وتار

ئاڤینار ئامەدی و ڕووکەن بۆتانی

پێویستە زۆر باش لە هەردوو شەڕڤان و فەرماندەی بەنرخی یەژا ستار تێبگەین و یادییان بکەینەوە. ئەوان نەک بە قسەکانیان بەڵکوو بە کەساێەتیان لە ناو تێکۆشاندا ژیانی ئازادییان ئافراند. هێزی حەقیقەتی ژیانی زیلان بوونیان ئاشکراکرد.

ئاڤینار و ڕووکەن

لە کوردستاندا شەڕ لە چیا و شارەکاندا بەردەوامە. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە هەموو ڕۆژێک چەندین جار چیا و گوندەکانی کوردستان بۆردوومان دەکات. لەم بۆردوومانانەدا بۆمبی تاکتیکی و ئەتۆمی بەکاردەهێنێت. هێرشەکانی فاشیستی قڕکەر وەک ئەوەی لە باکووری کوردستان ئەنجام دەدرێت، لە سەر باشوور و ڕۆژئاوای کوردستانیش ئەنجام دەدرێن. لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا هەموو ڕۆژێک وڵاتپارێزانی کورد دەکوژرێن و زیانێکی زۆر بەر سروشتی ژینگەی کوردستان دەکەوێت.

لە بەرامبەر هێرشەکانی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەدا لە چیا و شارەکاندا تێکۆشان بەڕێوەدەبرێت. لە شارەکاندا جەنگاوەرانی یەپەسە و هەبەدەهە ترسیان خستۆتە دڵی دەزگاکانی فاشیست و هاوکارەکانیەوە. لە چیاکانیش گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار لە چل ساڵەی شەڕی ئازادیدا کە لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ەوە دەستیپێکردووە، گورزی قورسیان لە سیستەمی فاشیستی قڕکەر خستووە. فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بەرەو ڕوخان دەبەن.

وەک ئاشکرایە ئەمرۆ شەڕ لەسەر هەرێمەکانی پارستنی مێدیا زیاتر بووە. هەموو ڕۆژێک لە زاپ، ئاڤاشین، خواکورک و مەتینا شەڕ بەردەوامە. وێڕای ئەوەی سوپای تورکی داگیرکەری فاشیست هەموو جۆرە چەکێکی قەدەغەکرا و بەکاردەهێنێت و هەرێمەکان بۆردوومان دەکات، لە بەرامبەردا گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە دژی ئەم هێرشانە تێکۆشانی بێهاوتا بەڕێوەدەبەن و بە چالاکیەکانیان گورزی کوشندە لە سوپای تورکی فاشیست و قڕکەر دەوشێنن.

هێرشە داگیرکارییەکانی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە ١٦ی نیسانەوە بەتایبەت هێرشەکانیان لەسەر هەرێمی مەتینا زیاتر بووە. هەموو ڕۆژێک هێرشی داگیرکاری فاشیست ئەنجام دەدرێت. گەریلاکانی ئازادیش بە ئەنجامدانی چالاکی لە دژی ئەم هێرشانە دەوەستنەوە. بە گوێرەی ئامارەکانی هەپەگە، لە ٨٢ چالاکیدا لە هەرێمەکاندا ٤٨ داگیرکەر سزادراون. ئەڵبەتە ڕێژەی ئەو داگیرکەرانەی سزادراون و ئەو زیانانەی بەر ئامرازە سەربازییەکانی داگیرکەر کەوتوون زۆر زیاترن.

بە گوێرەی زانیارییە راگەیاندنەکانی هەپەگە، کۆتا چالاکی گەریلا لەو هەرێمانەدا پاش سێ ڕۆژ لە شاخی ئۆرتێی هەرێمی مەتینا ئەنجامدراوە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە دژی سوپای داگیرکەر کە بە یارمەتی پەدەکە لە شاخی ئۆرتێ جێگیربوونە لە سێ قۆڵەوە چالاکی هەماهەنگیان ئەنجام داوە. هەروەها دیسانەوە لە چاپەمەنیەکانەوە بڵاوکراوەتەوە لە هەرێمەکانی ئاڤاشین و جۆلەمێرگ چالاکیەکانی گەریلا بەردەوامن و لە ئەنجامی ئەو چالاکیانەدا گورزی کوشندە بەر هێزەکانی ئاکەپە و مەهەپە کەوتوون.

