'مێشک و سیاسەتی ئاکەپە سەنتێزی تورک-ئیسلامییە، دوژمنی کوردانە'
بۆ ئەوەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە و هێرشەکانی شەڕی تایبەتی هەمەلایەنەی ئەوان لەناو ببرێت، هەلومەرج گونجاوە. پشتیوانی گەل بەهێزە. ئەوەی پێویستە پێشەنگایەتیە، خوڵقاندنی جەنگاوەری پێشەنگە.
بۆ ئەوەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە و هێرشەکانی شەڕی تایبەتی هەمەلایەنەی ئەوان لەناو ببرێت، هەلومەرج گونجاوە. پشتیوانی گەل بەهێزە. ئەوەی پێویستە پێشەنگایەتیە، خوڵقاندنی جەنگاوەری پێشەنگە.
ئەوەی دوای ٢٠١٢ روویدا تەنیا تێکۆشانی ئازادی کوردستان نییە، لە دژی فاشیزم تەنیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نا، بەڵکوو لە ئاستی هەرێمی و گەردوونیدا تێکۆشانێک بەڕێوەبرا. ئەو بەرخودانە جارێکی دیکە دەریخست کە فاشیزم ناتوانێت لە جیهان باڵادەست بێت، مەحکومە بە شکست و لەناوچوون.
بەڕێوەبەرایەتی ئاکەپەی فاشیست بۆ ئەوەی رێگری لەو بەرەوپێشچوونە شۆڕشگێڕییە مێژووییە بکات، لە ٢٤ی تەمووزەوە دەستی بە قۆناغێکی سیاسی و سەربازی بەرفراوان کردووە. ئامانج لە هێرشی شەڕی تایبەتی هەمەلایەنەی حکومەتی ئاکەپە بەم جۆرە بوو، کە لە ٢٤ی تەمووزدا دەستیپێکرد:
تایبەتمەندی یەکەم؛ بێگومان هێرشەکانی دوژمن بەر لە هەموو شتێک خاوەن کاراکتەرێکی تۆڵەسەندنەوەیە. فاشیزمی ئاکەپە دەیەوێت تۆڵەی شکستی خۆی بکاتەوە. هەوڵ دەدات لە رێبەر ئاپۆ، لە بزوتنەوەی ئازادیمان، لە سیاسەتی دیموکراتیک، لە گەلی کورد، لە هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیا تۆڵە بکاتەوە.
لەساڵی ٢٠١٣بەدواوە سیاسەتی سەرقاڵکردن و ئاستەنگکردنی، لێکدانەوە و پلانەکانی هەموو لەسەر بنەمای دیدارەکانی ئیمراڵی تێکچوون و دەیەوێت تۆڵە بکاتەوە. لەبەر ئەوە ئەو شکستە مێژووییە لە ماوەی رابردوودا بەسەر ئەواندا هات، دەیەوێت بگۆڕدرێت بۆ لەناوبردن، هەوڵ دەدات بزوتنەوەکەمان، هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیا لەناوببات، سەرکەوتنی مێژوویی ئەوان نەهێڵێت.
تایبەتمەندی دووەم؛ بەهێرشی هەمەلایەنەی لەو جۆرە حکومەتی ئاکەپە دەیەوێت لە رۆژئاوا، باکوور، باشوور و تورکیا رێگری لە بەرەوپێشچوونی شۆڕشگێڕی بگرێت و بەر بە هەڵمەتی شۆڕشگێڕی گەورە بگرێت. هەروەها حکومەتی ئاکەپە بەو هێرشانەی لە ٢٤ی تەمووزەوە دەستیپێکردبوو، دەیەوێت بەر بەو بەرەوپێشچوونانە بگرێت، دەیەوێت رێگری لە سەرکەوتنی شۆڕشەکانی کوردستانی ئازاد و تورکیای دیموکراتیک بگرێت. لەبەر ئەوەی ئەو قۆناغە لە هەموو روویەکەوە هەنگاوێکی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی گەورەیە. هەربۆیە ئاکەپە و دەوڵەتی تورک لە بەرەوپێشچوونەدا کۆتایی و لەناوچوونی خۆی دەبینێت. بۆ رێگریکردن لە بەرەوپێشچوونێکی بەو جۆرەی شۆڕشگێڕی، بۆ ئەوەی گورز لە نەرمەوزەی شۆڕشگێری بوەشێنێت، لاوازی بکات، لە ٢٤ی تەمووز بەدواوە دەستی بە هێرشی سیاسی و سەربازی لەو جۆرە کردووە. پێیوایە کە بە هێرشێکی لەو جۆرە دەتوانێت رێگری لە شۆڕشەکانی کوردستانی ئزاد و تورکیای دیموکراتیک بگرێت و دوایانبخات.
