندی کە ئەوان دەتوانن سەرکەوتوو بن، جێگرەوە پەرەپێبدەن و جیا لەوان ژیانێکی مرۆڤی و کۆمەڵایەتی بەڕێوەببرێت. هەروەها یاسا و پێوەرەکانی خۆی ئاشکرا کردووە. ئەوەی ماوەتەوە تێگەیشتن و پراکتیزەکردنە.
پەیوەندی کۆمەڵناسانی دیکە بەرامبەر بە ڕێبەر ئاپۆ لەمەوە سەرچاوە دەگرێت. هیچ کامیان نکۆڵی لەوە ناکەن، ئێمە هیچ بیرۆکەیەکمان نەبینیوە کە کاردانەوەی هەبێت بەرامبەر بە رەخنەکانی رێبەرتی، بە شێوەیەکی تەواوەتی رەخنە لە ڕێبازەکانی رێبەرتی بگرن، بە پێچەوانەوە هەموویان پێشوازیەکی گەرمیان کردووە و بە توندی لە باوەشیان گرتووە و لێکۆڵینەوە لە سەر رێبەرتی دەکەن . لە دژی سیستەمی ئیمرالی، خەبات بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەکەن. لەبارەی رێبەر ئاپۆ دەیانگوت ' زانیارێکی کۆمەڵایەتییە، مرۆڤایەتی پێویستی پێیەتی، پێویستە دەرفەت و ژینگەیەکی ئازادی بۆ فەراهەم بکرێت، بابەت و گۆتاریان لەسەر بەرگرینامەکانی رێبەرتی نووسی. هەموویان راستی رێبەرتی وەک هێزێکی سەنتەزکار دەبینن و خاوەندکاری لێدەکەن.
پێویستە ئێمە ئەو هەڵوێستانە رەخنە بکەین کە کاریگەری هەژموونی دوژمنیان لەسەرە
لە ئەنجامدا ئەم شتانە دەوترێن؛ پێویستە ئێمە گرنگی دروستکردنی هەژموون، هێزی رامان بەڕێوە بدەین و خەباتەکانمان لەم رووەوە بەڕێوە ببەین. پێویستە هەموو کاتێک بتوانین هەژموونگەرایی رەخنە بکەین. پێویستە بزانین و ئەو هەڵوێستانەی کە کاریگەری قڕکردنی کەلتوری و کاریگەری هەژموونی دوژمنیان لەسەرە رەخنە بکەین.
پێوەرەکانی وڵاتپارێزی بەندە بە تێگەیشتن. پێوەرەکانی وڵاتپارێزی کە لەسەر بنەمای هۆشیاری نەتەوەیی ئازاد دانەمەزراون، پێچەوانەیە. هیچ پەیوەندییەکیان بە وڵاتپارێزیەوە نییە. رێبەرتی پێوەرەکانی وڵاتپارێزی بەرزکردەوە، کۆمەڵگای یەکخست و بەرەو تێکشان برد. هەموو ئەمانە بە دروستکردنی تێگەیشتنێکی دروست و پەرەپێدانی هێزی بیرکردنەوە ئەنجام دەدرێت. ئێمە پێی دەڵێین 'هەڵوێست'. لە بنچینەی هەڵوێستدا دیاردەی تێگەیشتن هەیە. مانای هەڵوێستی دروست چییە؟ هەڵوێستەکە مانای چییە؟ بێگومان تێگەیشتنە. بە پێچەوانەوە هیچ مانایەکی نییە. لەم رووەوە خەباتی تێگەیشتن گرنگە. پێویستە شۆڕشی هزری بخرێتە سەرەتای هەموو شتێکەوە، لەسەر ئەم بنەمایە شۆڕشی کەسایەتییەکان ئەنجام بدرێت، لەسەر بنەمای شۆڕشی هزری خەباتی شۆڕشگێڕانە دژی قڕکردن وەک بنەما وەربگیرێت، لەسەر بنەمای شۆڕشی هزریدا پێویستە هەموو پرۆسەکانی پارتیبوون و جەماوەریکردن و گەریلایەتی پەرەپێبدرێت. ئەگەر بەم شێوەیە بین بە دروستی لە رێبەرتی تێدەگەین و بە دروستی پەیوەندی بە لەگەڵ رێبەرتی دروست دەکەین و سەرکەوتوو دەبین.
لەم رووەوە، نەک هەر دەبێت هەندێک شت قبوڵ بکەین، بەڵکو دەبێت هەوڵ و روانگە و تێڕوانین و راستییەکانمان بگۆڕین. بەم باوەڕەوە پێویستە پێوەر، کاری سەرەکی، رەفتار و شێوازی ئێستامان بگۆڕین. ئەگەر ئەمە رووبدات دەتوانین باسی شۆڕشی مەعریفی بکەین. ئەگەر وا نەبێت، تەنها هەندێک راستی باس دەکرێن، بەڵام لە شوێنێکدا دەمێنینەوە و پراکتیزە ناکرێت. ئەوەی داوا دەکرێت ئەوەیە کە لە کەسایەتیدا نوێنەرایەتی بکرێت. واتە بۆ شۆڕشی گۆڕانکاری بگۆڕدرێت.
ف.ق / ژ.ت / هـ.ب