ژنێکی ئێزدی و سێ مناڵی بێسەروشوێنن

ژنێکی ئێزدی و سێ مناڵەکەی لە کەمپی بەدرێ نیشتەجێن، بۆ سەردانی پزیشک لە کەمپەکە دەرچوون، هێشتا زانیاری لەبارەیانەوە نییە.

ژنێکی ئێزدی بە ناوی عەمشە سەلیم هەڤەند و سێ مناڵەکەی بە ناوەکانی ماهی و ئامەد و سۆزڤین کە خەڵکی کۆمەڵگەی گرزێرەکی سەر بە شەنگالن و لە کەمپی بەدرێی دهۆک دەمێننەوە، بێسەروشوێنن.

ژنەکە و سێ مناڵەکەی بۆ سەردانی پزیشک چوون و لەوکاتەوە شوێنیان نەزانراوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە کەمپەکەوە بەدەستهاتوون، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەبەردەم کەمپەکە سواری ئۆتۆمبیلێک بوون و لەوکاتەوە زانیاری لەبارەیانەوە نییە. جێگەی باسە لە ساڵانی ڕابردوودا دەیان کچ و ژنی ئێزدی لە کەمپەکانی باشووری کوردستان بێسەروشوێن بوون و هێشتا چارەنووسیان نەزانراوە.