تایبەتمەندی سێهەم؛ دەسەڵاتداری ئاکەپەدرێژکردنی تەمەنی خۆی لە هێرشی هەمەلایەنەی سەربازی و سیاسیدا دەبینێت کە لە دژی بزوتنەوەی ئازادی کوردستان و تێکۆشانی دیموکراسی تورکیا بەڕێوەی دەبات. هەروەها دەیەوێت کە بە فراوانکردنی هێرش و شەڕ پشتیوانی هێزە دواکەوتووە فاشیستەکان لە تورکیا مسۆگەر بکات و لە سەر ئەو بنەمایە لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.
هەم تەیب ئەردۆغان و هەمیش بەڕێوەبەرانی ئاکەپە هەرهەموویان، ئایندەی خۆیان لەسەر ئەو بنەمایەی مانەوە لە دەسەڵات بەستووەتەوە. لەبەر ئەوەی تاوانەکانیان، کارە چەپەڵەکانیان یەکجار زۆرن. لەماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا خراپەکاری، فرت و فێڵ، دزی، گەندەڵی، پێشێلکاری نەماوە کە نەیانکردبێت. لە دژی هەموو کەسێک هێرشی نایاساییان ئەنجامداوە. هێزەکانی ناوچەکە و جیهانیان خستە دوای خۆیان و دەستیان بە هێرشێکی بێ بەزەییانەی فاشیستانە کرد.
بەهۆی ترس لەوەی باجی ئەو تاوانە گەورانە بدەن کە بەرامبەر بە کۆمەڵگا ئەنجامیانداوە، تا لە دەستیان دێت هێرش دەکەنە سەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان، گەلی کورد، سیاسەتی دیموکراتیک و هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیا. ئاکەپە گروپێکە کە بۆ سڕینەوەی رێبەر ئاپۆ، پاکتاوکردنی پەکەکە و بەم جۆرەش جێبەجێکردنی سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردنی گەلی ئەرکدار کراوە. ئەوەندەی ئەو ئەرکە جێبەجێ بکات لە دەسەڵاتدا دەمێنێتەوە.
ئاکەپەییەکانیش بەو هێرشە فاشیستیانە، بە بۆردومانکردنی شاخ، بە کوشتنی هەزاران مرۆڤ، زیندانی کردنی مرۆڤەکان، کۆمەڵکوژی مەدەنیەکان و هێرشە فاشیستیە دڕندانەکان دەیانەوێت لە دەسەڵاتدا بمێننەوە یانیش تەمەنی دەسەڵاتدارییان درێژ بکەنەوە. لەبەر ئەوە دەسەڵاتداری لە ئاستی دڕندەییدا هێرشی هەمەلایەنە بەڕێوەدەبات. لە کودەتای فاشیستی ١٢ی ئەیلولدا. لە چەتەکانی شەڕی تایبەت چیللەر-ئاغار-گورەشیش زیاتر بە هێرشبەری فاشیستیانەی کۆلۆنیالیستی هێرش دەکاتە سەر بزوتنەوەی ئازادیمان، گەلەکەمان و هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیا.
ئامانجی ئەو هێرشانەیان دیارە، خۆی بە روونیش باسیان لێدەکرێت. رایدەگەیەنێت کە هیج ئیرادەیەک بە فەرمی ناناسێت، خۆی دەبێتە تاکە ئیرادە، جگە لەوانە ژیانێکی کۆمەڵایەتی و بڕیاردان قەبوڵ ناکات، ئەوەس بە هێرشە فاشیستیەکانی نیشان دەدات.
