بەرپرسانی عێراق: تا ئێستا ٣١٩ خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنیەکان کوژراون
سەرۆکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا ٣١٩ خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنیەکان کوژراون.
سەرۆکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا ٣١٩ خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنیەکان کوژراون.
ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق وتی، " لەسەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانەوە تائێستا ٣١٩ کەس لە خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکان کوژراوان."
ساڵحی دەڵێت، "حکوومەت نەیتوانیوە ئیدارەی قەیرانەکە بکات، ھەروەھا نیگەرانی خۆی نیشانداوە لەوەی بەھۆی قەناس بەدەستەکان و بەکارھێنانی بۆمبی دەنگی کەلەنزیک گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکانەوە دەتەقێنرێنەوە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە خۆپیشاندەران رووبەڕووی کوشتن دەبنەوە.
زیاتر لە ١٥ رۆژە خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەی عێراق لە دژی گەندەڵی و قەیرانی دارایی و بێکاری لە پارێزگاکانی عێراق بەردەوامە و تا ئێستاش ئامارێکی فەرمی و باوەرپێکراو لەبارەی ژمارەیک کوژراو و بریندارەکان بڵاونەکراوەتەوە.
ف.ق