مەراسیمی یادکردنەوە بۆ شەهید مزگین ئوموت بەڕێوەچوو
پاش ئەوەی هەپەگە شەهیدبوونی گەریلای یەژاستار مزگین ئوموت (عالیە عیسا زادە)ی ڕاگەیاند، لە سلێمانی مەراسیمی یادکردنەوەی بۆ ئەنجامدرا.
پاش ئەوەی هەپەگە شەهیدبوونی گەریلای یەژاستار مزگین ئوموت (عالیە عیسا زادە)ی ڕاگەیاند، لە سلێمانی مەراسیمی یادکردنەوەی بۆ ئەنجامدرا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئەمڕۆ بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی 4 گەریلای ڕاگەیاند کە بەم دواییانە شەهیدبوون. یەک لەوان گەریلای یەژاستار مزگین ئوموت (عالیە عیسا زادە) بوو، کە 4 ی تشرینی یەکەمی 2018 لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە ئەنجامی هێرشێکی دەوڵەتی تورک چووە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە.
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بە مەراسیمێک شەهید مزگین ئوموت یادکرایەوە، بەشداران بە درووشمی "شەهید نامرن" و "مزگین نامرێ" و بەرزکردنەوەی وێنەی شەهید تا بەر دەرگای ماڵی شەهید لە گەڕەکی کوردسات ڕێپێوانیان کرد.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، ئەندامی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی باشووری کوردستان ئیبراهیم ئەمین قسەی کرد و گوتی: "گەلی کورد لە هەر پارچەیەک بێت دوژمن هێرشی دەکاتەسەر و دەست ناپارێزێت، ئەو شۆڕشەی ئێمە گرتوومانەتەبەر بە خوێنی شەهیدان هاتووەتە بەرهەم بۆیە سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهید مزگین و تەواوی شەهیدانی کوردستان دادەنەوێنین."
لەسەر ناوی بنەماڵەکەی دایکی شەهید مزگین، فەریبا خەسرۆ گوتی: "وەک دایکی شەهید سڵاو لە تەواو شەهیدان دەکەم و دەڵێم، بە کچەکەم سەربەرزم. لە ڕێگەیەکی شەرەفمەندانەدا شەهید بوو".