تولای حاتەم ئۆغۆللاری: بابەتی کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی داد دا دیموکراتیکبوونی تورکیایە
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللاری پەیوەست بە کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی و وەزارەتی داد گوتی: "دیموکراتیکبوونی تورکیا، بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکەیە."
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللاری پەیوەست بە کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی و وەزارەتی داد گوتی: "دیموکراتیکبوونی تورکیا، بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکەیە."
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللاری دوای کۆبوونەوەی گشتی پارتەکەی لە پەڕلەمان وەڵامی پرسی ڕۆژنامەوانانی دایەوە.
تولای حاتەم ئۆغۆلاری پەیوەست بە بەستنی کۆنگرەی پەکەکە گوتی: "دەربارەی کاتی بەستنی کۆنگرە هیچ زانیارییەکمان لە بەردەستدا نیە. بەڵام زانیاری هەیە کە بە هەنگاونانی ڕوونی یاسایی ئیمکانی پرۆسەکە دەڕەخسێندرێت. وەک ئەوەی دەگوترێت گەر هەردوولا هەنگاو بنێن دەتوانرێت ئەم کۆنگرەیە ببەسرێت. جگە لەمە هیچ زانیارییەکی دیکەمان نییە."
تولای حاتەم ئۆغۆللاری دەربارەی کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی لەگەڵ وەزیری داد یڵماز تونج گوتی: "لەو کۆبوونەوەیەدا لەسەر چەندین بابەت گفتوگۆ دەکرێت. مافی هیوا، یاساکانی جێبەجێ کردن... بەڵام بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە، قسەکردنە لەسەر هەنگاونان بۆ دیموکراتیکبوونی تورکیا. هەنگاوی پەیوەست بە زیندانیانی نەخۆش و ئەوانەی بە خۆبەخۆ ڕێگری لە ئازادبوونیان دەکرێت، گرنگە. بۆئەمەش پێویستە یاسایەکی تایبەت دەربچوێندرێت. هەرخۆی بە گوێرەی دەستووری بنەڕەتی ئێستا ئەنجام بدرێت دەبێت هەموو ئەوانە پراکتیز بکرێت. لەسەر ئەم بابەتانەش بە بەرفراوانی قسەدەکرێت"