قاسم ئەعرەجی؛ کۆڵەکە و ستوونی بەغدا لە ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەش

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق قاسم ئەعەرەجی ئەندامی ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، سەبارەت بە داخستنی پارت ئەو دامەزراوانەی کە دژی سیاسەتی داگیرکاری و لکاندن کار دەکەن، داوایەکی پێشکەش بە دەسەڵاتی دادوەری عێراق کردووە.

لە ئەنجامی دەستپێشخەرییەکانی دەوڵەتی تورک، هەوڵەکان بۆ بەتاوان ناساندنی تەڤگەری ئازادیی کوردستان لە عێراق و ناوچەکانی باشوری کوردستان خێراتر بووەتەوە، تۆمەتبارکردن و بە ئامانج گرتنی پەکەکە لە ئاگرکەوتنەوەکانی هەولێر و کەرکوک دەستیپێکرد و دواتر پەکەکە خرایە لیستی "ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکانی عێراق. دواتر ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بە تۆمەتی پەیوەندییان لەگەڵ پەکەکە بڕیاری داخستنی پارتەکانی وەک پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزیدی و تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان و بەرەی نەتەوەی دیموکراتیکی راگەیاند.

پێشکەش کردنی داواکاریی لە لایەن ئەعرەجی ـەوە

شەڕی تایبەت لە دژی پەکەکە لە عێراق و باشوور لە لایەن "ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان" ی دەوڵەتی تورکەوە بەڕێوەدەچێت و لەژێر سەرپەرشتی دەوڵەتی تورکدایە. داوای داخستنی ئەو پارت و دامەزراوانەی دژ بە سیاسەتی داگیرکاری و دابڕینی باشووری کوردستان و خستنەسەر جوگرافیای تورکیا کار دەکەن، لەلایەن قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران پێشکەش بە دادوەری عێراق کراوە.

وەرگرتنی بەرتیل له دەوڵەتی تورک

ئەعەرەجی بە بانگەشەی ئەوەی بڕی ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی ئەردۆغان وەرگرتووە بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی حکومەتی تورکیا لە عێراق هاتووتە سەر کارەوە. ڕۆڵی ئەعەرەجی لە زیندووکردنەوەی شەڕی تایبەتی ئەنقەرە لە عێراق جەخت لەسەر ئەو بانگەشەیانە دەکاتەوە کە باس دەکرێت.

پێشینەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق چییە

ئەوەی کە ئەعەرەجی کێیە کە وردە وردە لە پەیوەندییە نوێیەکانی نێوان دەوڵەتی تورک و حکومەتی سودانی هاتۆتە پێشەوە و چ ڕۆڵێکی لە عێراقدا گێڕاوە، جێگای سەرەنجە.

ئەعرەجی کە وەزیری ناوخۆی عێراق بووە لە حکومەتەکەی حەیدەر عەبادی، لە ساڵی ١٩٦٤لە شاری کووت لە شاری واست لە ڕۆژهەڵاتی عێراق لەدایک بووە. ئەعرەجی خوێندنی سەرەتایی لەوێ تەواو کردووە، دوای جەنگی یەکەمی کەنداوی فارس ڕوودەکاتە ئێران. ئەعەرەجی کە لە لایەن ئێرانەوە لە ڕیزەکانی سوپای بەدر-دا شەڕی کردووە، دوای داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە گەڕایەوە بۆ وڵاتەکە و پەیوەندی بە "هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن"ـەوە دەکات.

دوو جار لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە دەستگیرکراوە

ئەعەرەجی لە ساڵی ٢٠٠٣لەلایەن ئەمریکاوە دەستگیرکراوە، دوای ماوەیەکی کورت ئازاد کرا. لە ساڵی ٢٠٠٧لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە دەستگیرکرایەوە و تا ساڵی ٢٠١٠وەکوو بارمتەی جەنگ مایەوە. ئەعرەجی چەندین پۆستی له عێراق هەبووه وەک پارێزگار لە واست و بەسرە ئەرکدار بووە و دواتر لەسەر داوای عەلی سیستانی بەشداری له حەشدی شەعبی دا کردووە.

