پەدەکە بۆی نیە لە مانگی ئاب قسە بکات

هەر پەڕەیەکی مێژووی پەدەکە رەشکراوە بە خیانەت، مانگی ئابیش لوتکەی ناپاکیەکانی ئەو حزبەیە و پێویستە هیچ نەبێت لەم مانگەدا رێگە نەدرێت لافی کوردایەتی لێبدات و هیچ بڵێت.

 بۆچی وشەی خیانەت گونجاو نیە بۆ پەدەکە؟

پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق(پەدەکە) سەری زمان و بنی زمانی  کوردایەتیە بەڵام لە مێژووی تەواوی کورد و مرۆڤایەتی نەبووە هیچ حزبێک هێندەی پەدەکە زیانی لە نەتەوەیی خۆی دابێت و خاینەتی لێکردبێت.

 لە ڕاستیدا هەندیک جار وشەی خیانەت گونجاو نیە بۆ پەدەکە چونکە ئەو وشەیە بۆ کەسێک یا گروپیک بەکار دێت، لە ئەرکێک بێت بەڵام لە ناو ئەرکەکەدا لە بنەوەی دژی پێچەوانەوەی خواستی گروپەکە یان نەتەوەکە کارێکیتر بکات، بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت پەدەکە هیچ کاتێک لەبەرەی تێکۆشانی کوردایەتی و ئازادی نەبووە تاکو خیانەتی لێکردبێت، بەڵکوو هەر درووستبونیان بە پیلانی دووژمنانی گەلی کورد بۆ ئەوە بووە کە دووژمنایەتی گەلی کورد بکەن، واتا ئەو حیزبە هیچ کاتێک لەبەرەی ئێمەی کورد نەبووە تاکو خیانەتمان لێبکات.

 ئەگەر باسی ئەو دژایەتی و هێرشانەی پەدەکە بکەین کە لە دژی گەلی کورد کردویەتی کۆتایی نایەت، بە خەتێکی پان دەتوانینن بە دەیان هێرشی ماڵی بارزانی لە دژی گەلی کورد ڕیز بکەین، بۆ نموونە گرتن و شەهیدکردنی سەرکردەکانی رۆژهەڵات و رادەستکردنەوەی تەرمەکانیان بە ساواک، هێرشی قیادە موەقەتە بۆ سەر شۆرشگیرانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پاکتاوکردن و لەباربردنی ئەوە شۆڕشە، هێرشی پەدەکە بۆ سەر شۆڕشی باکووری کورستان شەهیدکردنی دکتۆر شڤان هاوڕێکانی، کارەساتی هەکاری، هێنانی دەبابەی بەعس بۆ سەر پەرلەمانی هەرێمی و کوردستان شەهیدیکردنی دەیان پێشمەرگە و کادری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ڕێکەوتن لەگەڵ داعش ڕادەستکردنی گەلی ئیزدی بە داعش لە ئەنجامدا هەزران کچی ئیزدی لە بازاڕەکانی موسڵ و ڕەقە کرێن و فرۆشتیان پێوە کرا، لێدانی خەندەق و گەمارۆ خستنە سەر رۆژئاوای کوردستان و هتد.. خیانەت ئەوەبوو لە ١٦ ئۆکتۆبەر بە ناو ڕێفراندۆمێک لە ٪٥٣ خاکی باشوری  کوردستانی ڕادەستی عێراق کرد، لەسەر ناوی سیاسەتی ئابوری سەربەخۆ بە دەیان ملێار دۆلاریان لە گەلی باشوری کوردستان دزی و ڕادەستی دەوڵەتی تورکیان کرد و ئەنقەرەش ئەو داهاتە زەبەلاحەی کردە بۆمب و موشەک لە هێرشەکانی دژی بزوتنەوەی ئازادی و داگیرکردنی خاکی کوردستان بەکاریهێنا، پەدەکە بەوەشەوە نەوەستا لە هێرشەکانی ئەو دەوڵەتە بۆ سەر تێکۆشانی ئازادی و گەریلا بەتەواوتی هاوکاری و چاوساخی دەکات.

