لە خەلفەتی ئێشکگریی بەرخۆدان بەردەوامە

لە دژی زەوتکردنی شارەوانییەکان، لە خەلفەتی ئێشکگریی بەرخودانی ١٥ رۆژە بەردەوامە.

لە ناوچەی خەلفەتی رحا ئێشکگریی بەرخودان لە دژی زەوتکردنی شارەوانی، لە ١٥هەمین رۆژدا بەردەوامە. سەرباری سەرما و سۆڵەش دانیشتوانی ناوچەکە لە سەرلەبەیانییەوە لەبەردەم بینا شارەوانی دەستبەسەرداگیراو کۆبوونەوە و پلاکاردێکیان بە نوسراو "نا بۆ قەیوم، بەڵێ بۆ دیموکراسی" لە گۆڕەپانی ئێشکگریی بەرخودان هەڵواسی.

وێڕای هاوسەرۆکانی شارەوانی خەلفەتی سانیە بایرام و محەمەد قەرەیلان ژمارەیەکی زۆر بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد. نوێنەرانی دەم پارتی لە ناوچەکانی هەواگ و بێرەجوکیش بەشدارییان لە ئێشکگرییەکەدا کرد.

ئێشکگریی بەرخودان بەردەوام دەبێت.