جگە لەو شەڕەی لە ڕێگەی تونیلەکانەوە بەڕێوەدەبرێت پشکەوتنێکی مەزن لە گورزەکانی گەریلا لە دژی درۆنی جەنگی سوپای تورک هەیە. فەرماندەی ناوەندی هەپەگە لە نەورۆزدا بە ڕاگەیاندراوێک ڕایگەیاند کە هێزەکانی گەریلا لە ماوەی ١٣ مانگی کۆتایدا ١٥ فرۆکەی جەنگییان خستووەتە خوارەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ٢٧ی ئایار لە قەندیل و لە ٦ی حوزەیرانیش لە هەرێمی ئاسۆس دوو فرۆکەی جەنگی دیکە لە لایەن گەریلاوە خراونەتە خوارەوە. هەروەها لە ١٢ی حوزەیرانیش فرۆکەیەکی شەڕکەری فاشیستی تورک لە نزیک سلێمانی خراوەتە خوارەوە.

گەر سەرکەوتنی دەسەڵاتداری ئەردۆغان لەبەرچاوبگرین کە وابەستەیان دەکات بە هێرشەکانی فرۆکەی جەنگیەوە و بەسەرکەوتن پیشانی ئەدات، ئەوا بە گوێرەی ئەنجامەکان بەڕێوەبەری ئەردۆغان بە شێوەیەکی زۆر ئاشکرا شپرزە بووە و تێکچووە. هەروەها دەسەڵاتداری ئەردۆغان وەک بارزگانیکردن ئەم فرۆکە جەنگیانە دەفرۆشێتەوە بە وڵاتانی دیکە. گەر لە حەقیقەتی تێکشکانی ئەم فرۆکانە بڕوانین ئەوە ئیدی ئەو دەرگا بازرگانیە بۆ بەڕێوەبەری ئەردۆغان داخراوە. ئەمەش بە مانای داڕوخانی دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دێت لە ڕووی زۆربوونی قەیرانەکانی ئابووری و سیاسیەوە.

بە شێوەیەکی ئاشکرا دیارە شەڕی داگیرکاریی فاشیستی لە کوردستان کۆتایی بە ئابووری و سیاسەتی تورکیا هێناوە. شکستی هێزە فاشیست و کۆمەڵکوژەکان و گورزە قورسەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە سوپای تورک، قەیرانی ئابووری و سیاسی تورکیای قووڵتر کردووەتەوە. دیارترین ئەنجامی ئەمەش لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ٣١ی ئاداردا دەبینرێت.

سەرەڕای ئەوەی ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووە شۆڕشگێڕییەکانی گەریلاکان لە زستانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ لە زاپ، بۆ گەلی کورد و هێزە دیموکراتیکەکان بۆتە هیوا و هێز، لە هەمان کاتدا، هێزەکانی گەریلا بە ئۆپەراسیونەکانیان، گورزی وێرانکەریان لە ئاکەپە- مەهەپە داوە و دەسەڵاتدارانی فاشیستیان هەژاندووە. لە ئەنجامدا فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ٣١ی ئاداردا دۆڕان و ئاکەپە لە پارتی یەکەمەوە بۆ پارتی دووەم دابەزی و شەرعیەتی سیاسی خۆی لەدەستدا. گەلی کورد ڕێگەی بە فاشیزم نەدا و کۆتایی بە ڕژێمی قەیومەکان هێناوە لە کوردستان.

بە ڕوونی دەردەکەوێت دەوڵەتەکەی تەیب ئەردۆغان لە ٣١ی ئاداردا لە هەڵبژاردنەکاندا دۆڕا و پێگەی دابەزی. شەرعیەتی سیاسی ڕاستەقینەی دەوڵەتەکەی نەما. ئەردۆغان ئەگەر تۆزێک کەرامەت و کەمێک زانیاری لەبارەی دیموکراسی هەبوایە، بەرەبەیانی 1ی نیسان دەستی لە کار دەکێشایەوە و دەرگای سیاسەتی بەڕووی تورکیا دەکردەوە. بەڵام تەیب ئەردۆغان ئەم کارەی نەکرد و ئەو هێزانەی لە ٣١ی ئاداردا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، ئەردۆغانیان ناچار نەکرد دەست لەکار بکێشێتەوە. لەوە زیاتر، دەسەڵاتی ئێستای جەهەپە لەبری ئەوەی داوای دەستلەکارکێشانەوەی ئەردۆغان بکات، هەوڵی شەرعیەتدان بە دەسەڵاتی فاشیست ومرۆڤکوژی ئەردۆغان دەدات. دیدارەکانی ئۆزگور ئۆزەل لەگەڵ تەیب ئەردۆغان دەرخەری ئەم ڕاستیەن.