لەسەر ئەو بنەمایە دەیەوێت نەرمە وزەی شۆڕش پاکتاو بکات. هەروەها هەوڵ دەدات هاوپەیمانی و یەکێتی ستراتیژی شۆڕشی دیموکراتیک و شۆڕشی ئازادی کوردستان و شۆڕشی دیموکراتیکی تورکیا لەناوببات. هەربۆیە هێرشی فاشیستی بۆ سەر هێزە سیاسیەکان و رێکخراوەکانی تورکیا کە لەگەڵ بزوتنەوەی ئازادی کوردستان پەیوەندی و هاوپەیمانیان هەیە، زیاتر کردووە. فاشیزمی ئاکەپە و سیستمی شەڕی تایبەت لە تورکیا ئەمە بە هەموو کەس دەڵێت: کێ داوای ئازادی کوردان بکات، کێ پشتیوانی و هاوپەیمانی لەگەڵ بزوتنەوەی ئازادی کوردستان بکات، کۆتاییەکەی ئەو هێرشەی شەڕی تایبەت دەبێت کە بە سەر کوردانیشدا سەپێندراوە. ئەو کۆمەڵکوژی و گوشارەی لەسەر کورداندا دەسەپێندرێت، بەسەر ئەو هێزانەی تورکیاشدا دەسەپێندرێن کە هاپەیمانیان لەگەڵ ساز بکەن.
قسەی فریودەرانەی سەرکردەکانی ئاکەپە چی دەبێت با ببێت، لە راستیدا ئیرادەی ئازادی گەلی کورد بەفەرمی ناناسن و دژی چارەسەری کێشەی کوردن. تەیب ئەردۆغان خۆی دەڵێت کە ئاکەپە دان بە بوونی گەلی کورددا نانێت. مێشک و سیاسەتەکانی ناو ئاکەپە، سەنتێزی تورک -ئیسلامییە، دوژمنی کوردە. سیاسەتی کۆماری دژە کورد بە هەندێک قسەی فریودەرانە دەیشارێتەوە و هەوڵ دەدات بەم شێوەیە بەڕێوەی ببات. بە تایبەتی بە فریودانی هەندێک هێزی دیموکراتیک و دەوروبەری کورد دەیەوێت ئەم سیاسەتەی نکۆڵی و لەناوبردنە جێبەجێ بکات.
لەم خاڵەدا دەبێت ئەم شتانە بوترێت. ئەو هێرشە سیاسی و سەربازییانەی کە ئاکەپە لە ٢٤ی تەمموزەوە دەستی پێکردووە، جێبەجێکردنی کۆنسێپتی شەڕی تایبەتە کە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی تورک (مەگەکە)ی لە ٣٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٤ بڕیاری لەسەر درا. دەڵێن، تا بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان لەناودەبرێت، هێرشەکان بەردەوام دەبن. لەسەر ئەم بنەما هەڵەیە کە مرۆڤ چاوەڕوانی لە ئاکەپە هەبێت، چاوەڕوانییەکە دەبێتە فریوخواردن بە فێلەکانی شەڕی تایبەتی ئاکەپە. لەم بابەتەدا دەبێت بەتایبەتی لە بەرگی پێنجەمی پارێزنامەی ڕێبەر ئاپۆ بە باشی تێبگەین، کە شیکردنەوەی بۆ ئاکەپە کردووە.
هێرشەکانی ئێستا هەمەلایەنەن. ئەم پرسە هەمەلایەنە هەم لە ڕووی ئامانجەوە و هەم لە ڕووی ئامرازەکانیانەوە بەم شێوەیەیە. سەرنج بدەن، هێزە دیموکراتیک و ئازادیپارێزەکان هەموویان ئامانجی ئەم هێرشانەن. بۆیە شەڕی تایبەتی هەمەلایەنە دژ بە ڕێبەر ئاپۆ و پارتەکەمان و هێزەکانی گەریلامان و سەرجەم هێزە سیاسییە دیموکراتیکەکان بەڕێوەدەبرێت، سەرەتا بزوتنەوەی ژن و گەنجانمان و دژی هەموو گەلەکەمانە. هێرشێکی هەمەلایەنە ئامانجی شکاندنی ئیرادە و خۆبەدەستەوەدان.
لە لایەکی تر ئەو ئامرازانەی بەکاردەهێنرێن و رێ و رێبازی هێرشەکان هەمەلایەنەن. لەم هێرشەدا هەموو رێباز و ئامرازە سەربازییەکان بەبێ هیچ پێودانگ و سنوورێک بەکاردەهێنرێن. هەرچی شاخ، گوند، دۆڵ و دارستانەکانی کوردستان هەیە بە شێوەیەکی دڕندانە بۆردومان دەکرێن و دەسوتێنرێن. لەم هێرشەدا هێزەکانی پۆلیس، چەتەکان، کۆنتراگەریلاکان، هێزە ئەمنییەکان، فشارە سیاسییەکان بە هەموو رێ و رێبازێک بەکاردەهێنرێن.