سەردەمێکی نادیار لە بوجا

دەستگیرکردن و ئازادکردنی ئەعەرەجی کە بە یەکێک لە نزیکەکانی تاران ناسراوە، هێشتا جێگەی مشتومڕی گشتییە. هەروەها دەوترێت کە ئەعەرەجی لە نێو دەستگیرکراوەکانی ئەمەریکا بووە لە کەمپی بوجا لەسەر سنووری کوەیت و عێراق، لەو ساڵانەدا لەلایەن هەواڵگریی ئەمریکاوە کراوە بە سیخوڕ. کەمپی بوجا بە شوێنی مانەوەی پلەدارانی ئەلقاعیدە، بەعس و شوێنی بناغەدانانی داعش ناسراوە.

لە ڕاستیدا، دوای داگیرکردنی عێراق، پنتاگۆن و سی ئای ئەی ڕێکخراوی بەدریان خستە لیستی "بەرهەڵستکاران"ـەوە کە دەتوانن لەگەڵ ئەمریکا لە عێراق سیاسەتی هاوبەش بکەن.

ئەعەرەجی کە پەیوەندییەکی قووڵی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیادا دروست کردووە بە مۆڵەتی هاوپەیمانەکەی ئێستای ئەمەریکا باشووری کوردستانی بەتورکیاوە لکاندووە، وەک کەسێک دەردەکەوێت کە لە حکومەتی ناوەندیدا بە فەرمی دامەزراوە.

بڕیاری داخستنی پارتە کوردییەکان دوای کۆبوونەوە لەگەڵ بارزانی دەرکراوە

لەسەر فەرمانی سودانی لە ١١ی تەمموز وەفدێک بە سەرۆکایەتی ئەعەرەجی دەچنە هەولێر و سلێمانی بۆ پێداچوونەوە بە ئۆپەراسیۆنە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک. ئەعەرەجی لەبری ئەوەی بچێتە بادینان و چاوی بە خەڵک و دۆخی ناوچەکە بکەوێت، لە گەڵ بەرپرسانی پەدەکە، مەسرور بارزانی کۆبووەوە و بڕیار وا بوو ڕاپۆرتی ئەو دیدارانە بداتە سودانی، له میانەی کۆبوونەوەکەدا بارزانی داوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی ٩ی تشرینی یەکەم دەکات که ئامانج دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلی شەنگالە، پاش ٢٦ڕۆژ دوای ئەو دیدارە داخستنی چەندین پارت لەوانە پادێ کە ئێزیدییەکان بە ئیرادەی سیاسی خۆیان لە عێراق دەزانن لە ئەنجامی ئەو پەرەسەندنانەی سەرەوە ڕەنگی دایەوە.

لە ئەگەری ناڕەزایەتی دەربڕین دەچێتە دادگای تێهەڵچوونەوە

هەرچەندە بڕیارەکەی دادوەری عێراق لەزۆر شوێن کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا بەتایبەتی لەنێو ئێزدییەکاندا، ئەگەر ناڕەزایی دەرببڕدرێت بەرامبەر ئەو سێ ڕێکخراوە سیاسییەی کە بڕیاری داخستنیان دراوە ئەم بڕیارە دەچیتە دادگای تێهەڵچوونەوەی عیراق.

کاریگەرییەکانی پەدەکە

خۆشحاڵی هۆشیار زێباری ئەندامی پەدەکە و سەگڤان سندی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق لە دەرکردنی بڕیارەکان نیشانەی کاریگەری پەدەکە دەردەخات.

دەگوترێت دەنگی ئەندامانی پەدەکە و سوننەکان لەناو دەسەڵاتی دادوەریدا کاریگەری هەبووە لە دەرکردنی بڕیارەکەدا دەرکەوت کە ڕەمەزان حەسەن عابد کە دەستی هەبووە لە بڕیاری داخستنی حیزبەکانی ناو دەسەڵاتی دادوەریدا ئەندامی پەدەکەیە و حەکیم جەلیل عەدنان لە سوننەکانە.

ئاژانسی هەواڵی فورات ئەم زانیارییانە بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکاتەوە

جگە لەوەش لە ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندا کە پێشتر ئاژانسی هەواڵی فورات خستبوویە ڕۆژەڤەوە ئەم کەس و لایەنانەی تێدایە: هاکان فیدان و جێگری بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری تورک، دەزگای هەواڵگری پەدەکە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی پەدەکە، قاسم ئەعەرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و دەزگای هەواڵگری عێراق، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگەکانی رۆژ و هێزەکانی زێرەڤانی کە لەلایەن عەزیز وەیسی سەرکردایەتی دەکرێن.