ئەم دۆخە دەسەڵاتی تەیب ئەردۆغان لەسەر پێی دەهێڵێتەوە و بۆیە پێویست بە بڵاوبوونەوەی شەڕی دژە فاشیستی هەیە. وەک پێویستیەک دەبێت دەسەڵاتی تەیب ئەردۆغان بە شەڕی دژە فاشیست لەناو بچێت. باری ئەمەش دەکەوێتە سەر شانی گەریلا و گرنگی شەڕی گەریلا زیاتر دەکات. ئەمەش وا دەکات شەڕی گەریلا لە چیاکانی کوردستان بگوازرێتەوە بۆ شارە گەورەکانی تورکیا. چالاکییەکانی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە ١٦ی نیسانەوە تا ئێستا ئەم ئەرکەی بەجێ گەیاندووە. بە واتایەکی تر ئەوە گورزێکی بە هێزە لە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە درا و دەبێتە هۆی لەناوچوونی فاشیزم.

بێگومان شەڕێکی لەم جۆرە بەدیلی لێ دەکەوێتەوە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان ٢٤سەعاتە لەسەر هێڵی فیدای دەژین و درێژە بە شەڕ و تێکۆشان دەدەن. سەرەڕای ئەو هەموو هەلومەرجە سەختە، لە تێکۆشانی هێنانەدی دیموکراسی بۆ کوردستان و تورکیا لە هەوڵدان دان. بێگومان ئەمەش شەهیدبوونی لێدەکەوێتەوە.

بەڕوونی ئاشکرایە کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان دەڕۆن. سوپای شەهیدان پێشەنگایەتی گەریلا دەکات. شەهیدان لە هەموو شوێنێک و لە هەموو کاتێکدا گەورەترین سەرچاوەی هێزن بۆ گەریلا. ئاڤینارا خەڵکی ئامەد و ڕووکەن خەڵکی بۆتان دوو شەهیدی سوپای شەهیدانن کە لە هێرشی داگیرکەریدا ٦ی نیسان لە شاخی لێلکان لە خاکورک چوونە کاروانی نەمرانەوە.

شەهید ئاڤینار لە دایکبووی ئامەدە و دوای ئەوەی لە زۆرێک لە گۆڕەپانەکانی گەریلادا تێکۆشانی کردووە، هەم وەک فەرماندەی خاکورک و هەم لە پەروەردەکردنی زۆرێک لە گەریلاکان ڕۆڵی گێڕاوە و لە ساڵی ٢٠١٧ وە لەگەڵ فەرماندەی ئەیالەتی شەهید ئاگری شەڕێکی بێ وێنەی لە دژی هێرشەکان ئەنجامداوە. ئەوە بۆ هەموو لایەک نیشانی داوە کە ژنی ئازاد هێزێکی خوڵقێنەر و سەرچاوەی ژیانە. کچی بۆتان، شەهید ڕووکەن بەردەوام مایەی هێز، مۆڕاڵ و بوێری بووە بۆ هەڤاڵەکانی.

پیویستە ئەم دوو شەڕڤان و فەرماندە بەنرخەی یەژا ستار بە باشی لێیان تێبگەین و بەبیر بهێنرێنەوە. ئەوان بە تێکۆشانیان ژیانێکی ئازادیان خوڵقاند، نەک بە وشە بەڵکوو بە کەسایەتی و کرداری خۆیان. هێزی ڕاستەقینەی ژنیان ئاشکرا کرد. ئەوان سەلماندیان کە ژیانێکی ئازاد بەبێ خۆ پاراستن مەحاڵە. ئەوان ژنێکی ئازاد، گەلێکی ئازاد و مرۆڤێکی ئازادیان لە هەموو شتێک زیاتر بە نرخ دەزانی. هەموومان قەرزداری ئەو کەسانەین، پێویستە بە شوێنکەوتوویی ئەوان و بەدیهێنانی ئامانجەکانیان ئەم قەرزە بدەینەوە. بەم بۆنەوە لە کەسایەتی شەهید ئاڤینار و شەهید ڕووکەن دا هەموو شەهیدانمان بە ڕێز و منەتدارییەوە بە بیر دێنینەوە.

سەرچاوە: ئۆزگور پولیتیکا