سیستمی نکۆڵی و لەناوبردن لە رێگەی هێرشی سەربازی، هێرشی کۆنترگەریلا، شەڕی چەپەڵ، ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی، گرتن، زیندانیکردنی بێ لێپرسینەوەوهەموو هەوڵەکانی فشاردروستکردن بەردەوام دەبێت. دەبێت ئێمە هەموومان، هاورێکانمان، گەلەکەمان، هێزەکانی سیاسەتی دیموکراتیک و هێزە شۆڕشگێڕە دیموکراتیکەکانی تورکیا ئەمە باش ببینین و لێی تێبگەین. هەڵوێست و رێوشوێن لە بەرامبەر ئەم هێرشانە پێویستە. هەڵوێست و بەرخۆدانێک کە ئەم هێرشانە تێک بشکێنێت پێویستە.
رێبەر ئاپۆ هەم لە مانگی ئابی ٢٠١٠ و هەم لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٣، لە جیاتی شەڕی گەلی شۆڕشگێری، هەوڵیدا بە رێبازی تێکۆشانی سیاسی دیموکراتیک، کێشەی کورد چارەسەر بکات، تورکیا دیموکراتیک بکات و بەم شێوەیە پرۆسەیەکی ستراتیژی جیاوازی ئافراند. سەرباری ئەم هەوڵانە، ئاکەپە بەردەوام بوو لە فێڵ و گەمەکانی، لە ڕوانگەی مێشک و سیاسەتەوە خۆی لە دیموکراتیک بوون و چارەسەرکردنی کێشەی کورد بەدوور گرت، هەر بۆیەشە هەوڵەکانی رێبەرمان سەرنەکەوت. لەبەر ئەمەش دەبێت هەنگاوی ستراتیجی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی بێگۆمان جێبەجێ بکرێت کە لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٠ دەستی پێکرد.
بۆیە پێویستە لێی تێبگەین. هەوڵە پشوودرێژانەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری سیاسی دیموکراتیک پێکنەهات. هێرشە فرەلایەنەکانی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بەردەوام دەبێت. لە هەلومەرجێکی وادا تاکە ڕێگا بۆ سەرخستنی شۆڕشی ئازادی کوردستان و شۆڕشی دیموکراتیکی تورکیا شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییە.
ئەو هێرشانەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەش دەیکەن قۆناغێکی بەم شێوەیە دەسەپێنێت. ئەم هێرشە پێویستی بە بەرخۆدانێکی هەمە لایەنە لەسەر بنەمای شەڕی گەلی شۆڕشگێڕانە دەستنیشان دەکات. لە دژی هێرشی شەڕی تایبەتی هەمەلایەنەی فاشیزمی ئاکەپە، هەڵوێستی شۆڕشگێڕانەی راست و تەنیا بە بەرخۆدانێکی هەمەلایەنە لەسەر بنەمای شەڕی گەلی شۆڕشگێڕانە پێویستە. جگە لەوەش هەوڵەکان بەگەڕخستنی رێبازی دیکە راست نییە.
شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی دەبێت وەک شەڕێکی رووخاندنی دەسەڵات لەسەر بنەمای پارادایمی دەولەت پەرەستی، دامەزراندنی دەوڵەت نەتەوە یان دەسەڵاتدارییەکی نوێ دانەنرێت. ئامانجی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی لەسەر بنەمای پارادایمی نوێ، جێبەجێکردن و چارەسەری خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکە. ئەمەش بە واتای پاراستن بنیاتنانی نەتەوەیەکی دیموکراتیک دێت لەسەر ٩ لایەن. واتا کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک لە کوردستاندا جێبەجێ بکرێت، لە چوارچێوەی چارەسەری سیاسی نەتەوەی دێموکراتیکدا شۆڕشی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک جێبەجێ بکرێت.
بۆ ئەوەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، هێرشەکانی شەڕە تایبەتە هەمەلایەنەکەی لەناوببرێن، هەلۆمەرج گۆنجاوە. هەروەها پشتیوانی گەل زۆر بەرزە. ئەوەی پێویستە پێشەنگایەتیە، ئافراندنی جەنگاوەری پێشەنگە. پێویستە بەم شێوەیە لەم پرۆسە نوێیە تێبگەین و ئەرکە شۆڕشگێڕییەکانمان بەم شێوەیە بەجێبێنین. لەسەر هێڵی پەکەکە بوون ئەم شتە دەسەپێنێت. بۆ ئافراندنی پێشەنگایەتی سەردەم پێویستیمان بەم شتە هەیە.
هـ . ب