پەدەکە  لە ژێر فشاردایە چونکە سەرکەتوو نەبووە لە پاکتاوکردنی شۆڕشی باکووری کوردستان

وەک پێشتریش ئاماژەم پێکرد، باسکردنی دووژمنایەتی و هێرشەکانی پەدەکە بکەین نەک بە دۆسیەیک بەڵکوو بە دەیان پەرتوکیش کۆتایی نایەت، بەڵام ئەوەی کە گرینگە تیشکی بخەینە سەر ئەوەیە،  پەدەکە لە زۆرێک لە هێرشەکانی لەسەر گەلی کورد سەرکەوتوو بووە زۆر دەستکەوتی گەلی کوردی لەناوبردوە، بەڵام وێڕای ئەوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵە بە هەموو شێوازێک، بە دەیان پلان هەوڵی لە ناوبردنی شۆڕشی ئازادی و تێکۆشانی گەریلا ئازادەکانی کوردستان دەدات بۆ ئەوەی لە ناویان ببات، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە، بۆیە ئەو دەوڵەتانەی پەدەکەیان لە دژی گەلی کورد دروستکردوە نیگەرانن و لەو بابەتە پێانوایە پەدەکە کاری خۆی پێکنەهێناوە بۆیە فشاری زیاتر لە پەدەکە دەکەن بۆ ئەوەی بە ئەرکەکەی خۆی هەستێتت.

 بۆ ئەو مەبەستەش پەدەکە لەو هەرێمانەی گەریلا ئازادەکان لە دژی دەوڵەتی تورک بەرخودانی تێدا دەکەن، هەوڵی گەمارۆدانی گەریلا دەدات و سەنگەر لە دژی گەریلا هەڵدەکۆڵێت و کەوتوونتە پێش داگیرکەری تورک و جادەیان بۆ دروست دەکەن و بنکەو بارەگای گەریلا بۆ سەربازەکانی تورک ئاشکرا دەکەن.

 پەدەکە بۆی نیە لە مانگی ئاب قسە بکات

وابڕیارە مانگی ١٢ی ئەمساڵ لە عێراق هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەڕێوەبچێت، پەدەکە لە ئیستاوە دەستی کردوە بە ئامادەکاری بۆ ئەو هەڵبژاردنە و مەکینەی ڕاگەیاندنی خۆی خستووەتە کار بۆ ئەوەی لە ئاستی سیاسیش خۆی وەک نوێنەری کورد بناسێنێت و شکست بە ڕکابەرەکانی  بێنێت، بۆ ئەوەش لافی کوردایەتی لێدەدەن و خۆیان وەک نوێنەری کوردایەتی وێنا دەکەن، نەیراکانیان دژی کورد ناودەبەن، ئاخر ئەوە زۆر کۆمیدیە چۆن حزبیک بە پاشەڵ و رابردوویەکی ئاوا قێزەونەوە دەتوانێت باسی کوردایەتی بکات، ئاخر پەدەکە لە هەموو مانگێک بۆی هەبێت قسە بکات بۆی نیە لە مانگی ئاب قسە بکات چونکە لە ٣١-ی ئابی ١٩٩٦ دەبابەی بەعسیان هێنایە سەر پەرلەمانی کوردستان.

 

بە هۆی لاوازی لایەنە سیاسیەکانی دیکەوە، پەدەکە لە کردارەکانی بەردەوامە

دەبێت ئاماژه بەوەش بکەین کاتێک پەدەکە زۆر ڕوو قایمانە و بێ شەرمانە لە مانگی ئاب باسی کوردایەتی دەکات، لاوازی ڕۆشنبیر، نوسەر، چالاک و پارتە سیاسیەکانە، کە ناتوانن بە دەنگێکی دلێر و بوێرانە بڵێن، ئەرێ بارزانی بەچی حەقێک باسی کوردایەتی دەکەیت؟  ئەرێ کام کوردایەتی؟ هێنانی دەبابە؟ یان ڕاوە پێشمەرگە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان؟  یان ١٦ ئۆکتبەر ڕادەستکردنی خاکی کوردستان بە داگیرکەران؟ یان جاسوسی کردن بەسەر گەریلا و جادە دروستکردن بۆ دەوڵەتی تورک، بۆ ئەوەی کوردستان داگیر بکات و گەریلا شەهید بکات؟ دەبێت ئەوەش بپرسین لایەنە سیاسیەکانی باشوری کوردستان کەی خۆیان کۆدەکەنەوە و باشووری کوردستان لە پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی، کە لە پێگەی دوژمنی کورددان و داردەستی داگیرکەرانن، رزگار دەکەن؟

هـ . ب