١
له‌م بارودۆخه ناجۆرو شێواوه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی له لایه‌ك و هه‌رێم به‌گشتی له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كانی له كوێی چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندان ، ئایه هه‌ر به ڕاستی ئه‌و سێ براده‌ره هیچ ڕۆڵێكیان ماوه، حزبه‌كانی خۆیشیان به قسه‌یان ده‌كەن، هیچ حسابێك بۆ قسه‌و بڕیاره‌كانیان ئه‌گه‌ر هه‌یانبێت ده‌كرێت ، ئاگایان له‌و هه‌موو شكاندنی یه‌كترو سوكایه‌تی كردنه‌یه به یه‌كتر .
٢
دیندار زێباری ده‌ڵێت یه‌ك زیندانی سیاسی له هه‌رێم نییه، له‌و لاشه‌وه دا‌غ و ئه‌ر كه ته‌نها تاوانیان ئه‌وه‌یه بیر‌و ڕای سیاسیان جیاوازه نزیكه‌ی مانگێكه مانیان له خواردن گرتووه‌و به بیانووی كوشتنی میتێكه‌وه و له به‌ر خاتری توركیا گیراون، ئه‌ی كێ ئه‌و هه‌موو توركه بگرێت كه رۆژانه كورد ده‌كوژن ، سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كانی ده‌توانن چی بكه‌ن .
٣
هاوسه‌ری شێخ ئه‌ده‌هه‌م بارزانی له خاڵی پشكنین ڕاده‌گیرێت، شڕ و شیتاڵی ده‌خه‌نه ئه‌و ناوه ، دوای یه‌ك دوو كاتژمێر ئه‌وده‌م ئیزنی ده‌ده‌ن، لێ مۆبایله‌كانیان گلده‌ده‌نه‌وه، شێخ ئه‌دهه‌م ئامۆزای مه‌سعود بارزانیه، قوڕ به‌سه‌ر خه‌ڵكی بێ پشت و په‌نا، به دیندار بڵێن هۆكاری ڕاگرتنی خاتونێك له زێده‌كه‌ی خۆی چیه‌و سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كانی بۆ نقه‌یان له خۆیان بڕیووه .
٤
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ڕێگا له خانمی یه‌كه‌می عیراق گیرا تا بچێته ڕۆژئاوا‌و به‌شداری كۆنفراسێكی تایبه‌ت به لۆزان بكات، خانمی یه‌كه‌می عیراق كچی برایم ئه‌حمه‌دی نوسه‌رو ڕۆماننووس و سیاسیه، ئه‌و پیاوه‌ی تا ئێستاش له گۆڕه‌كه‌شیدا وازی لێناهێنن، پوڵه‌كیه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی ماوه‌یه‌ك له مه‌وبه‌ر كتێبێكی له سه‌ر نووسیبوو به نێونیشانی" خیانه‌ت له برایم ئه‌حمه‌ده‌وه بۆ شانازی كچی " ئه‌رێ گه‌لۆ سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كانی كه‌ی ئه‌م جۆره تۆمه‌ت و نووسینانه به تاوانی گه‌وره‌و دروستكردنی دوو به‌ره‌كی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن وسنورێكی بۆ داده‌نێن، چه‌ند شه‌رمه به بڕیاری تور‌كان سنووری ده‌سكردی نێوان باشور‌و ڕۆژئاوا قفڵبكرێت .
٥
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له كه‌ناری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌دایه، وه‌زیر ماوه‌یه‌كی زۆره وه‌زاره‌ته‌كه‌ی جێهێشتووه‌و ئیمزاكه‌ی ماوه، سه‌رۆكی هه‌رێم و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی كه ده‌بێت له‌م جۆره كێشانه‌دا قسه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و چاره‌سه‌ریان هه‌بێت كه‌چی رێز له ئیمزاكه‌شیان ناگیرێت و بڕیاره‌كانیان ده‌خرێته ته‌نه‌كه‌ی زبڵه‌وه‌و قسه‌شیان نیه .
هـ . ب